تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو دان
[[ئاو+دان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ئاو بۆ ماڵات و بەرزە وڵاغ و... بردن، یا بردنی ئەوان بۆ سەر چۆم و کانیاوان بۆ ئاو خواردنەوە.: وڵاغەکان ئاو دەن تا بڕۆین. «دەیباتە سەر چۆمی و ئاوی نادا دەیهێنێتەوە»، «کنـ.» فریوی دەدا، فێڵی لێدەکا. فێڵباز و زرینگە. ۲-بەردانەوەی ئاو بۆ سەر کشتوکاڵ، یا بە ئاوپاش و ئامرازی تر ئاو کردنە ژێر درەخت و گوڵ و ئەو جۆرە شتانە. کارێکی ئاودێر دەیکا.: لە پێرێوە باخچەکەت ئاو نەداوە. ئەوشۆ ئەستێڵەکە بگرن بەیانی ئەو پەڵە تووتنە ئاودەن. شامراد دوێنێ بێستانی ئاو دەدا. ٭ئاوداشتن. ۳-سەخت و ڕەق کردنی چەقۆ، شمشێر، کێرد، گاسن، تیر. تێبــ.: ئامرازەکە لە کوورەدا سوور دەکەنەوە و پاشان دە ئاوی هەڵدەکێشن. شمشێر و خەنجەر و... بۆ ئەوەی برینیان چا نەبێتەوە لە باتی ئاو دە ژەهراویان هەڵکێشاوە.
ئاو دانەوە
«مستـ. لا.» جیا بوونەوەی ئاوێ کە لە هەندێ شتدا هەیە و کۆبوونەوەی لە دەفرەکەی شتەکەی تێدایە.: ماستی مانگا ئاو دەداتەوە.
ئاو دەردان
[[ئاو+دەر+دان (فع.)]]
۱- «مستـ. متـ.» بە تاڵ کردنی ئاوی گوڵ، ئەستێل و حەوز یا هەر شوێنێکی کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە و ڕاوەستابێ: بە دۆڵچە ئاوی حەوزەکەمان دەردا. ۲- «مستـ. لا.» وەڕوو کەوتن و پەیدابوونی ئاو لە ماددەیەک، کە خۆی ئاوی تێدابێ، بەڵام بەرچاو نەکەوێ.: هەموو لەشی ئاوی دەردابوو.
ئاو دەگونان گەڕان
«کنـ.» باڵق بوونی کوڕ، شەیتان پێکەنین، گەییشتنە ئەو تەمەنەی کە هەستی پیاوەتی دەبزوێ.: ئەم کوڕە هەر قیتەقیتێتی، وەک ئاوی دە گونان گەڕابێ وایە.
ئاو شنگ
[[؟]]
«ستـ.» حاڵەتی وەشیر هاتنەوەی مەڕ یا بزنێ... کە بێچووی مردبێ یان شیری ئیشکی کردبێ.
ئاو ـ و ـ ئاو چوون
«کنـ.» تووک و نەفرینە لە کەسێک دەکرێ ● «ڕەببی ئاو ـ و ــ ئاوچێ» تووشی بەڵایەک بێ ڕزگاری لە دوا نەبێ. تێبــ. ــ بەو مانایە: ئا وێک «ڕووبارێک» لە پێشدا بیبا کە خۆی هاته بڕانەوە فڕێی داتە ئاوێکی دیکەوە بۆ ئاوێک.
ئاو فرۆش
«نفا.» کەسێکی لە ناو بازاڕ و کووچە و خیابان و... دا ئاو بە خەڵک دەفرۆشێ. «پیاوێکی ئاوفرۆش لە شاری «غەزنە» یدا ئاوفرۆشی دەکرد.» «تحفە: جـ۱_۱۸۵»
ئاو فرۆشی
«حمسـ.» کاری کەسێکی ئاو دەفرۆشێ.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاو لێچوون
[[ئاو+لێ «لە+ی» چوون]]
«مستـ. لا.» بەند نەبوونی ئاو بە دەفرانەوە.: ئافتاوەکە ئاوی لێدەچێ بیبەن لەحیمی کەن. گۆزەکە ئاوی لێدەچوو پنجمان کرد.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
ئاو لەبەر دڵ ڕۆیین
١- دڵ دەخێڵەکەوە هاتن و لە حاڵی ڕشانەوەدا بوون. ٢- «کنـ.» برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاو لەبەر هەڵ نیشتن
«مکـ.» میز دەبنەخۆکردنی منداڵ: ئەم مناڵە ئاوی لەبەر هەڵ نیشتووە.
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاو لەدەم زان
«کنـ.» تمـ: ئاو لەدەم گەڕان.
ئاو لەدەم گەڕان
«مستـ. لا.» ١- ئاو کەوتنە زار، لەبەر خواردنی شتێکی ترش یا چاو پێکەوتنی کەسێ کە شتی ترش دەخوا یا باسکردنی شتی ترش. ٢- ئیشتیا چوونە خواردنێک، حەز لەشتێ کردن.
ئاو هاتنەوە
«مستـ. لا.»، «کنـ.» هاتنە دەری «مەنی» لە ئامرازی نێرینەیی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە کاتی جووت بوونی نێرینە و مێیینەیان یا بە هەر شێوەیەکی دیکە. ٭ڕەحەت بوون. «ئەسپە ڕەش هەر ئاوی هاتەوە گیانی دەرچوو»