تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفرانبار
هەوەڵ مانگی زستانی به حیسابی نەورۆزێ سی ڕۆژه، «21ی کانونی یەکەم - 21ی کانونی دووەم» ٠ * «کئێر.» دەی «فر.» .
بەهار
[[ڤه‌هار]]
«نا.»، «بکنێو.، جن.» 1- یەکەمین فەسڵه لە چوار فەسڵەکەی ساڵ. بە پێی ئاو و هەوای نیوکورەی باکووری ز ەوی، لەو ڕۆژ وه د ست پێدەکا که ڕۆژ دەچێتە بورجی «بەرخ» ەوه ئەویش دەکە وێته 21ی مارت «نەورۆز» و له 21ی حوزەیران دە برێتەوه، بەهار سێ مانگی 31 ڕۆژییه له موکریان ناوی مانگەکان بەم جۆرە یه: خاکەلێوه، بانەمەر جۆزەردان * «ها -.» بو هار بووار. «هو.» وەهار. تێبــ.ینی: ژابا وشەی «ڤەنگری» ئاوێستایی بۆ «بەهار» دیاری کردووه «تم: ژابا، ل-61». 2- له لادێی کوردستانا لەباتی «ساڵ» بەکار دێت.:: ئەم بەهاره دەبێته سێ بەهار وەتمان جوا نه مەرگ بووه «دوو ساڵ تەواو بووه ساڵی سێەم دەستی پێکردووه» .بچینەوه بەهارێ وسوو عومرت دەبێته حەوت بەهار «شەش ساڵی تەواو دەکا و پێ دەنێته بەهاری حەوتەم». 3- خونچه گوڵی داری نارنج و لیمۆ و پرتقاڵ.:: ماڵی بەگزاده جافان حەڵوای بەهار و گوڵەزەرد باش دروست دەکەن. 4- ناوه بۆئافرەتان. بەهاری عومر - «نت.» دەوری گەنجێتی و لاوێنی.
بەهارەوار
[[ به‌هار/1+3-ئه‌/2+وار «هه‌وار» ]]
«نت.» شوێنێکه نیزیک «دێ» یەک، بەهاران که تۆزێ گەرم داهات لادێیی و مەڕداری کوردستان له خانوان دەردەچن لەوێ چادری هەڵدەدەن تا وەختی ئەوە دێ بچنه کوێستانان.
بەهیدار
«ست.»، «با.» تم: ئازیەت بار.
بەیاخدار
«نت.»، «سیم.» 1- ئەو کەسەی له ناو لەشکر و مەیدانی شەڕا ئاڵای هەڵدەگرت. 2- «کن.» «ئافرەتی بێ شەرمی شیڕەت» «تم: خا ب1 1، ل- 179» .
هاتنەبەربار
١-ڕام بوونی وڵاغ بۆ بارهەڵگرتن. ٢-گوێ لە مست بوونی کەسێک، مل کەچی کردنی یەکێک بۆ فەرمان.
هێنانه بەر بار
1- ڕام کردن و ڕام هێنانی وڵاغێک بۆ بار هەڵگرتن. 2- «مج.» ڕام کردن و موتیع کردنی کەسێ بۆ ڕاپەڕندنی ئیشێ.
١- ئابدار
[١- ئاب/١+ دار،(فر. کو.) ]
«نت.» کەسێکی لە دیوەخانی میرەکان و دەرباری پاتشایان و شوێنی تری وەکوو ئەمانە، کاری سازکردنی چاو و قاوە و شەربەت و... ی پێ ئەسپێررابێ. □ «.... دەهاتە کن ئەولادی شاڕۆستەم بەگان سێ ساڵان دەبوو بە سەققا و سێ یان دەبوو بە ئابدارە». «تحفە: ج٢- ١٩٤».
١- ئیختییار
[[عا.: اختیار]]
(نا) ١- دەسەڵات، توانست و دەست بەرەڵڵایی بۆ کردن و نەکردنی کاران. پاشام ئیختییارتان هەیە دەتوانن بشمانکوژن. ٢- سەرپشک بوون. ئیختییاری خۆتە چۆنت پێخۆشە وابکە. بە ئیختییاری خۆت کامەت بە باش زانی ئێمەش ڕازین. تێبــ.- لە کوردستانی ئێران، ئەم وشەیە ئەگەر بە ڕاوێژێکی مەیلەو گاڵتە و بارەوسەر سوڕمانەوە بگوترێ مەبەستەکە پێچەوانە دەکا و بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ بێ دەستەڵاتی دەگەیەنێ.
١- بار
[[پە: بار]]
(نا.) ١- کاڵا و کەلوپەل یا هەر شتێکتی تر کە دە دەفرێکەوە پێچرابێ یا توند بەسترابێ تا لە وڵاغ (کەر، ئێستر، بارگین، وشتر) یا هەر هۆیەکی دیکەی ئازوگوێز (گارێ، عارەبە، لۆری،...) بندرێ و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر (دوور یا نیزیک) بگویزرێتەوە. بارە تووتن، بارەدار، بارە گوێنی. ٢- قورسایی شتومەکێ کرابێتە بار و ئەوەندە گران بێ وڵاغێکی باری هەڵیبگرێ. باری ئێسترێ گەنممان ناردۆتە شار، ئەمە هەر باری کەرێک دەبێ. ٣- (مج.) ئەرک و قورسایی مەعنەوی کارێک. ئەو بارە بە من هەڵناگیرێ (ئەو کارە بە من ناکرێ). ٤- ئازار، ئەزێت، ڕەنج. ((لەش بە بار بێ))- (کن.) قسەیەکە ئافرەتان لە حاڵێکا کە هەست بە ناڕەحەتی (ماددی یا مەعنەوی) دەکەن دەیڵێن. ٥- (کعر.) تم: بەر. منداڵی لەبەر چووە.
