تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەجەل
[[=عا.: اجل]]
«نا.» وەعدەی مردن، ئەو دەمەی ژیانی کەسێک تێیدا تەواو دەبێ. «بزن ئەجەلی هات تیشووی شوانی دەخوا.» ئەجەلی خۆ_ مردنی تەبیعی، مردن بە بێ هۆیەکی لە لاوە: نەوەڵڵا! هەر بە ئەجەلی خۆی مرد. ئەجەلی هاتووە_ «کنـ.» کاری وا دەکا دەبێ ببێتە هۆی مردنی٭ئەنجەل، عەنجەل.
ئەح
«ند.» نیشانەی بە سووک زانینی ڕووداوێک و بە چاوی سووک و بێ ئەهمییەت تەماشاکردنی کار و کردەوە و کەسێکە. «ئەح! پەکم بەوە کەوتوە و سواغا ئەمن دەبینێ یا نامبینێ» «تحفە: جـ۲- ۹۳»
ئەحسەن
[[=عا.: احسنت]]
«ئمـ.»، «کئێر.» چاکت کرد زۆر باشە، ئافەرین.
ئەحمەد و مەحموود کردن
«کنـ.» ۱- لەم لاولا و بە دەردی سەری، بژیوی خۆ پەیدا کردن. «... تا مێردەکەشم نەگیرابوو هەر باشتر بوو، ئەحمەد و مەحموودێکی بۆ ئەکردین...» «_: ژان_۱۹۲» ۲- پەل کوتان بۆ هەموو لایەک، لە هەموو دەرگایەک دان، هەڵپە هەڵپ کردن «بۆ هەر مەبەستێ بێ» ۳- بە فێڵ و درۆ و دەلەسە کاری خۆ مەیسەل کردن.
ئەحمەق
[[=عا.: احمق]]
«سـ.» تێ نەگەییشتوو، گێل و نەفام. «وەکوو یەک دێتە بەر گوێ پیاوی ئەحمەق» «سەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق» «؟».
ئەحمەقانە
[[عا. کو.]، [ئەحمەق+ئانە] ]
«بنتـ.» وەکوو نەزان، بەشێوەی گێل و نەفام.: ئەحمەقانە دەجووڵێتەوە، هێندە ئەحمەقانە قسە دەکا پیاو بە خۆیدا دەشکێتەوە. «ستـ.» کارێکی لە پیاوی ئەحمەق بوەشێتەوە.: ئەم کارە ئەحمەقانەیە چ بوو کردی، کردەوەکانی هەموو ئەحمەقانەیە گوێی مەدەیە.
ئەحمەقیی
[[ئەحمەق+ئی]، [عا. کو.]]
«حمسـ.» حاڵەتێ کە پیاوی ئەحمەق هەیەتی، نەزانی و تێ نەگەییشتوویی.: بە ئەحمەقیی خۆی ببەخشن.
ئەحواڵ
[[=: احوال]]
«نا.» ۱- چلۆنایەتی کەسێک لە باری نەخۆشی و ساغییەوە.: ئەحواڵتان چۆنە، دیارە شوکور چاتری. ۲- چلۆنایەتی باری گوزەران و ژیان.: ئەحواڵی زۆر باشە، ئەوساڵ دەغڵەکەی باشی هێنابوو. «پرسیویە زاهیرا لە ڕەفیقانی یەک جیهەت» «ئەحواڵی ئەهلی شار و ڕەفیقانی سەربە سەر» «سالم: گمـ_٦٧»
ئەحواڵپرسی
[[عا. کو.]]
«حمسـ.» ۱- پرسیار لە ساغ و سڵامەتی و نەخۆشیی کەسێک. ۲- پرسیار دەربارەی چۆنیەتی ژیان و کار و گوزەرانی یەکێک. «... شێخ کە ئەحواڵپرسی و خۆش هاتنی مەلە جەلالی کرد...» «قزڵجی: پێکەنین_٦۲».
ئەخبار
[[=عا.: اخبار]]
«نا.» ۱- دەنگ و باسی ڕووداوێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و... ۲- دەنگ و باسی سەفەر و هاتووچۆ و کار و کردەوەی کەسێک یا کۆمەڵێک.
