تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێڵ
«نا.»، «سیمـ.» گۆلاوێکە لەبەر کانی و کارێزان دەکرێ و ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، بۆ ئاودانی کشتو کاڵ ٭ئەستێر، ئەستێرک، گۆل.
ئەستێڵ گرتن
«مستـ. متـ.» پەڕۆوپاڵ یا تۆپەوانەی تایبەتی دەگونجی ئەستێڵ ئاخنین، بۆ ئەوەی ئاوەکەی بۆی دێ لەبەری نەڕوا: ڕۆڵە ئیمڕۆ نۆبە ئاومانە بچن ئەستێڵەکە بگرن.
ئەستەخفیڕوڵڵا
[[=عا.: استغفراللە]]
ڕستەیەکە، گوتنی لە کوردەواریدا باوە مانای «داوای بەخشی دەکەم لە خودا» یە. ۱- ئەگەر کەسێ قسەیێکی «بە تایبەتی کفر» لە دەم بێتەدەر یا گوێی لێبێ یەکێک قسەی لەم بابەتە دەکا، بۆ دەربڕینی پەشیمانی و دوورخستنەوەی گوناحی کفرەکەی خۆی، یا ناڕەزایی لەوەی بیستوویە دەیڵێ: خوایە تۆبە و ئەستەخفیروڵڵا. ۲- بۆ حاشا کردن لە کارێک دەگوترێ. «من بە گوناهکار ئەدەنە قەڵەم» «ئەستەخفیروڵڵا پادشای ئەفخەم» «سەلام- ١٦٤»
ئەستەم
[[پهـ: ستەهم]]
«نا.» دژوار، زەحمەت، ناڕەحەت.: زۆر ئەستەمە «گەلێ دژوارە»، «ئەم چەرخە کۆنە ماشێنەکەی ژەنگی گرتووە» «چەوری نەکا بە خوێنەکی سووڕانی ئەستەمە» «شێخ ئەحمەدی سریلاوایی» هس.: ئاستەم، ستەم.
ئەستەویر
«سـ.»، «هلـ.» تمـ: ئەستێوور.
ئەسحابە
[[=عا.: اصحاب] ]
(نا.) ١- هاوڕێیانی پێغەمباری ئیسلام، ئەو کەسانەی بە زەمانی پێغەمبەر ڕاگەیشتوون. ئەسحابەی سپی سەیرانگایە کە لە نزیک شاری ماهاباد. ٢- (مج.) پیاوی چاک. هەردەڵەی ئەسحابەیە.
ئەسر
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسرین.
ئەسرۆ
«نا.»، «مکـ.» شاخی مەڕ و بزن، قۆچ. «... ساحێبی دوازدە بەران و حەوت نێریی بە ئەسرۆمە...» «تحفە: جـ۲- ۱۷۹». تێبــ.ینی: «سروو» یا «سرڤە» لە ئاوێستاییدا بە مانای شاخ و چنگی گیانداران هاتووە و له زمانی پەهلەویدا بۆتە «سرووڤ، سرووب» لە «یەسنە» دا کە بەشێکی ئاوێستای زەردۆشتە «های۹، بەندی۱۱» وشەی «سەڤەرە» وەکوو سفەت بۆ هەژدیها باس کراوە «تمـ: پد: یەسنە، جـ۱- ١٦٢»
ئەسرین
[[ستـ: ئەسرەڤ، ئەسروو. پهـ: ئەرس]]
«نا.» ئاوێکی سوێرە لە ژێر پیلووی چاوان دەزێتەوە و کاتی گریان دێتە خوار. «خەفەت وادەتەن، مەینەتان سادەی» «وەخت بارانەن ئەسرین!دەی پەی کەی؟» «مەولەوی: مکبـ- ۱۷۰» «گەر وەفایی لەو دەرە دێت و دەچێ مەنعی مەکە» «سورمەیی خاکی دەردت بۆ چاوی پڕ ئەسرین دەبا» «وەفایی: گمـ- ۱۳» ٭ئەسر، فرمێسک. «بکـ.» ڕوندک. و، «ژابا- ۳۲۵».
ئەسرێلک
«نا.»، «مکـ.» ۱- گیایەکە، گوڵی جوانە، بنێکی ئەستووری هەیە کە ماددەیەکی نووسەکی تێدایە، لە گەلێ شوێنی کوردستان شین دەبێ. ۲- کوتراوی بنی ئەم گیایە کە لە کاروباری ژیانا وەکوو چەسپ «صمغ» بۆ پێکەوە نووساندنی کاغەز و گەلێ شتی دیکە بەکاردێت ٭چرێش، سرێش.