١-ئاسار
«نا.»، «سنـ.» تمـ: بناغە. □ «ئاساری لەسەر پاداری نەماوە.»، «... ئەگەر مام غەلیفە بزانێ ئاسارمان دەبڕێیە.» «تحفە: جـ ٢ ــ ١١١». تێبــ.: ئەم وشەیە دەگەڵ «آثار» ی عەرەبی کە کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە جیاوازە. ڕەنگە دەگەڵ ئاسال، بە مانای پایە و بناغە «تمـ: بورهان، عەبباسی ــ ٤١» لە یەک ڕیشە بن. هس.: ئاسەوار.
١-ئەغیار
[[؟] ]
«ستـ.»، «مکـ.» حاڵی کەسێکی هۆشی لەسەر خۆی بێ، سەرخۆش نەبێ. //سەرخۆش، مەست. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە هەر بۆ دژی مەستی بەکاردێت.
٢- ئابدار
[ ١- ئاب٢/ دار،( فر. کو.) ]
«نتـ..» بەڕەونەق، خاوەن جەوهەر «بۆ تیغ».
٢- ئیختییار
(نا.)، (کعر.) ١-پیر، بە ساڵاچوو. ٢- ڕیش سپی، کەیخودا. ((هەر لە گەورەیان هەتا مندالان، هەر لە منداڵان هەتا ئیختییاران)) (تحفە: ج٢-٢٦٢) ئیختییار و موختاری دێیەکە شایەتی بۆ دەدەن. تێبــ.- وا دیارە ئەم وشەیە لە تەشکیلاتی عوسمانی کەوتۆتەوە ڕەنگە لە پێشداهەر بەو کەسانە گوترابێ کە بۆ پێوەندی دەگەل کاربەدەستان و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری خەڵک دەست نیشان دەکران، جا چونکە ئەوانە زۆریان بەساڵاچوون بۆیە مانای (پیر و ڕیش سپی) شی لێ کەوتۆتەوە.
٢- ئەوار
[[ئە +وار (ئم: وێصوون)]]
(پبت.) بە دوای ناوەوە دەلکێ و دەیکا بە ناوێکی تازە و مانای (وەکوو، وێنەی، چەشنی) لێ زیاد دەکا. دەستەوار. کۆڵەوار.
٢- بار
(نا.) ١- چلۆنایەتی و شێوەی هەڵکەوتنی شتێکی ماددی. فەڕشەکە بە باری خۆیدا ڕاخەن. ٢- حاڵەتێکی کارێک بەخۆیەوە دەگرێ. ئەم ئیشە بە بارێکدا بخەن. ٣- (نمس.) ئامادەیی، قابیل بوون بۆ...، بەکاری... هاتن. ئەوەی لە باراندا نییە.
٢-ئاسار
[ [= عا.: آثار ]]
«نا.» ١- نیشانە و شوێنەوارێکی لە شتێک مابێتەوە □ «وا ئەزانم مووڕزیوی پێستی دەباغجانە بوو» «چونکو ئاساری کەتیرە و جەوت و مازووی پێوە بوو» «ڕەزا ــ٣٥». ٢- پاشماوەی سەنعات و خانوو، ئەشکەوت و نووسینی سەر تاشە بەردان، سکە و کەلوپەلی جۆربەجۆر کە لە ژیانی شارستانێتی کۆنی ئادەمیزاد بە جێ ماوە و لە ژێر خاک دەدۆزرێنەوە و لە عەنتیکەخانە دادەنرێن: بەردەنووسەکەی پەیکوڵی ئاساری «نەرسی» پاتشای ساسانییە. ئەشکەوتی کەرەفتوو لە سەر ڕێگای «سنە» و «سەقز» ە یەکێکە لە ئاسارەکانی کوردستان. تێبــ.: ئەم وشەیە بە شێوەی جەمع لە عەرەبیدا هاتۆتە ناو زمانی کوردی، بەڵام وەکوو «مفرد» دە کار دەکرێت.
٢-ئەغیار
[[=عا.: اغیار «غیر» ] ]
«نا.» بێگانە، کەسانێکی نامەحڕەم حیساب دکرێن بۆ مەسەلەیێک. //خۆمانە، یار. «نە ڕێی حەسحەس بوو، نە بەد، نە ئەغیار» «تەنها سەعاتێک، تەنها من و یار» «پیرە مێرد- ۱٦۷» # «هەروەختێ خەرگای شای سیمین عوزار» «خاڵی بی جەخۆف، وجوود ئەغیار» «خانا- ۷۸»
٣- ئەوار
(نا.) تم:هەوار. تێبــ.- ئەم وشەیە وەک پاشبەند لە چەند وشەیێکی کوردیدا دەبیندرێ. لێڕەوار، شوێنەوار. (لێڕهەوار، شوێن هەوار).