تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابنە پێچ
(نت.)، (مک.) گیایەکی بۆنخۆشی لاسک سەوزی باریکی گەڵا وردی بەهارییە، گوڵی سپییە و لە ناوەڕاستیا تۆزێ زەرد و بۆنی خۆشە، بۆ هەندێ داودەرمان بەکاردێت، زیاتر گوڵەکەی ئیشک دەکرێ، وەکوو (چا) دەمی دەکەن و دەیخۆنەوە یارمەتی (هەزم) دەدا و ئەگەر خەست بێ، بۆ (ڕەوانی) باشە. * بابوونە.
بابڕ
[[با + بڕ (بڕین)]]
(سفا.) حاڵی سمێڵی زۆر گەورە و ئەستوور.
بابۆ
[[با + بۆ (بۆن)]]
(ست.)، (مک.) حاڵی گۆڵە سەگێکی بە شوێن دێڵە بەبادا هەڵوەدابێت. //بەبا.
بابۆڵە
[[با + ب؟ + ئۆڵە]]
(نت.) ١- (مک.) نانی لوول دراو کە پێخۆرێکی زیاتر (ماست، پەنیر، ڕۆنی کەرە،...) و ئەو جوورە شتانەی دە ناودا بێت. ساندویچی کوردی. ٢- (سن.) منداڵی ساوا کە دە پارچەیەکەوە پێچرابێ و بەسترابێ *(مک.) قۆنداغە. کردنە بابۆڵە- آ) دانانی هێندێ پێخۆر لە ناو نان و پێچانەوەی. کوڕم ڕۆنەکە دە نانەکە هەڵسوو بیکە بابۆڵە و بیخۆ. ب) (-کەسێک)، (مج.) تێکەوەپێچان و زاڵ بوون بە سریدا. کوڕە لەسەر پەت و سینگی خۆت دانیشە، دەنا هەڵدەستم دەتکەمە بابۆڵە.
بابۆڵە پێچ
(نت.)، (سن.) تیزماڵکە پەڕۆیەکە منداڵی ساوای پێ دەپێچنەوە.
بابۆڵە پێچ کردن
(معت. مت.)، (سن.) پێچانەوەی منداڵی ساوا بە شکڵی مەلۆتکە.
بابۆڵەی باسک
(نت.)، (کن.) ئەستوورایی قۆڵی ئینسان. * (سیم.) بازۆڵە.
بابی بابی
[[؟]]
(نت.)، (کعر.) یارییەکی منداڵانەی کوردەوارییە. تێبــ.- منداڵەکان دەبنە دوو دەستە یەکیان (تێکەوت) سەر بە دیوارەوە دەنێن و دەستەکەی تر بە پڕتاو دێن خۆ داوێنە سەر شانیان، ئەوجار هەر یەکیان چەند پەنجەی دەستی جیا دەکاتەوە و لەوی تێکەوتووە دەپرسێ: ((بابی بابی، چەند بابی))، ئەگەر هەڵیهێنا چەند پەنجەیە هەڵدەستیێتەوە و بەو جۆرە یاری درێژەی پێدەدرێ. * (مک.) کەری سووری پشت درێژ.
بابە
[[باب + ئە]]
١- وشەی (باب)ە و لە حاڵەتی بانگهێشتن دایە، منداڵانی باوکێک- بۆ (خطاب) و (ندا) بەکاری دێنن *باوکە، باوە (بک.) بابۆ. ٢- (مج.) گەورەش بە ڕووی قسە دە کەسێ کردن بەکاری دێنێ. بابەگیان ئەو قسانەی تۆ ئاسمان و ڕیسمانیش نین. ٣- (مج.) جاروبارە خۆی دەبێتە ئامرازی بانگهێشتن. بابە! خەڵکینە، بابە! عالەمینە، بابە ئەی خەڵکی گەڕەک ئەوە چەند ساڵەخراپەیەکتان لەم کابرایە دیتووە؟ ٤- نازناوێکە دەکەوێتە پێش ناوی شێخ و دەروێش و چاک و پیران. بابە قەتار، بابەگورگوڕ، تەکیەی بابە غەلیفەی لە گەڕەکی سئ ئاشان بوو *بابا، باوە.
