تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپاو
[[نا.]]
«سنـ.» تمـ: ئەسپاب.
ئەسپایی
[[ئەسپا+ئی]]
«حمسـ.» بێ هەست و خوست، بێ تەقە و ڕەقە، لەسەر خۆ، بێ دەنگ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە هەمیشە «بە» ی لە پێشەوە دێت و بە تەنیایی مانای نایە. ب» ئەسپا لە «ئاوێستا» دا دوو کەرتی: «ئە=ئامرازی نەفی» و «سپا» پێکهاتووە، «سپا» بە تەیایی یەعنی: خۆشی، بەختەوەری، لێ زیاد کردن، بردنە پێش، فڕێدان، تووڕدان لە گەلێ شوێنی «ئاوێستا» دا دەکار کراوە و لە بەندی ۹ی هاتی ۴۵ی «یەسنە» دا، سپا و ئەسپا بە مانای بەختەوەری و چارەڕەشی پێکەوە هاتوون و «ئەسپا» بە مانای ئێش و ژان هاتووە «تمـ: پد. یگد- ١٩٦». بەئەسپایی_ «بنتـ.» بە بێ دەنگ، بە لەسەر خۆیی...: بە ئەسپایی دەرگاکە پێوەدە با منداڵەکە وەخەبەر نەیێ، بە ئەسپایی بە گوێیدا چرپاند، بە ئەسپایی هاتە ژوور. «بۆ سەر ئەم خاکە پێ بە ئەسپایی» «دانێ، چاوەکەم، چاوی یارێ بوو» «سەلام: خەییام- ۸» ٭ئاسپایی، بە ئاسپایی.
ئەسپنگ
«نا.» تمـ: ئەسپینگ.
ئەسپۆن
«نا.» گیایەکە لە نواڵان دەڕوێ، لق و پۆپی باریک و ساقەتی ئەستوورە، ماڵات نایخوا. ڕەگەکەی وشک دەکەنەوە و لە دەستاڕی دەکەن و جلی پێ دەشۆن. «کوردە! ئەسپۆنەکەت وردە؟» هس.: سابوون «لە بەشێکی زۆری زمانە ئورووپایییەکانیشدا».
ئەسپین
[[؟]]
«نا.»، «با.» ۱- پارچە دار یا ئاسنێکی نووک تیژە بە شکڵی دەمە تەور، بۆ قەڵاشتنی دار و بڕینەوەی تەختە و... بە کاردێت، کاری ئەوەیە نایەڵێ قەڵشتی دار و تەختەکە وێک بێتەوە و ڕێگای ئیش کردنی تەور یا مشار بگرێ. هەروەها کەوشدروو بۆ لێک دوور خستنەوەی لەتەکانی قاڵبی کەوش کەڵکی لێ وەردەگرن. هس.: ۱- سپینج=دەمە شیر یا چەقۆ، (عا.:نصل)،«تم: ژابا- ۲۳۴» ب» سفین «اسفین» عاڕەبی هەر بە مەعنای «ئەسپین» ی کوردی، لە یۆنانی وەرگیراوە «تمـ: المنجد- ۳۳۸»، ج» سپینای لاتینی=دڕک. ٭پواز، سپێنە، هۆرە. ۲- کۆڵەکەیەک وەبەر دیواری شکستی دەدەن تا نەیەڵێ بڕووخێ.
ئەسپیندار
[[ئەسپین+دار]]
«نتـ.» جۆرە دارێکە، توێکڵ و دارەکەی سپییە، درێژ و ڕاست هەڵدەچێ، گرێ و گۆڵ و خوار وخێچی تێدا نییە، بۆ کاروباری دارتاشی و دارەڕای خانوو کەڵکی لێ وەردەگیرێ و کاغەزیشی لێ دروست دەکرێ. هس.: ئەسپین.
ئەسپینگ
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» گییایەکی دەشتەکیی بەهارییە، گەڵای باریک و درێژ و گرنج گرنجە، لە چیا و دەشتی کوردستان زۆرە، بە خوێوە دەخورێ. ٭ئەسپنگ. «کعر.» شنگ.
