تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باران دادان
[[باران + دا (پێبف) + دان (فع.)]]
(مست. لا.) تم: باران بارین. تۆزێ خێراکەن خەریکە باران دابدا. کەمێ پێ هەڵگرن خەریکە باران دایدەدا.
بانگ بە گوێ دادان
«مست.، مت.» خوێندنی ئەو دووعاعایانەی کە له دینی ئیسلامدا بۆ «بانگ /٢» دیاریکراوە. لەبن سەری منداڵی ساوای تازه لەدایک بوو. تێبــ.- ئەم کاره چەند ڕۆژێ پاش بوونی منداڵ دەکرێ، شەوێک به پێی حاڵ خێزانه خاوەن منداڵەکه، دۆست و خزم و کەسی خۆیان و مەلایەک بانگ دەکەن بۆ نان خواردن و ناونانی مناڵەکەیان قۆنداغەکەی منداڵەکە لەشوێنێک دادەنێن و «مەلا» لەلای ڕاستی سەری ڕا دەو ستێ و بانگ دەدا، پاشان به د ەنگێکی بەرز ئەو ناوه دەڵێ کە دایک و بابی منداڵەکه پەسە ندیان کردوه و دەبێژێ: «ئەو ناومان نا...».
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
به دم دادان
مست. مت.»، «مک.» 1- ماوەی قسه کردن لێ بڕینەوه و بێدەنگ کردنی کەسێک. 2- «کن.» کافی بوونی خواردەمەنی بۆ ئەو خەڵکانەی لە ماڵێک یا هەر جێگایەکی تر بن.:: جا ئەوەندەی ترێیه به دەمی کێ دادەدەی «بەشی ئەو هەموانه ناکا.
بەسە ردادان
«مست، مت.» 1- پۆشینی عەبا و چارشێو و دەسماڵی ژنانه.::ئافتاو عەباکەت بەسەرداده و بچۆره ماڵی فەریده خان و بڵێ تا ئێره تەشریف بێنێ. دەسماڵێکی بەسەردادابوو دەتگوت پەڕی مێشییه. 2- به چەپۆک لە سەری کەسێک دان.:: وەها توند به سەری دادا ئاوری له چاوان دەرپەڕی. 3- هێرش بردنه سەر دوژمن:: نیوه شەوێ بە سەرماندادان نەمان هێشت جووقەواریان لێ دەرچێ.
بەلاداکردن
«مست. مت.»، «کعر.» ١- هەڵدانەوە دەبەر پشتێند چەقاندنی شاقەلی کەوای شۆڕی کوردی. ٢- (مج.) خۆ ئامادە کردن بۆ جێبەجێ کردنی کار و فەرمانێ. ((بەلادا بکەن چاکی مەردایەتی، دریغی مەکەن گیان لە کوردایەتی.))
بەگوێ دادان
«مست. مت.» به شێوەیێکی ناڕاستەوخۆ، مەبەستێک دە کەسێ گەیاندن.:: وا دیاره هێندێ قسەیان بە گوێ دا داوه.
خۆ بادان
(مست. لا.) آ) فیز و ئیفادە لە خۆ دیاری کردن، دەعیە و تەکوبور فرۆشتن. ب) ڕاسان و تووڕە بوون بۆ پەلاماردانی کەسێ. ئێش و ئازارێکی لە لەشی ئینساندا جێ گۆڕکێ دەکا و هەر جارە لە شوێنێکی سەر هەڵدەدا (تم: باداری).
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.
بەلادا کەفتن
«مست.لا.»، «سن.» تم: بە لادا کە وتن
بەباڵادا بڕین
«مست. مت.» تم: به باڵا گرتن.
بەلادا هاتن
«مست.، لا.» 1- کەوتنە خواری کەسێک «به پێوە ڕاوەستابێ یا خۆ دانیشتبێ» لەبەر بێ خەوی، مەستی یا نە خۆشێکی کتوپڕ و هەر هۆیەکی تری لەم بابەتانه.* بەلادا کەوتن/2
بەلادا کەوتن
«مست. لا.» 1- لەسەر لا تەنیشت ڕاکشانی ئادەمیزاد. * پاڵ کەوتن. ڕاکشان. درێژ بوون. «سن.» بە لادا کەفتن. 2- «تم: به لادا هاتن/1» .