تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانکوتانەوه
[[١-بان/١+كوتانه‌وه]]
«مست.، مت.» شێلانی بانی خانوو به قاچ و پێ لەقه، له وەختی باران و دڵۆپەێ کەمدا * بانکوتان.
بانەمەڕ
[[١-بان/٣+٣-ئه/٢+مه‌ڕ]]
«نت.» «مک.» _ ١- کاتێکه مەڕداران لەکوردستان بۆ لەوەڕاندنی حەیوانەکانیان سەردەکەون بۆ کوێستانان، فەسڵی چوونه هەواران. ٢- مانگی دووهەمی بەهار «لە٢١ ی» نیسانەوه تا ٢١ی مایس» ٣١ ڕۆژه *«کئێر.» ئوردیبەهشت «فر.» .
بانەناو
[[١- بان/١+ئەناو]]
«نت»، «سن» تم: ئاویه. تێبــ.- کەرتی دووەمی ئەم وشەیه «ئەناو» بە ڕای من دەبێ لە مەسدەری مابێتەوه که ئێستا له قاڵبی «هەنوون» دا د ەبیندرێ و لەبن لەهجەی هەورامیشدا «بان ئەنوو» شکڵێکی دیکەی ئەم وشەیه..
بانەگا
[[١- بان/٣+ئه/٢+گا «جێگا» ]]
«نت»، «سن» تم: بەرگەده.
بن دانەوه
«مست. مت.»، «مک.» هەڵقەندن و دە ردانی خاک و خۆڵی دەرەوەی بنجه گیایەک یا دارێک بۆ ئەوەی به بنه هەڵکەندرێ.
بووژانەوه
«مست. لا.» 1- هاتنەوه حاڵی گیاندارێک. که لەبەر نەخۆشی یا هەر هۆیەکی دیکه، کەنەفت بووبێ:: سەرما کەسیرە ی کردبوو باش دامان پۆشی، تۆزێ بووژایەوه. گرانەتا پەکی ئینسان دەخا و زۆر درەنگ دەبووژێتەوه. 2- زیندوو بوو نەوه و وەبا کەوتنەوەی شتێک یا ڕێ و شوێنێک که کزبووبی یا هابێیته لە ناو چوون.:؛ نەورۆز جێژنێکی کۆنی کوردانە و تازه بووژێتەوه. هس.: «په._: بووژیتەن، ڕزگاربوون کردن.
بڕانەوه
[[بڕان+2-ئه‌وه/2]]
«مست. لا..» کۆتایی هاتنی شتێک:: ئیتر ئەم باسه بڕایەوه، قسە له شتێکی دی بکەین، کوڕه دەبەسه! نەبڕایەوه، بۆ هێندی لێ دەڵەی. ماڵی جووکلی به جارێک بڕانەوه کەسیان لێ دەرنەچوو «باسی زولفی درێژ و چاوی بەخەو + نەبڕاوه ! بووه بوه ترێ خەسرەو «حاجی قادر»
بە ئامانەت دان «دانان
«مستـ. متـ.» ١- شتێک لە لای کەسێ دانان کە پاشان لێی وەربگیرێتەوە. ٢- ناشتنی مردووی شیعە لە شوێنێک تا لە هەلێکدا بگوازرێتەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان.
بەدم دادانەوه
مست. مت.»، «مک.» بەر پەرچ دانەوەی کەسێکی قسه دەکا و قسەکانی به دڵی یەکێک نەبێ که دە یان بیسێ.
ئاسمانەی دەم
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: مەڵاشوو.
ئاش نانەوە
[[ ١- ئاش + نانەوە ]]
«مستـ. متـ.» ١- دروست کردنی ئاش: پیرۆت وەستایەکی باشی هێناوە ئاشی پێ دەنێتەوە. مام گدروون خەریکی ئاش نانەوەیە. ٢- «کنـ.» سازکردنی گێرە و کێشە و گرفتاری بۆ کەسێ: ئەم کابرایە ئاشێکی بۆ ناوینەوە هەرچی دەکەین ڕزگاریمان نایە.
