تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەفسوونساز
[[ئەفسوون+ساز (ری. فع.)]]
(سفا.) تم: ئەفسوونباز.
ئەفسوونسازی
[[ئەفسوونساز+ئی]]
(حمس.) تم: ئەفسوونبازی. ((خوسرەو ڕەزاشەن بە ئەفسوونسازی)) ((بەدەس شاپوور بدەرۆم بازی)) (خانا-٣٢٩)
ئەفسوونگەر
[[ئەفسوون+گەر (پب.)]]
(نفا. سفا.) تم: ئەفسوونباز. ((خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە)) ((بەستەیی گیسوو کەمەندێکم، دەڵەی ئەفسوونگەرە)) (ئەدەب)
ئەفسوونگەری
[[ئەفسوونگەر+ئی]]
(حمس.) تم: ئەفسوونبازی.
ئەفلاک
[[=عا.: ئەفلاک (فەلەک)]]
(نا.) ئاسمان، ئاسمانان. ((موونەجێم کەرگەس و لاشەی لە لا، شەیئێکە نازانێ)) ((کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە)) (نالی)
ئەفەرۆز
[[نا.]]
(کعر.) تم: ئەفەرۆزکردن.
ئەفەرۆزکردن
(مست. مت.) پاش گوێ خستن، حیساب بۆ نەکردن، تەرک کردن، ئیهمال کردن، بەلاوەنان (ی کەسێک). دەبوایە هەر زوو ئەفەرۆزی کەی بۆ دۆستایەتی نابێ، دەمێکە ژنە گەورەی ئەفەرۆز کردووە، هەر خۆمان بچین و ئەم کابرایە ئەفەرۆز کەین باشە. تێبــ._ با لای منەوە ئەم وشەیە لە دەوری عوسمانیدا هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەوانیش لە (ڕییفویزێ Refuser) فرەنسییان وەرگرتووە کە هەر بەم مانایەیە. هس.: (عا.: رفز).
ئەفەریقا
(نا.)، (کعر.) تم: ئەفریقا.
ئەفەندی
(نا.)، (کعر.) ١- لەقەبێکە بۆ ڕێزلێنان بە پیاوە گەورەکانی عوسمانی کوتراوە. ٢- بۆ ڕێزگرتن دەخرێتە دوای ناوی پیاوانەوە. ((... لە حەواشەوە عبدالقادر ئەفەندی سنووری مڵکی خۆی دیاری کردووە، تەنانەت هەتاویش بەخۆڕایی ناتوانێ ڕێی بکەوێتە ئەوێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٢٥). ٣- هەر کەسێکی چاکەت و پانتۆڵی دەبەردابێ. ٤- بۆ تەوس و پلار بە ڕاوێژێکی تایبەتی دەکوترێ. ئەفەندی! ئەوە لەکوێ بووی. هۆی ئەفەندی فەردە ئەوە بۆ واز لەم قسە زلانەت ناهێنی. تێبــ.- دوکتۆر معین دەڵێ: ئەم وشەیە لە (ئۆتانتیکۆس)ی یۆنانی وەرگیراوە و ئاوای مەعنا لێداوەتەوە (ئەو کەسەی بۆخۆی ئیش دەکا، مووستەقیل بە زاتە)، (تم؛ فەرهەنگ. ج١-٣١٩).
ئەقتاعی
[[=عا.: ئەقتاعی]]
(نا،) تم: دەرەبەگ. ((داری ئرقتاعی لە بن ئەهێنن)) ((لە مەکری ئینگلیس دنیا ئەبێ چۆڵ)) تێبــ.- ئەم وشەیە لە کوردیدا زۆر تازەیە.
ئەقسات
[[عا.: ئەقسات (قسط)]]
بەش، بەشەکان. ئوتۆمبیلەکەی بە ئەقسات فرۆشت، ئێستا پیاو دەتوانێ ناوماڵی تەواو بە ئەقسات بکڕێ.
ئەقڵ
(نا.) تم: ئاقڵ.
ئەقەللەن
[[= عا.: ئەقەللەن]]
(بن.) بە لانی کەم، بە لای کەمی، هیچ نەبێ. هەروا بێدەنگ دانیشتووی ناوی دەنێی چی، ئەقەللەن تۆش قسەیەک لەم کارەدا بکە. ئەقەللەن پێنج دیناری تێدەچێ.
ئەلحەد
[[=عا.: لحد]]
(نا.) ئەو شوێنەیە کە لە بنی قەبردا، مردووی تێدا درێژ دەکرێ. *گۆڕیچە. ((قەبرم بۆ بکەن ئەلحەدم خەیلی)) ((شل شل بمپێچن وە زولف لەیلی)) (فۆلکلۆر) ((ئەوی ڕێگای لە کوردەکان گۆڕی)) ((لەعنەتی خوای لە ئەلحەد و گۆڕی)) (مەلا: گم-٣٠)
ئەلحەملای
[[=عا.: الحمدللە]]
(ڕستە) سوپاس بۆ خوڵای. لە حاڵی پێخۆش بوون (بۆ چاکی یا خراپی) بەکاردێت ((حوکمی خاریجەگەری بە وی دراوە، ئەلحەملای کارمان تەواوە)) (تحفە: ج١-٣٨٩). زۆر لە خۆی بایی ببوو ئەلحەملای وایلێهات.*ئەلحەمیلا.
ئەلحەمیلا
(ڕستە)، (جف.) تم: ئەلحەملای.
ئەلعان
[[مج: عا. الان]]
(بن.)، (مک.) تم: ئێستە ((بابە گیان ئەلعان و بیلفەڕز دەنێ ژنم بۆ بخوازی)) (تحفە: ج١-٢٤٢).
ئەلف
(نا،.) ١- ناوی یەکەم پیتی ئەلف و بێتکەی عارەبییە، چونکوو کوردیش زیاتر هەر بەم ئەلف و بێتکە دەنووسرێ بۆیە یەلێکی لە بزوێنەکانی ئەلفوبێی کوردیش، لە نووسینا دوو شکڵی هەیە: آ) بە تەنیایی"دا، زار، واز، جیران. ب) لە حاڵی لکان بە دوای پیتێکی دیکەوە" با، کا، خۆتان. ٢-(کن.) هەر شتێکی ڕاست هەڵچووبێ. ((لەسەر لەوحی دڵم ئەلفی قەدت بێ)) ((وەها نووسی مەلا بۆ من لە مەکتەب)) (سەلام-١٠٠)
ئەلف و بێ
(نت.) تم: ئەلف و بێتکە.
ئەلف و بێتکە
(نت.)، (مک.) ١-هەموو ئەو پیتانەی بۆ نیشاندانی دەنگ و بزوێنەکانی زمانێک داندراون. ((...لە ئەلف و بێتکانەوە سەختی بووە)). ٢- سیپارە یا کتێبــ.ێک کە منداڵان لە ڕووی فێری خوێندنەوە و نووسینی پیتەکان دەبن *ئەلف و بێ.