بابە عەمرە
[[بابە + عەمر (عومەر) + ئە]]
(نت.)، (سی،.) ئادەمیزادی بە دیمەن منداڵی بە تەمەن پیر. تێبــ.- ئەم حاڵەتە هۆی فیزیۆلۆژی هەیە و زیاتر ئینسانی وا کۆسە دەبێ.
بابەت
[[=عا.: البابە)]
(نا.) ١- جۆری کاڵا، نەوعی شتوموک. ئەم مەغازەیە هەموو بابەتێکی تێدایە. ٢- هەر شتێکی بۆ کارێ یا کەسێ دەس بدا، لاییقی ئەو کەسە بێ، بە کەڵکی ئەو کارە بێت. ئەم جلکانە بابەتی ئێوە مانانن، فڕنی بابەتی بێ ددانە. (( پاڵان قەجەرییەکی باش بابەتی کوێخا سجیلی موحتەڕەم))، (کابرایرکی سەقزی). ٣- لەباتی، لە جێگەی، دەربارەی. ئەو دە تەغار گەنمە بابەتی دە و دوو ئەدی زەکاتەکە؟ تێبــ.- بە مانای سێیەم لە فارسی ڕا پەڕیوەتە ناو کوردی * (سن.) باوەت.
بابەلێ
(شر.)،(مک.) تم: باوکەلێ.
بابەڕۆ
(شر.)، (مک.( تم: باوکەڕۆ.
بابەگەورە
[[باب + ئە +گەورە]]
(نت.) ١- تم: باپیر. ٢- منداڵان بۆ بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردن، دەگەڵ باوکی باوکیان بەکاری دێنن. بابەگەورە گیان منیش دەگەڵ خۆت بەرە. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا (٢-ئە) دەگەڵ دەنگی (ئە)ی دوایی وشەی گەورە تێکەڵ بوون *باپیرە.
بان بەسەر دەبانێ، بەقوون نابانێ
1) بە مەڕێ دەگوترێ که بەرخ وەخۆ بگرێ و بیلێسێتەوه بەڵام نەیەڵێ بیمژێ. ب»، «کن.» ژنێکی تەواو ڕام نەبووبێ و خۆی بە دەست مێردەوه نەدات. تێبــ.- ١- ئەم وشەیه بەو شێو ەیه که له مەتەڵەکەی سەرەوەدا دەکار کراوه، دەبێ لە مەسدەرێکەو ه هاتبێ، هەروەکوو دەڵێن دەنازێ له مەسدەری «نازین» یا دەبارێ لەمەسدەری «بارین»، کاتێ دەشڵەین «دەبانێ» یا «نابانێ» بەو جۆرەی له مەتەڵەکەدایه، دەبێ بڵەین دەبانێ لەمەسدەری «بانین» هاتوه، بەڵام ئەم مەسدەره لازمه قەت نەبیستراوه، ب» ئەوەندەی پێم شک بێ لەو مەسد ە ره نەبیستراوه یا گوم بوه. ٢- وشەی «بانۆک» و «نەبان» کەوتوونهوە و له مەتەڵەکەشدا له حاڵەتی مزارعی «دەبانێ» و «نابانێ» دا د ەیبینین.
باڵابەرز
(ست.) ١-حاڵی ئینسانی درێژ، حاڵی کەسێکی باڵای درێژ بێ. *کەڵەگەت ٢-(کن.) ئادەمیزادی شوش و باریک و بەژن ڕێک و پێک. «خاستەر جە زومڕەی ئەو باڵابەرزان +بە ڕێزەی ڕازان شەکەر کەرد ئەرزان» (خانا - ٢٠٦).
باڵابەرزە
[[باڵبەرز+٥-ئە /١]]
(نت.)، (سیم.) پەنجەی هەرە درێژی دەستی ئادەمیزاد، قامکی ناوەڕاستی دەست.
برای دایک و بابی
ئاد میزادێکی نێرینه که دەگەل ئادەمیزادێکی دیکە لە دایک و بابێک بن.
بوغڕابوون
«مست. لا.»، «مک.» تم: باغر بوون.
بەد حیسابی
[[كو.عا]]
حمس.» ناڕاستی لەسەودادا، قەرز کوێری.