تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگاوتە
(نمف. سمف.: ئەنگاوتن)، (مک.) شتێ یا کەسێ کە هۆیەکی غەیرە ماددی پێکابێتی. ڕەببی ڕۆڵە ئەنگاوتەبی. کچی دایکم حەکیمی چی ئەوە ئەنگاوتە بووە خێری بۆ لە خۆ بگرن. * ئەنگافتە. هس.: ئەنگواو، ئەنگێوراو.
ئەنگاوتە بوون
(مست. لا.)، (مک.) کتوپڕ نەخۆش کەوتن، تووشی بەڵایەک بوون ( بێ ئەوەی هۆیەکی دیاری هەبێ).
ئەنگوان
(مس. لا.)، (مک.) بەرد، تیر، گوللە و... وێکەوتن، پێکران بە شتێکت ماددی. لە شەڕەکەی دوێنێ تەنیا دوو کەس ئەنگوان. تێبــ.- ئەم مەسدەرە لەوانەیە کە فاعیلی دیارنییە.
ئەنگواو
(نمف: ئەنگوان)، (مک.) تم: ئەنگێوراو.
ئەنگوتک
[[؟]]
(نا.)، (مک.) بەشی نانێک هەویر کە جیا کرابێتەوە و تۆپەڵ کرابێ بۆ ئەوەی پان کرێتەوە و بکرێ بە نان. * (بک.) پەپک. پەپکە. گونک، گونتک.
ئەنگوتک گرتن
(مست. مت.)، (مک.) بەش بەش کردنی هەویر، هەر بەشەی بۆ نانێ، کولێرە و... یەک و ئامادە کردنی بۆ پان کردنەوە و کردنی بە نان. خێرا ئەنگوتکەکان بگرە تا تەندوورەکە دادەمرکێتەوە، ئەوە ئەنگوتکت نەگرتووە.
ئەنگوس
(نا.)، (سن.) تم: ئەنگوست.
ئەنگوست
[[پە؛ ئەنگوست]]
(نا.)، (مک.) ١- هەریەک لەو پێنج ئەندامەی کە بە ئاخری دەست و قاچی ئینسانەوە بەندن. ((ئەنگوستی داکی خوازیم بە ڕیشە ئەنگوستی هەروەک درێشە)) (بەردەشانی: وردیی-٣٨) ٢- واحیدێکە بۆ دیاری کردنی ئەستوورایی و پانایی شت. بەقەد ئەنگوستی گەورە ئەستوور بوو، با دوو ئەنگوست پانتر بێ. * ئەموست، ئەنگوس، پەنجە، قامک، (بک.) تلی، تبل، (جنو. جف.) کلک.
ئەنگوستیلە
[[ئەنگوست+ئیلە]]
(نت.) ئاڵقەیەکی مەعدەنە (زیاتر: زێڕ یا زێو) نەقیمێکی بەردی بە نرخ (یاقووت، پیرۆزە، ئەڵماس...) یا هەر بەردێکی دیکەی تێدەگرن و بۆ جوانی دەکرێتە پەنجەوە. (( تا ببنە هەواڵی دیدەموستان)) (( ئەنگوستیلە دەرخران لە دەستان)) (هەژار: مەم و زین-٢٩) * ئەموستییلە، ئەنگوستەویلە، کلکەوانە.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەچاو
(ست.)، (کن.) زۆر تاریک. ((... نەدەچووە تیلتکۆ بە شەوی ئەنگوستەچاو سینگی خۆی بە گوللەوە نێت و تاووس بۆ من بدزێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٥٢). * ئەموستەچاو.
ئەنگووتن
(مس. لا.) ١- سەردەرهێنان، لە ئاسۆ دەرکەوتن. گەلاویژیش ئەنگوت کەچی هێشتا گەرمایە. نەخێر هێشتا نەنگووتوە (نەئەنگوتوە)، سێ ڕۆژی دیکەی ماوە بنگوێ (بئەنگوێ). ٢- دەست پێکردن، هەڵکردن (با). ((وا زولفی لەسەر گەردنی لاچوو بە هەناسەم)) (( شەو فەجری بەیان بوو کە نەسیمی سەحەر ئەنگووت)) (وەفایی: گم-٢٦٩ ((هەناسەم زولفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی)) ((نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابرد و نێرگس هەر لە خەودایە)) (نالی: گم-٦٩) تێبــ.- ئەم مەسدەرە هەر بۆ ئەم دوو حاڵەتە بیستراوە بەکار هێنرابێ، نەگوتراوە (کۆ) -ئەویش هەر ئەستیرەیە- ئەنگوت، هەروەها نەبیسراوە بڵێن (شەماڵ ئەنگوت).
