تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاب و تاب
[ [١- ئاب/ ٢+تاب]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ١- ڕازاوە و بە ڕەونەق: بە ئاب و تابێکەوە قسەکانی گێڕایەوە. ٢- تاووتوێ و گەرما. □ «لە ئاب و تاب ئەشک و ئاهی خۆمدا بوومە بریانی». «لە باتی پوختەگی سووتام و هێشتا پێم دەڵێن خامە» «نالی: گمـ.» * ئاووتاو.
ئاداب
[[ عا. ]]
«نا.» ڕێ و شوێنی کۆمەڵایەتی* داب، دەستوور. تێبــ.. - ئەم وشەیە بەم شێوەیە تەنیا خوێندەواری کورد بە کاری دێنن و بە گشتی لە ناو لادێ و نەخوێندەواران بۆتە «داب».
ئافتاب
[[ فر. ]]
«نا.» ١- خۆر، هەتاو. ٢- ناوە بۆ ئافرەتان. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە زمانی کوردیدا، بە تەنیایی هەر بە مەعنای «٢» دەبیندرێ، بەڵآم لە تەرکیبدا، ئەویش کەم، هەیە. * ئافتاو.
ئافتاب پەڕ
[[ ئافتاب + په‌ڕ «په‌ڕین = دوورکه‌وتنه‌وه‌» ]، [فـر. کو. ]]
«نتـ.» رۆژاوا، تاو پەڕ. □ «تا وەخت غورووب وادەی ئافتاب پەڕ» «پەڕان تەر جە نەخش، پەڕ داڵ گوڵ زەڕ» «خانا - ١٩٤»
ئافتاب گەردان
[[ ئافتاب/١ + گه‌ردان= وه‌رگێڕ]، [فر. کو.] ]
«نتـ.»، «مکـ.» پێشچاوکەیە کە لە چەرم یا موقەبا - بە شکڵی مانگی کەمتر لە حەوت شەوە - دروستی دەکەن و ئەو سەرەو سەرەکەی بەنێکی تێدەخەن. لە وەختی دروێنە یا کاری دیکەی کشتوکاڵا جووتیاران لە ناوچاوانیانی دهادەنێن و لە پشتە سەریان گرێی دەدەن تا تیشکی هەتاو لە دەم و چاویان نەدا.
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».
ئیجاب کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)،(کعر.) پێداویستی کارێک یا شتێ بە (هۆ)یەک یا شتێکی تر. هیچ ئیجابی نەدەکرد ئەو قسەیە بکەی. ئیجاب بە هاتنیان ناکا. ئیجاب بەوە ناکا خۆتان ئەزیەت مەدەن.
ئیزڕاب
[[=عا.: ئیزراب]]
(نمس.)، (کعر.) ١- ڕوو وەرگێڕان. ٢- (مج.) دەست لە کار هەڵگرتن و کۆبوونەوەی کۆمەڵێ خەڵک بۆ دەست خستنی هەندێ داوا، یا وەدی هێنانی هیندێ ئامانج (ئازادی، کەم کردنەوەی سەعاتی ئیشی کرێکاران، زیاد کردنی ڕۆژانە...) یا دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە شتێک، کارێک یا ڕووداوێ. * مان گرتن. (کئێر.) ئیعتیساب.
ئیعتیساب
[[عا.: ئیعتیساب]]
(نمس.)، (کئێر.) تم: ئیزڕاب.
ئینتیخاب کردن
[[عا.: ئینتیخاب + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- هەڵبژاردن و پەسند کردنی شتێ لە ناو کۆمەڵێ هاوچەشنی خۆی. ٢- دیار کردنی کەسێ بۆ جێبەجێ کردنی کارێ لە لایەن کەسێ یا هەیئەتێکەوە. ٣- هەڵبژاردنی کەسانێ بۆ نوێنەری لە پەڕلەمان و کۆمیتەکانی پاڕتە سیاسییەکان و...
ئینشیعاب
[[=عا.: ئینشیعاب]]
(نمس.)، (کئێر.) ١- لق و پۆپ لێبوونەوە، پارچەپارچە بوون. ٢- کەرت بوونی پارتێکی سیاسی *ئینشیقاق.
ئینقیلاب
[[=عا.: ئینقیلاب]]
١- (مس. لا.) وەرگەڕان، سەرەو ژێر بوون، هەڵگەڕانەوە، قڵپ بوونەوە. ٢- (نمس.) آ) پشێوی. نائارامی. ب) (کئێر.) شۆڕش بۆ هەڵگێڕانەوە و تێکدانی ڕێژیمی سیاسی و سیستێمی ئابووری وڵاتێک و بنیات نانی ڕێژیمێکی کامڵتر و پێشکەوتوانە تر. ئینقیلابە مەشڕووتەی ئێران. ئینقیلابی مەخنی ئۆکتۆبەر. * (کعر.) سەورە (عا.: سوورە)، شۆڕش. ج) (کعر.) پیلانگێڕی و ڕاپەڕینی کتوپڕی هەندێ لە سوپای ولاتێک بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی قانوونی. *(کئێر.) کوودتا.