ئەسلەحە
[ [=عا.: اسلحه]]
«نا.» تمـ: ۱- چەک. «ئەسلەحەی هەر میللەتێ، سا، دەست و بازووی گەنجیەتی» «ڕۆژی شوعلە بەخشی ئوممێد، فکر و کاری گەنجیەتی» «دڵدار: گمـ- ٢٦»
ئەسمەر
[[=عا.: اسمر] ]
«سـ.» پیاو یا ژنێکی ڕەنگی پێستی وەکوو ڕەنگی گەنم بێ، گەنم ڕەنگ. ٭سەوزە، گەندمی. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە عەڕەبیدا سفەتی نێرینانە و بۆ مێیینە «سمراء» دەڵێن، بەڵام لە کوردیدا ئەم فەرقە ناکرێ و بۆ هەردوو جسن بەکاردێت. ۲- «مجـ.» جوان، خوێن شیرن، ژیکەڵە. ۳- ناوە بۆ ئافرەت.
ئەسمەرپێچ
[[عا. کو.] ]
«ستـ.» چیغێکی بە بەنی ڕەنگاوڕەنگ چندرابێ و نەخشین بێ. «چیخی ئەسمەر پێچ ڕەشماڵانی جاف» «ڕووپووشی شێوەی شای مشکین کەڵاف» «سەلام- ۹۱»
ئەسناد
[[=عا.: اسناد] ]
«نا.» ۱- هەموو کاغەزێکی شتێکی لێ نووسرابێ، کە لەبارەی قانوونی و مێژووییەوە بۆ هەموو جۆرە کاروباری ماڵی و حقووقی نرخی هەبێ. ۲- هەموو جوورە نووسراوێکی بۆ ئیسپاتی مافێک یا ڕەت کردنەوەی داوایەک بە کەڵک بێ.
ئەسناف
[[=عا.: اسناف] ]
«نا.» ۱- کۆمەڵی وردە سەنعەتکار و کاسب و دووکانداران//تاجر، بازرگان. «گەرچی عەدلی ئێستە وایە، شێر لە ڕێوی ڕەم ئەکا» «حاجییە، ئەسنافە!ئیمڕۆ ئیددعای جەم جەم دەکا» «سەلام- ١٥٦». ۲- جۆر، چەشن، شکڵ «هەر بە مەعنا عەڕەبییەکەی» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە بۆ مەعنای یەکەم هەر بە شێوەی جەمعەکەی دەکار دەکردرێ، بەڵام بۆ مانای دووهەم لە جێگەی جەمع، جەمع و لە چێگەی موفڕەد، موفڕەدەکەی «سنف» بەکاردێت.
ئەسپ
[[ستـ: ئەسپە، پهـ: ئەسپ]]
«نا.» ۱- گیاندارێکی چوار پێی، بەرزی، یەک سمی، کلک و یاڵ درێژی، شۆخ و شەنگی ژیرە. لە زۆر کۆنەوە کەوی کراوە، بۆ سواری و باڵ هەڵگرتن و غارە ئەسپ و گۆیێن بەکاردێت، ۲۵- ۳۰ ساڵ دەژی، هەر پاش کەوی کردن هاتۆتە نێو ڕیزی ئامرازی شەڕی نێوان خێڵ و عەشیرەتەکانەوە، ئێستاش لەشکری دەوڵەتەکان بەشێک سەربازی سوارەی هەیە، ڕاگرتنی ئەسپ لە کوردستان دەگەڕێتەوە ڕۆژگارێکی کۆن «دەوری مادەکان» و بەخێو کردنی سەرچاوەی داهاتێکی باشە بۆ خاوەن ڕەوە ئەسپان، گەلێ ڕەنگی هەیە: کوێت، شێ، ڕەش، بۆر، سورخن ٭ «بکـ.» هەسپ، هەسپی نێر «تمـ: کفـ- ۳۱۴». ۲- یەکێکە لە داشەکانی یاری شەتڕنج. ئەسپی باوبۆران- «نتـ.» ئەسپێکی خەیاڵییە لە چیرۆکە فولکلۆرییەکانی کوردیدا باسی کراوە، گۆیا وەکوو «با» و «بۆران» بە تەووژم و خێرایە. ئەسپی بەحری- «نتـ.» مەوجوودێکی خەیاڵییە شکڵی وەکوو ئەسپ وایە، لە هێندیک چیرۆکی فولکلۆری کوردیدا ناوی دێ، گۆیا لە بەحرا دەژی و بۆ هەندێ پاڵەوانی ئەم چیرۆکانە دێتە دەر و سواری دەبن، زۆر خێرایە دەگەڵ ئەو گیاندارەی کە زانستی ئیمڕۆ بە ئەسپی ئاوی دادەنێ [هیپپۆپۆتام] لێک جودان. ئەسپی ڕەش- «نتـ.» بەیتێکە لە بەیتە فولکلۆرییەکانی کوردی، بە دوو لەهجەی ناوەندی و باکووری. ئەسپی حدود- «نتـ.»، «مکـ.» ئەسپی ڕەسەن، ئەسپێ ڕەگەزی بچێتەوە سەر ئەسپی عەڕەبی ٭«سیمـ» عوبێدە. کەحێلە، کەحێلان.