ئەخت و چار
«نتـ.»، «مکـ.» هەوڵ و تەقەلای زۆر.: هەر چەندی ئەخت و چارم کرد، بێ فایدە بوو دەگەڵم نەهات و نەهات. تێبــ.ینی: وەکوو دەبینن ئەم وشەیە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووهەمیان «چار» ڕوون و ناسراوە. بەڵام ئەخت وشەیەکە تەنیا لە موکوریان و ئەویش هەر لەم وشە «موڕەککەب» ەدا بیستراوە و زۆریش بە کار دەهێنرێ، جا لە بابەت ئەسڵەکەیەوە دوو ڕێی دەچێتێ: ۱- لە وانەیە «عهد» ی عەڕەبی بێ و جەڕابێ، کە ئەمەیان بە لای منەوە ئیحتیمالێکی کز و بێ هێز و پێزە. ۲- لە کوردستانی تورکیا «ئەختی، ئاختی» ناوە بۆ پیاوان، حاجی ئەختی «محەممەد ئەختی مەحامی_باڤێ تووژۆ_» یەکێک بووە لە ناودارەکانی شۆڕشی شێخ سەعید[تمـ: دۆزا کوردستان: زنارسڵۆپی «خوالێخۆشبوو: قەدری بەگ جەمیل پاشا» _لاپەڕە۸۲]، قەدری جان دەڵێ: «دەستێ کو ئەختی هەڵدایە سەردار+چاڤاتە هەژاند ئەو دەستێ گەمار» ۳- «... دەپشکی ۸۱ی «ئابان یەشت» داهاتوە کە «ئۆئیشتە» لە بنەماڵەی «فریانە» قوربانی بۆ «ئەناهیتە» کرد و لێی پاڕایەوە کە بەسەر «ئەختییە» ی سەرکێش دا زاڵی کا» «تمـ: پد، یگد. جـ- ۲_۳۹۳»، هەر لە پەراوێزی ئەو لاپەڕەیەدا پرۆفسۆر «پوورداوود» ئاوا دەڵێ: «داستانی «یۆشت فریان» و «ئەخت» مەوزووعی کتێبــ.ێکی پچووکی پەهلەوییە. «ئەخت» ی جادووباز بە سوپایێکی زۆرەوە هاتە شارێک و گوتی شارەکە خاپوور دەکەم ئەگەر کەسێ نەبێ بتوانێ ۳۳مەتەڵی من هەڵبێنێ. یەکێ لە پیاوچاکان کە «یۆشت فریان» بێ وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە و «ئەخت» لە وەڵامی سێ پرسیاری «یۆشت فریان» دا، داما و کوژرا.». «ئەختییە» کە لە ئاوێستادا ناوی جادووگەرێک بووە، ئێستاش لە کوردستان هەر ناوە، جا ئەگەر بڵێین هەرتکیان یەکن لەوانە نییە لە ڕاستی لامان دابێ. «ئەختییە» خۆی لە قالبی سفەت و ئیسمی مەنسووب دایە و دوور نییە لە کاتی خۆیدا وەکوو لەقەب و مانای: زۆرزان، لێزان، فێڵباز و.... درابێ بەو «جادووگەر» ە ئێستا خۆشی و ماناکەشی لە بیران چوونەوە و «ئەخت» ی موکریانییان لێ بە جێماوە.
ئەختەر
[[فر.]]
«نا.» ۱- تمـ: ئەستێرە. «عالەم بە یەکا دێن و دەچن هەر وەکوو مەحشەر» «یەک یەک بە مەسەل مانگ و یەکێ هەر وەکوو ئەختەر» «قانیع: گوڵاڵەی مەریوان_۳۰» ۲- ناوە بۆ ئافرەتان.
ئەختەر شناس
«سفا.» تمـ: ئەستێرە ناس. «جەو دما ئەسحاب «زیج» و «ئوستوڕلاب» » «ئەختەرشناسان ئەڕستوو خیتاب» «خانا_۲۰»
ئەختەر شناسی
«حمسـ» تمـ: ئەستێرە ناسی.
ئەخلاق
[[=عا.: اخلاق]]
«نا.» ڕەووشت و خۆ. «کانی ئەخلاق و سیمای جوانم ڕۆ» «قالە ڕۆ، قالەی ئایشە خانم ڕۆ» «سەلام_۱۸۵»
ئەدا دەرهێنان
[[ئەدا+دەرهێنان]]
«مستـ. لا.» ۱- جووڵانەوەی نائاسایی. ۲- خۆ بادان و دەم خوار کردنەوە، لاسای یەکێک کردنەوە. ۳- بە قسە و ئاکاری سەیر خەڵک هێنانە پێکەنین.
ئەدا کردن
[[ئەدا+کردن]]
«مستـ. لا.» ۱- بە جێ گەیاندنی پێویستییەکانی دینی ئیسلام لەو کاتانە دا کە بۆیان داندراوە «کردنی پێنج فەڕزەی نوێژ و گرتنی ڕۆژوو لە ڕەمەزانا» //قەزا. ۲- دانەوەی قەرز. ۳- «کعر.» بە جێ گەیاندنی پێویستەکانی کۆمەڵایەتی. ۴- دەربڕین، وەڕووخستن. «نە قسە نە ڕاز بۆم نەکرا ئەدا» «سەلام_۸۱»
ئەدرەس
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئادرێس.
ئەدنا
[[=عا.: ادنی]]
«سـ.» نیزیکتر، نزمتر، پچووکتر: شەرقی ئەدنا. ئەدنا خراپەیەکی بەسەرەوە مەچن.
ئەدوا
«نا.»، «مکـ.» ۱- داوودەرمانی تام و بۆن خۆش کە دەکرێنە ناو چێشت و هەندێ خواردەمەنی دیکەوە. ۲- زەردە چێوی هاڕاوە: ئیسیوەت و ئەدواتان لە بیر نەچێ. هس.: ئەزوا، ئەزبییە. تێبــ.ینی: لام وایە ئەم وشەیە «ادویە» ی عەڕەبییە و جەڕاوە.