ئەرباب
[[عا.]]
«نا.» ۱- «سنـ.» خاوەن مڵک، پیاوی گەورە ئەعیان و ئەشڕاف. ۲- «مکـ.»، آ» بازرگانی گەورە کە کاڵا بە دووکاندار و کاسبان دەفرۆشێ، نیسبەت بەو کەسانەی سەودای لێدەکەن. ب» خاوەنی کار نیسبەت بە دەست و پێوەندیی خۆی «میرزا، شاگرد، خزمەتکار....» ۳- ئەهلی هەر کارێک: ئەربابی قەڵەم، ئەربابی ڕابواردن، ئەربابی شەڕ. «لەبەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید» «مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو» «ڕەزا_۳۸». ۴- «سـ.»، «مکـ.» پیاوی خۆش مەشرەف و ڕووخۆش، ئەو کەسەی بێ ئەوەی گوێ بداتە خۆی یا عادەتی خۆی بۆ ئەوەی مەجلیس لە خەڵک تێک نەدا دەگەڵیان دەگونجێ.
ئەسپاب
[[=عا.: اسباب «سبب» ]]
«نا.» ۱- تمـ: ئامراز/١. «جۆشێک بدەن وەکوو هەنگ، تەگبیر بکەن بە بێ درەنگ» «ئەسپابی شەڕ پەیاکەن، تۆپ و تفەنگ و هاوان» «حاجی: گمـ- ۵۲» ۲- مایەی جێ بە جێ بوون و نەبوون یا ڕوودانی کار و بەسەرهاتێک: ئەسپابی ئەم تێشکانە دەبێ چی بێ؟. ئەسپابی زیزبوونەکەی تێنەگەییشتین. ٭سەبەب، عیللەت، هۆ. ۳- تمـ: ئەساسییە. ۴- «مکـ.» هەموو ئەو کاڵایەی لە دووکانێکدا دادەنرێ بۆ فرۆتن. *خرت و پرت. ۵- «مجـ.» «مکـ.» ئامرازی پیاوەتی ئادەمیزاد. ٭ئامراز، «سنـ.» ئەسپاو.
باب و باپیر
(نت.) چەند پشتی ئینسانێک. *باووباپیر.
بەدحیساب
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» ئینسانێکی لە سەودا و مامەڵەدا سەر ڕاست نەبێ. ئەو کەسەی قە رزی خەڵک ناداتەوه.
بەرەباب
[[1-به‌ره+1- باب /1]]
«نت.» هەموو ئە و کەسانەی له عەشیرەتێکدا، له باوکێک کەوتبنەوه بەو حیسابەی کە هەر عەشیرەته لە پێشدا له چەند «برا» یا «خزم» پێکهاتبێ و زەو و زوویان کردبێ و زۆربووبن، بۆ ناسینەوەیان بە ناوی باوکێکی کۆن «نسبیا» هەڵدەدرێن:: عەشیرەتی دزەیی چوار بەرەبابی گەورەن.
١- ئاب
[فر. ]
«نا.» ١- ئاو. ٢- ڕەونەق، ورشە و بریسکەی هەندێ شت: تیغی ئابدار. تێبــ. - ئەم وشەیە بە مەعنای ئەسڵی خۆی «ئاو» لە کوردیدا، بە تەنیایی بە کارناهێنرێ، بەڵام لە تەرکیبدا دەچێتە سەروبنی وشە: ئابڕوو، تیزاب.
١- باب
(نا.)، (مک.) ١- نێرینەی ئادەمیزاد کە ژنی هێنابێ و منداڵی بووبێ، دەبێتە بابی منداڵەکان. ٢- (مج.) هەر ئەو حاڵەتەی ژمارە (١) بۆ هەندێ گیانداری کەوی وەکوو ئەسپ و... (( لە ئێستریان پرسی بابت کێیە؟ کوتی خاڵم ئەسپە)) (فۆلکلۆر). تێبــ.- ئاوێستایی هاو مانای ئەم وشەیە زۆر گۆڕانی بەسەرهاتووە: پەتەر، پیتەر، پتەر، پیتهەر، فیدز (تم: یکد، پد. خ٢، ل-١١) و تەنیا لە لەهجەی جنووبی زمانی کوردیدا لە قالبی (پیەر) و لە بن لەهجەی سلەیمانیشدا لە وشەی (باوەپیارە)دا دەبیندرێ، کەچی زمانی فارسی (پدر) و فرەنسی (پێڕ) و ئینگلیسی (فادز)یان پاراستووە. بەڵام ئەم وشەیە (١-باب) لە (پاپ)ی پەهلەوی کەوتۆتەوە (تم: ژابا-٣٣). هس.: پایەک، پایەکان، بابەک، بابەکان (بک.) باڤ. (کعر.) باوک، باو. (جنوو.) پیەر، بۆوە.
٢- ئاب
[سوریانی، عیبری]
«نا.» مانگی هەشتەمی ساڵی ڕۆمی، دەکەوێتە نێوان تەممووز و ئەیلوول. * ئاغستۆس، ئۆت.