ئەنگوچک
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پارچە قوماشێکی سێ سووچی درێژۆکەیە، بە قۆڵی کراسی پیاوانە و ژنانەی کوردییەوە دادەدروێ، بۆ پیچانی سەردەست بەکاردێت. * ئەنگوچکە سۆرانی، فەقێیانە، قۆچکە، قۆچکە سۆرانی، لەوەندی. تێبــ.- زەمانی قەدیم کە شەڕی تەن بە تەن باو بووە پیاوانی زۆر ئازا ئەنگوچکی کراسەکانیان ( چ بە سواری چ بە پیادەیی) تێک گرێداوە و بەر بوونە گیانی یەکتر، ئەمە نیشانەی ئەوە بووە کە تایەکیان نەکوژرێ دەست لێک هەڵ نەگرن. هس.: ئەنجامە.
ئەنگوچکە سۆرانی
[[ئەنگوچک + ئە +سۆرانی]]
(نت.) تم: ئەنگوچک.
ئەنگڕان
[[؟]]
(مس. لا.)، (مک.) لەخۆ بایی بوون، لە پێستی خۆ دەرچوون، پڕ بوون. ئەم کابرایە هێند دەوڵەمەند بووە ئەنگڕاوە. هس.: ١) ست: ئەنگرە، بە مانای ئاڵۆز و ڕق ئەستوور و دوژمن لە وشەی ئەنگڕۆ مەئینیەڤەدا= ئەنگرەمیینوو= ئەهریمەن. ب) ست: ئەنەغرە. پە: ئەنەغران بە مانای: پان و بەرین، بەرفرەوان، سەروبن نەدیار. تم: معین (فەرهەنگ: ج١-٣٩٦)، فرە: پفا-١٨).
ئەنگۆ
[[ئە +هنگ +ئۆ (ئم.)]]
(ز.)، (مک.) زەمیری نەلکاوە بۆ دووەم کەسی جەمع (ئەوانەی قسەیان دەگەڵ دەکرێ). (( ئەنگۆ چی فکر دەکەن؟ ئەگەر کەسێک سەد مەڕی هەبێ ە یەکێک لەوان ون ببێ ئەرێ ئەو نەوەت و نۆی دە کێواندا بەجێ نایەڵێ...)) (ئینجیل: مەتی-٥٠) *ئێوە، هەنگۆ. )بک.) هنگ، هون، ڤە، هەوە. هس.: ئەنجومەن.
ئەنگۆرە
[[؟]]
(بنت.)، (مک.) ١- ئەو کاتە، ئەو دەمە. ئەوسا، پاشان، دوای ئەو دەمە، بەو پێیە. ((مەسڵەحەت ناکرێ بە زۆرە، ئێوارە دابێ، ئەنگۆرە تێی دەبینین مەسڵەحەتێ.)) (تحفە: ج٢-٣١٤) تێبــ.- ژابا ئەم وشەیەی بردۆتە سەر (ئۆناگوێرە)ی ترکی تم (ل-٢٣) بەڵام کوردویێف (ئەنگۆری) هەر بەو مەعنایانەی کە ژابا نووسیویەتی وەک وشەیەکی کوردی پێشان دەدا. تم: (کف.- ٤٧).
ئەنگێز
(ری. فع)، (فر.) دەگەڵ هەندێ وشەی کوردی تەرکیب دەبێ و حاڵەتی فاعیلی دەداتێ. شەڕئەنگێز، فیتنە ئەنگێز، تێبــ.- ئەو ناوە فاعیلانەی بەم وشەیە دروست دەبن لە ئەدەبی کلاسیکی کوردیدا کەم نین بەڵام ئەوەی ڕاست بێ هەروەک مەسدەرەکە (ئەنگیزیدن- ئەنگیختن) فارسییە ئەم تەرکیبانەش هەر فارسین.
ئەنگێزە
(نا.) هەر شتێکی کەسێک هان بدا بۆ کردنی کارێک. باعس، دافع (عا.). هس.: نەقیزە.