ئاشووب نانەوە
«مستـ. لا.» تمـ: ئاژاوەنانەوە.
ئامانەت
[[عا = ئەمانەت]]
«نا.» ١- هەرچێکی لە لای کەسێک دابندرێ، بۆ هەڵگرتن و پاراستنی و پاشان لێی وەربگیرێتەوە.: شێرکۆ پارەکانی بە ئامانەت لای سمکۆ داناوە. ئەوە لە کنە خۆی ئامانەتە چۆن دەستی لێدەدەی. ٢- هەرشتێکی بۆ کەڵک لێ وەرگرتن بدرێ بە کەسێ و یەکجاری بۆخۆی نەبێ.: ئەمن کتێبــ.ەم بە ئامانەت لە خەسرەو وەرگرتووە. قەڵەمەکەتم تا سبەینێ بە ئامانەت بدەیە. ٣- ئاگا لێبوون و پاراستنی شتێک یا کەسێک و دوور خستنەوەی لە دەردەسەری و زیان.: ئامانەتی تۆ و منداڵان «ئاگات لێیان بێ»، ئامانەتت لێبێ «بیپارێزە با هیچی بەسەر نەیە». ● «ئامانەت بە خوا» خودات لەگەڵ، خوا ئاگادارت بێ، وەڵامی ماڵاوایی و خواحافیزی کردنە. «ئامانەتی تۆ و...» ئاگات لە... بێ، چاوەدێری بکە، مەیەڵە هیچی بەسەر بێ.
ئامانەت بوون
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» ١- ئاگالێبوون، ئاگاداری کردن، چاوەدێری کردن. ٤- چاک هەڵگرتن. ٥- وەزن نەکردن، نەفەوتاندن * ئەمانەت بوون.
ئامانەتی
[ئ[امانەت + ٣- ئی]، [عا. کو. ]]
١- «حمسـ.» دانانی شتێک لای کەسێ یا خواستنەوەی لە کەسێ، بۆ هەر مەبەستێ بێ. ٢- «نا.»، «مجـ.» هەرچێکی یەکێک لە یەکی تری داوا بکا یا هەواڵی بپرسێ، ئی خۆی بێ یا ئی کابرا، بەڵام نەیەوێ ئەوانەی گوێیان لە قسەیە بزانن چیە.: هاتووم بۆ ئامانەتییەکە. بڕۆ لای شێرزاد بزانە ئامانەتییەکەی چ لێکردووە. کوێخا دەیگوت ئامانەتییەکەی لایەتی بۆم بنێرێتەوە. * ئەمانەتی.
ئاو بەردانەوە
[[ئاو+بەردانەوە]]
«مستـ..، متـ..» لە ئەستێڵ یا هەر شوێنێکی تر، کە ئاوی تێدا کۆبووبێتەوە، ئاو ڕەوانەی شوێنێکی دیکە کردن، بۆ هەر مەبەستێ بێ.: ئاوەکەی بەردا بۆوە و خۆی لە بن سێبەرێکدا پاڵی دابۆوە، ئەو ئاوە بەردەنەوە بۆ تووتنەکانتان. *ئاو بەرەوەدان. //ئاو گرتن.
ئاو دانەوە
«مستـ. لا.» جیا بوونەوەی ئاوێ کە لە هەندێ شتدا هەیە و کۆبوونەوەی لە دەفرەکەی شتەکەی تێدایە.: ماستی مانگا ئاو دەداتەوە.
ئاو هێنانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» بە دەست یا هەر جۆرێکی تر ڕەحەت کردن.
ئاوڕ دانەوە
«مستـ. لا.» بە خێرایی سەر بۆ لای تەنیشت یا پشتی خۆ، وەرچەرخاندن و تەماشا کردن.: تا ئاوڕم دایەوە خۆی ون کرد. بە لاماندا تێپەڕی هەر ئاوڕیشی نەدایەوە.
ئاوڕ لێدانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» ۱-چاودێری کردنی کەسێ، بە تەنگ کەسێکەوە بوون: ۲-بە لوتف بوون لەگەڵ کەسێ ٭ئاوڕ وێدان.