تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێبــ.ەردان
[[ تێ «ده‌+ی» + به‌ردان]]
، «مست، مت» 1-بەربڵا کردنی کار و بەرخ و گوێلک و.... بۆ ئەوەی دایکیان بمژن::جارێ بەرخەکان تێبــ.ەرمەد ن. 2- هاندانی سەگ بۆ ئەوەی بکەوێتە گیانی کەسێ یا گیاندارێ::هەر بەم وڵاتەدا بێن سە گیان تێبــ.ەردەیدەن. 3- ڕست له تاژی داماڵین و بەرەڵڵاکردنی بۆ گرتنی نیچر.:: دوو کەروێشکمان دیت تێمان بەردان هیچیان نەکوشت.
خۆ بادان
(مست. لا.) آ) فیز و ئیفادە لە خۆ دیاری کردن، دەعیە و تەکوبور فرۆشتن. ب) ڕاسان و تووڕە بوون بۆ پەلاماردانی کەسێ. ئێش و ئازارێکی لە لەشی ئینساندا جێ گۆڕکێ دەکا و هەر جارە لە شوێنێکی سەر هەڵدەدا (تم: باداری).
خۆ له بووسەدان
دابڕان
[[ دا+ بڕان]]
«مست.لا.» جودابوونەوه، دوور کەوتنەوه.:: لەڕێگا خدرمان لێ دابڕا، دۆستی چاک قەت لێک دانابڕێن، ئەم حەوشەیان لەو خانوه دابڕیوه *بڕبوون.
شەیتان چۆته بن کەڵیشەی
«کن.»، هانی دەدا بۆ کردەوەی نالەبار.
لێبڕان
[[لێ «له‌+ی» +بڕان]]
«مست. لا.» 1- بڕیاردان، سوور بوون لەسەر کارێک:: جوامێر لێبڕابوو ئەو سەفەرە هەر بکا. پیاو لێ ببڕێ هەموو کارێک دەباتەسەر. 2- تەواو بوونی شتێک له شوێنێ یا له کەسێ.:: ئەو دێیه زەڵکاوی زۆره مەلاریای لێ نابڕێ. کورد خەباتکاری لێ نابڕی. چووینە ماڵێک «چا.» بخۆینەوه شەکر وچایان لێبڕابوو.
لە ئاودان
«مستـ. لا.» لە چەم و ڕۆباران پەڕینەوە. □ «سیروان لێشت نەدەم هەر دەم بەی؟»، «لە حەوت ئاوی داوه، قولاپەی تەڕ نەبووە»، «کنـ.» زۆر فێڵباز و زرینگە.
لە ئیمان دەرچوون
١- بە باشی وەڵامی پرسیار دانەوەی قوتابیان و سەرکەوتنیان لە کلاسێکەوە بۆ کلاسێکی باڵاتر. ٢- چاک هاتنە بەر چاو لە تاقی کردنەوەدا (بۆ هەر مەبەستێ بێ).
لەبەرددان
«مست، لا» «کن» بەفیڕۆدان و فەوتاندنی شتێک.
نە بای دیوە و نە باران
(کن.) وەک هیچی لێ ڕوونەدابێ و هیچی بەسەر نەهاتبێ تەمبێ گرتوو نەبوووە.
١-ئاو هێنان
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاوکێشان.
١-ئاوان
«سـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاوەدان. «یاجەگونای من کەڕەم ئاوان تەر» «ڕەحمەت جە تاوان من فراوان تەر» «مەولەوی: مکبـ-٥٣٦».
١-ئەمان
[[ئەم+ئان]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە بۆ نیزیک، جەمعی (ئەم)ە و تەنیا بۆ ئادەمیزاد بەکاردێ. ((...نەخێر ئۆتمۆبیل وەستاو لە دەرگای ئەمانیشیان دا...)) (بلە: ژان-٨٠).
١-ئەوان
[[ئەو+ئان]]
(ز.) زەمیری نەلکاوی سێیەم کەسی جەمعە (ئەو کەسانەی باسیان دەکرێ) و تەنیا بۆ ئادەمیزادە. ((... کە ئەوان دە ڕێیەدا دەچوون کەسێک بەوی گووت: هەر جێیەکی بچی وەدوای تۆ دەکەوم.)) (ئینجیل: لۆقا-٣٩). تێبــ.- ئەم وشەیە وەکوو جەمعی (ئەوبۆ غەیری ئادەمیزاد، تەنیا وەکوو ناوی ئیشاڕە، ئەویش لە هەندێ شوێنی کوردستان بەکاردێت. ئەوان کتێبــ.انەم بۆ بێنە، ئەوان ئەسپانە وەبەستە.
١-باڵەبان
[[؟] ]
(نا) باڵندەیەکی ڕاوکەرە، لە باز بچوکترە، باڵ وکلکی درێژن، ڕەنگی کەوییە و پەڵەپەڵەی ڕەش و سپی تێدایە، تیژ باڵ و خێرایە، (عا.) سەقر. چەرخ،(سن.) باڵەوان.
٢- ئەوان
[[ئە+ وان]]
(پبت.) بە سوای ناوانەوە دەلکێ و دەیانکاتە ناوێکی تازە یا سفەت کە مانای پارێزگاری و ڕاگرتن لە ناوەکەی پێشوو زیاد دەکەن. باغەوان، بەرخەوان، تووتنەوان، دەرکەوان، ڕۆژوەوان، دوشتەوان.
٢-ئان
[[پهـ: ئان]]
«ئمـ.» ١- پاشبەندی جەمعە بۆ ناوان: ترکان، کوردان، عەجەمان، چاوانی دەردێنم. □ «سووریلەی خوریلە هەرمێیانیش دەخوا و درۆیانیش دەکا». * گەل، «ــ ئێل»، یەل. ٢- بە دوای ئەو ناوانەوە دەنووسێ کە کات پێشان دەدەن.: ئێواران، بەیانیان، بەرە جێژنان، بەهاران، خەرمانان، ڕۆژان، نوێژی خەوتنان. ٣- بە دوای جێگاوە دەنوسێ: ئێران، بەرانان «شاخێکە نیزیکی سلەیمانی»، دیلمان، سیدەکان، سەرقەبران، شۆڕان، لەندی شێخان «شاخێکە لە کوردستانی ئێران». ٤- نیشانەی درێژخایێنی کارێکە: گەڵارێزان، مێوەگەنان. ٥- پاشبەندی سفەتی فاعیلییە.: ڕەوان، پەشیمان، نیگەران، هەڵەداوان. ٦- نیشانەی ئاهەنگ و جەژنە.: خەتەنەسووران، خەنەبەندان. ٧- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناو.: ئەستووران، باریکان، نەرمان، سوورکان، ڕاستان.
٢-ئاو هێنان
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی «ئاوی سپی، یا ئاوی ڕەش» بوونی چاو.: بارام چاوی ئاوی سپی هێناوە حەکیم پێی گوتوە دەبێ ڕاوەستێ تا دەگا ئەوجار عەمەلیاتی دەکا. ۲- خڕبوون و ئاو تێدا کۆ بوونەوەی ڕەفیسکەی یەکسم.
٢-ئاوان
«نا.». ۱- «سنـ» تم: ۲-ئاونگ۳-قاپ و قاچاغی ناو ماڵ «تمـ: خا. جـ١-٦١» هس.: ۲- ئامان.