تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باریکەڕی
[[باریک + ئە + ڕێ]]
(نت.) ڕێگایەکە تەسک و خۆش نەکراو بێ بەڵام هاتوچۆی پێدا بکرێ.
باریە
[[؟]]
(نا.) ئامرازێکە بۆ خوولاندن و بەرزکردنەوەی شتی قورس لە شوێنی خۆی. تێبــ.- ئەم ئامرازە لە ساکارترین حاڵەتیدا تیلایەکی دار، یا ئاسنێکی ئەستوورە کە سەرێکی تۆزێ دەکورێتەوە و هێندێ پان دەکرێ و بڕێکیش دەکێندرێتەوە بە جۆرێکی ئەوتۆ زاویەیەکی کراوەوە (منفرجە) دروست دەکات. تێبــ.- لە کاتی ئیش پێکردندا سەرە پانەکەی دەخرێتە ژێر شتە قورسەی کە مەبەستە بجووڵێندرێ، لەو کاتەدا دیوی دەرەوەی زاویەکە دەبێ لەسەر جێگایەکی پتەو ڕابوەستێ- لە (فیزیک)دا بەم شوێنە دەگوترێ (نقطە اتکاء)- ئەوجار باسکە درێژەکەی بۆ لای خوارەوە دادەگرن و بە هێزێکی کەم قورسایەکی زۆر دەجووڵێنێ. ئارشمیدۆس زانای بەناوبانگی یۆنانی گوتوویە: ((ئەگەر (نقطە اتکاء) یەکەم دەست کەوێ، زەوی لە جێی خۆی دەبزوێم)). * (کئیر.) ئەهرەم (فارسییە). (سن.) چل مێردە، لحسە (هس. لەوازە). نۆێڵ.
بارێ
[[=فر: باری (جارێک)]]
(بنت.)، (کئیر.)، هەر چۆنێ بێ، کەوابوو، بەهەرحاڵ.
بارە
[[بار + ئە]]
(نت.) تم: بابەت. تێبــ.- ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار ناکرێ، یا (لەباری...) دەوێژرێ یا (دەربارەی...) کە ئەمەی دوایی زیاتر فارسییە تا کوردی. دەربارەی شێرکۆ دڵتان هیچ خەتەرە نەکا. لەبارەی (خانی) شاعیری گەورەی کورد زۆر شت نووسراوە.
بارەبەر
[[بار + ئە + بەر (بردن)]]
(نت. ست.) ١- هەر وڵاغێ کە باری لێ بندرێ. بارەبەرمان هەر ئەو گوێدرێژەیە.
بارەقەڵڵا
[[محر. عا.]]
(ڕستە)، (مک.) تم: بارەکەڵڵا.
بارەنداز
[[بار + ئەنداز]]
(نت.)، (کئێر.) بەربێڵایەکە لە خان و کاروانسەرایان دروستی دەکەن، کاروانچی بارەکانیان لەوێ دەخەن، تا بەفر و باران و هەتاو لێیان نەدا. تێبــ.- کەرتی (ئەنداز) لە مەسدەری (هەنداختەن) پەهلەوی وەرگیراوە، کە لە زمانی کوردیدا شکڵی گۆڕاوە، و بە مانا پەهلەوییەکەوە بۆتە (هاویشتن، ئاویشتن) زمانی (فارسی)ش ئەم وشەیەی بە شێوەی (ئەنداختەن) وەرگرتووە. ئەم بڕە وشەیە لە تەرکیبی چەند وشەیەکی دیکەی کوردیشدا وەکوو: تیرەنداز، چاوەنداز، سەرەنداز و...و... دەبیندرێ.
بارەنگێو
[[بار + ئەنگیو (ئەنگاوتن)]]
(ست.)، (مک.) چلۆنایەتی شوێنێکە لە ڕێ و بانان کە بەردێکی گەورە، بەرزایی زەوی، قەدپاڵی کێو یا لقوپۆپی داران لە باری وڵاغ بدات.
بارەکی
[[بار + ئەک + ئی]]
(ست.) حاڵی وڵاغێکی هاتبێتە ئەوەی بتوانێ بار هەڵگرێ، بەڵام هێشتا نەهێنرابێتە بەربار. ئێسترە زەرد بارەکی بووە (وەختی ئەوەی هاتووە باری لێ بندرێ).