ئەسپێ
[[ستـ. و پهـ: سپیش]]
«نا.» ۱- زیندەوارێکە لەبەر پیس و پۆخڵی لە لەشی ئینسان و هەندێ گیانداری تر وەکوو «مەیموون و...» دا پەیدا دەبێ، ژیانی بە خوێنی ئادەمیزادە، زۆر جێگەی مەترسییە، چونکوو میکڕۆبی هەندێ نەخۆشی وەک «تیفۆس» دەگەڵ خۆی ڕادەگوێزێ، دووسێ میلی مەتر درێژ دەبێ، قاچی زۆر و کورتن، سەری درێژووکەیە، دوو جووری هەیە، یەکیان لە ناو «موو» دا و ئەوی تریان لە ناو جلکاندا دەژی. ئی ناو جلکان گەورەترە لە هی تووک، گەرای هەردووک جووری وەکوو یەک وایە «ڕشک» ی پێ دەڵێن کە لە بنی تووک یا دەرزی دروومانی جلکدا دایدەنێ، پاش چەند ڕۆژێ بەچکە کانی «مێتوولکە» لە گەرا دێنە دەر دوای ۲۰ ڕۆژێک وایان لێدێ خۆیان گەرا دابنێن. ۲- زیندەوارێکی بچووکە لە گەنم و جۆ، برنج و ئارد و ئەو شتانە دەدا، بێ پێزیان دەکا و کەڵکی خواردنیان پێوە نایەڵێ. ۳- جۆرێک زیندەوارە لە ژێر پەڕی مریشک و کۆتر و هەندێ باڵندەی تریشدا پەیدا دەبێ و خوێنیان دەمژێ ٭مۆریان، زیندەوار. «بکـ.» سپێ. «هو.» هەشپشێ. ئەسپێی چەنگی گول_ «کنـ.» پیسکەیی، ڕژدی، ڕەزیلی.: هەر دەڵێی ئەسپێی چەنگی گولییە لە دەستی دەرنایە. هەرچی کەوتە دەست ئەحە دەبێتە ئەسپێی چەنگی گول. ئەسپێ لە گیرفانیدا «باخەڵیا» سەوزەڵە گیانم دەڵێ_ «کنـ.» هیچ پارە و پووڵی لە باغەڵیدا نییە، زۆر فەقیر و نەدارە. تێبــ.ینی: دەڵێن ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی گولی دەبن، ئەسپێ هەڵ ناهێنن، جا ئەگەر کابرایەکی گول ئەسپێیەکی لە خۆیدا دیت بۆ ئەوەی پیشانی بدا گول نییە یا چاک بۆتەوە، ڕای دەگری و لە چەنگی نایەتە دەر.
ئەسپێ تێدان
«مستـ. لا.»، «کعر.» پەیدا بوونی ئەسپێ لە لەشی ئینسان و... دانەوێڵەدا: چاڵە گەنمەکەی ماڵی کوێخا شەریف ئەسپێ تێیداوە «ئەسپێی تێداوە»، ئەم کابرایە بۆتە کەوڵەسپێ «کەوڵە ئەسپێ» برۆشی ئەسپێ تێیداوە. ٭ئەسپێ هەڵهێنان.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
ئەسپێ کوژە
[[ئەسپێ+کوژ «کوشتن» +ئە]]
«نتـ.». پەنجەی هەرە ئەستوور و لە هەموان کورتتری دەستی ئینسان. ٭قامکە گەورە، پەنجەی گەورە.
ئەسپێراو
«نمفـ.، سمفـ.: ئەسپاردن» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسپێون
[[ئەسپێ+ئن]]
«ستـ.» ئەو کەسەی ئەسپێی لە لەشی دابێ.
ئەسپە ئاسنینە
«نتـ.» تمـ: ئەسپە داریینە.
ئەسپە دارینە
[[ئەسپ+ئە+دار+ئینە]]
«نتـ.»، «مکـ.» مەکینەیەکە ئینسان سواری دەبێ و هاتو چۆی پێدەکا، دوو تەگەر «تایە» ی هەیە و بە هۆی زنجیرێکی تایبەتی کە چەرخێکی ددانە داری پێوەیە، دەسووڕێنەوە. تێبــ.ینی: لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا باسی ئەسپێک دەکرێ کە لە دار دروست کراوە، یەکەم جار کە ئەم مەکینەیە هاتۆتە موکریان، لە «مەهابات» پێیان کوتوە: ئەسپە دارینە، هەروەکوو کتێبــ.ەکانی پێش شەڕی دووەم کە لە عێراق بۆ خوێندنی کوردی چاپ کراون بە «ئەسپە ئاسنینە» یان ناو بردووە. ٭«کعر.» پایسیکل، «کئێر.» دووچەرخە.
ئەسپە شینە
[[ئەسپ+ئە+شین+ئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.» «باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە، لە کەڕەواڵە گەورەترە، لە کاتی هەڵفڕینا دەنگێکی لێوە دێ لە حیلەی ئەسپ دەچێ» «خا: جـ۱- ۴»، «زەردەواڵەخۆر- باڵندە» «هبێد- ۴۵» ٭«مکـ.» کاسەڵە شینکە.
ئەسپەر
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپەرە.
ئەسپەردە
«نمغـ.، سمغـ.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسپەناخ
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسپەناغ.
ئەسپەناغ
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی بەهاریی دەشتەکییە، گەڵای پانە و لاسکی باریک و شلکە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چۆتە ئورووپا «تمـ: لاڕووس- ۳۸۸» ئێستا دەستچێنیشی هەیە. تێبــ.ینی: لە کوردستان ئەم گیایە بە گەلێ جۆر دەخورێ: دەگەڵ هێلکە دە ڕۆنا سووری دەکەنەوە، زەردی دەکەن و ماستی بەسەردا دەکەن، دەگەڵ گۆشت خۆرشتی لێ دروست دەکرێ. «کعر.» ئەسپەناخ.