ئەسپ سوار
«ستـ.» کەسێکی سواری ئەسپ بێ، نەک وڵاغی تر. «من پڵاوخۆرم بە دۆ تێر نابم» «من ئەسپ سوارم بە کەر فێر نابم» «پیرەمێرد- ۲۱۴»
ئەسپاب
[[=عا.: اسباب «سبب» ]]
«نا.» ۱- تمـ: ئامراز/١. «جۆشێک بدەن وەکوو هەنگ، تەگبیر بکەن بە بێ درەنگ» «ئەسپابی شەڕ پەیاکەن، تۆپ و تفەنگ و هاوان» «حاجی: گمـ- ۵۲» ۲- مایەی جێ بە جێ بوون و نەبوون یا ڕوودانی کار و بەسەرهاتێک: ئەسپابی ئەم تێشکانە دەبێ چی بێ؟. ئەسپابی زیزبوونەکەی تێنەگەییشتین. ٭سەبەب، عیللەت، هۆ. ۳- تمـ: ئەساسییە. ۴- «مکـ.» هەموو ئەو کاڵایەی لە دووکانێکدا دادەنرێ بۆ فرۆتن. *خرت و پرت. ۵- «مجـ.» «مکـ.» ئامرازی پیاوەتی ئادەمیزاد. ٭ئامراز، «سنـ.» ئەسپاو.
ئەسپاردن
[[پهـ: ئەپەسپارتەن]]
«مستـ. متـ.» ۱- کارێک حەواڵەی کەسێک کردن بۆ جێ بە جێ کردنی. «قوربانت بم چاو ئەستێرە» «خزمەتێکمان پێ بسپێرە» «فۆلکلور» ۲- تەسلیم کردنی شتێک بە کەسێک، کە بە ئەمانەت هەڵی بگرێ و ئاگای لێ بێ. «بە خودام ئەسپاردن»، «تۆ دەڕۆی ئێمە بە کێ دەسپێری». ۳- تەمێ کردنی کەسێک بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: بە دەرکەوانەکەی ئەسپاردبوو ڕاگیرمان نەکا، ئەسپاردوویە هەر کەس بچێ بڵێن لە ماڵ نییە. «... ئەسپاردی لە پێشخانە، یەک دوو بەڕەیان ڕاخست...» «قزڵجی: پێکەنین_۱۴۱». ۴- «مجـ.» شاردنەوەی مردوو: بە خاکێمان ئەسپارد. ٭تەسلیم کردن. هس.: ئەسپاردن/۲. ٭سپاردن «بۆ هەر چوار ماناکە». ڕائەسپاردن_ [ڕا «پێبفـ.» +ئەسپاردن]، «مستـ. متـ.» ۱- ناردنی پەیام یا خەبەرێ، بە کەسێکدا بۆ یەکێکی تر: با خدردا ڕای ئەسپاردبوو سەرێکی لێ بدەین. بە دەمیش تۆفیقمان ڕائەسپاردووە، ڕادەسپێرین بە مام کوێخا بڵێن. ۲- داوای جێ بە جێ کردنی کارێک لە کەسێک: پیرۆتمان ڕائەسپارد لە شار غەزەتەمان بۆ بێنێ. ٭ڕاسپاردن. تێبــ.ینی: کەرتی یەکەمی ئەسپاردن «ئە» زۆر شل و شەوێقە هەندێ جار لە قسە کردنا دەردەکەوێ و هەندێ جاریش ون دەبێ و شێوەیێکی تری مەسدەرەکە «سپاردن، ڕاسپاردن» پەیدا دەکا، بەڵام ئەسڵ هەر «ئەسپاردن» ە.
ئەسپاردە
«نمفـ. سمفـ.» هەر شتێکی بە کەسێک درابێ بە ئەمانەت.: ئەسپاردەی خوا بن ٭ئەسپەردە، ئەسپێراو، سپاردە، سپێراو، سپێریاگ.