بارەکەڵڵا
[[=عا.: بارکەڵڵا]]
ڕستەیەکە بە مانای ئافەرینی خوات لێبێ، بۆ هاندان و قەدرزانین بەکاردێت. *بارەقەڵڵا.
بارەگا
[[بار + ئە + گا (جێگە)]]
(نت.) ١- کۆشک و سەرای پاتشایان. ٢- دیوەخانی پاتشایان و ئەمیران، کە وەزیر و کاربەدەستانی گەورە لەولاولای پاتشا دادەنیشن و هەرکەسێ کاریکی هەبا و پاتشا ئیجازەی دابا، دەهاتە ژوورێ و قسەی خۆی دەکرد. *(کئێر.) دەربار. (کعر.) بیلات (بەلات) ٣- (نت.) جێگای پارتی سیاسی و نەقابە و یەکێتی و تیپی وەرزش و یاری (فوتبۆڵ و...) تێبــ.- ئەم وشەیە بەلای منەوە ئەسڵی فارسییە و (بارگاه)ە و وای بۆ دەچم کە لە ڕێگەی (شانامە) و (ئەسکەندەرنامە) و ئەو جوورە چیرۆکانە هاتبێتە ناو زمانی کوردی و شێوەی کوردی وەرگرتبێ. وشەی (بار) لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا فارسی بە مانای (ئیجازە، ئیزن، ڕوخسەت) دەکاری دەکا، بە دووریشی نازانم کە لە ئەسڵی پەهلەوی بە مانای (بەرز، بڵیند)ە وەرگیرابێ، ئەگەر ئەوەیان قبووڵ کەین وشەکە دەبیتە وشەیەکی کە فارسی لە کوردی وەرگرتووە، تەنیا شتێک وام لیدەکا کەمتر بۆ ئەم لایەی داشکێنم ئەویش ئەوەیە کە نەمدیوە زمانی پەهلەوی وشەی (بارگا) یا (بارەگا)ی تێدابێ.
بانبارگه
[[1-بان/٣+بارگه]]
«نت.» بەر بووک یا هەر ژنێکی دیکه، که لەسەر بارگەی جیازی بووکەوه سوار دەبێ و لەماڵی بووکێ ڕا دەچێته ماڵی زاوا.
باوباران
«نت» بایەکی بارانی دەگەڵ ببارێ::هەڵیکرده با و بارانێکی نەبێتەوه.
بای مەمبارەک
(نت.)، (مک.) تم: بای سوور. مۆری محەممەدی خات بە سێ بای مەمبارەکێتی.
بزماره
[[بزمار+5-ئه/1]]
خرابوونی شوێنێکی پێستی ئینسان (زیاتر بەری پێ) و ڕەق هەڵاتن و ڕیشاڵ ڕیشاڵ بوونی. ) «سن.» بسمارە. «مک.» مێخەکە.
بنکه جغاره
«نت.»، «مک.» تم: ئاغزه.
بنەوبارخانه
[[بنه/2_و+بارخانه/3]]
«نت.» بار و بارخانەی «تم: -2 باز رگانێ دەگەڵ کەل و پەلی ژیانی تایبەتی خۆی و چاروێدار و کاروانچیەکان. *(مک) باروبنە.
به بارێکا خستن
[[به/3+2-بار/1+ێكا «یه‌ك+3-ئا/1» ]]
مست. مت.»، «سیم.» لابەلا کردنی کارێک، له ڕاوەستاوی «رکود» ڕزگار کردنی مەسەلەیەک.:: هێنده ساوە ساوی لێ مەکەن و ئیشەکه هەرچی زووتر به بارێکا بخەن.* «مک.» به لایەکدا خستن.
بواردان
[[1-بوار+دان]]
«مست.، لا.» تەنک بوونی هێندێ جێگەی چۆم و ڕووبارانه که ماوەی لێدانی بۆ ئینسان هەبێ.:: «جەغەتوو» قەت بوار نادا. «خاسه» و «ئاوەسپی» بەهاران بوار نادن.
بواردن
«مست. مت.» به جێ هێشتنی شتێ و بە حیساب نەهێنانی، به هیچ دانانی:: هەردوان بژمێره و سێ یەمینیان ببوێره لەو مەجلیسەدا کەسی نەبوارد و قسە ی به هەموویان گوت. *هەڵبواردن.