تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەبەدی
[[=عا.: ابدی]]
«سـ.» هەر شتێکی دوایی نەیێ و نەبڕێتەوە، هەرچی تا سەر بمێنێ.: بژی بە ژیانێکی ئەبەدی. «بەو خودایەی کەم ئەزەلی و ئەبەدییە»
ئەبەدەن
[[=عا.: ابدا]]
تمـ: ئەدەب/۲ ب.: ئەبەدەن وانییە، ئەبەدەن ئەم پیاوە شتی وای لە دەم دەرنایە.
ئەترەش
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» ئازایی مەعنەوی، زەندەق. تێبــ.ینی: نەدیتراوە ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار بکرێ. تمـ: ئەترەش چوون.
ئەترەش چوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ترس ڕێ نیشتن، زەندەق چوون، ترسانی زۆر.: سێڵاوێکی وایە پیاو ئەترەشی دەچێ. تێبــ.ینی: ئەوەندەی بیسترابێ، هەر بۆ ترسان لە ئاو، ئاگر، جێگای بەسام «ئەشکەوت،....» دەکار دەکرێ.
ئەتوار
[[=عا.: اطوار]]
«نا.» ۱- داب و دەستوور، خوو و خدە، ڕەووشت.: ئەرێ ئەم منداڵەتان بۆ ئەوەندە بەدئەتوار فێر کردووە. دەڵێن.... ئەتواری باش نییە. «شێخ عەلی ئەتواری باوکت تێک مەدە» «قل هو الرحمن آمنا بە» «ڕەزا_۷۵» ۲- «مکـ.» بزووتنەوە و هەڵستان و ڕۆنیشتنی جڵفانە.: ئەو ئەدا و ئەتوارانە چن دەریان دێنی.
ئەتڕاف
[[=عا.: اطراف]]
«نا.» ئەولاولا، دەور وبەر.: لە ئەتڕافی شاری «شنۆ» یە نەوت هەیە. لە دێی «ئاغەڵان» ی ئەترافی سەردەشتێ مەعدەنی زێڕ هەیە. نەکا بەم ئەتڕافانەدا بچی. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە خۆی لە قالبی جەمع دایە و جەمعی «تەڕەف» ە، بەڵام لە کوردیدا وەکوو «موفڕەد» بەکار دەهێنرێ و لە کاتی پێویستدا بە شێوەی کوردی جەمع دەکرێتەوە.
ئەتک
[[=عا.: هتک=دادڕین]]
«نا.» ڕیسوایی، سووکایەتی، بێ ئابڕوویی.
ئەتک پێکران
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.»، «فعـ.. مەجهوول» بە هاندانی خەڵک وەسەر هەڵپەڕین و کارێکی وا کردن کە بەخۆدا شکانەوە و شەرم و شوورەیی بە دواوە بێ.: ئەتکێکیان پێ کراوە هەر باسی ناکرێ.
ئەتک پێکردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» هاندانی کەسێک بۆ کردنی کارو کردەوەیەکی ئەوتۆ، کە لە ئەنجاما تووشی خەجاڵەتی بێ و بە خۆیدا بشکێتەوە: ئەو ئەتکە چ بوو پێتان کرد، ئەتکێکی وایان پێ کردووە تا دنیا دنیابێ لە بیری نەچێتەوە. «پێی ئەکا ئەتک و سیاسەت، هەرکەسێ خۆی حەز بکا» «قاتڵی ڕووحی «حەمە» و جەللادی «وەسمان» هاتەوە»
ئەتک کردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» ڕیسوا کرنی یەکێک، سووکایەتی بەسەر هێنان، ئابڕووی کەسێک بردن. «بە هۆی ئیشێکی ماددی» : دەم و لووتیان دەبڕین و ئەتکیان دەکردن. هێندە ناپیاوە هەر دەبێ سمێڵی بتاشن و ئەتکی کەن.
ئەتڵەس
[[یۆنانی: ئاتلاس]]
«نا.» ۱- جۆرێک قوماشی ئاوریشمە و لەبەر بریق و باقی خۆی مۆنج دەداتەوە. «لالەن بە بەدەن، ئەتڵەسی ئەخزەر، کە لەبەر کەن» «نەو ڕەستە و گوڵ بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن» «نالی: گمـ_۳۴». ۲- هەر کتێبــ.ێکی، کۆمەڵێ نەخشەی دەربارەی زانستێک، بەتایبەتی نەخشە «خەریتە» ی جوغڕافیای وڵاتان، تێدا کۆکرابێتەوە. ۳- «کئێر.» تمـ: ئەتڵەسی/۳.
ئەتڵەسی
۱- «سـ.» هەر شتێکی شێوەی ئەتڵەس بدا، چ لە باری نەرم و نۆڵی یا ڕەنگ و بریق و باقەوە. «وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو» «هەر لە جێ ڕاستەوە بوو، دامەنی گرتم وەک هار» «ڕەزا_۱۷». ۲- «نا.»، «مکـ.» گیایەکە، بۆ جوانی لە باخچەی ماڵان دەیچێنن، گوڵێکی هەیە وەکوو شێپوور، تەنک و ناسکە، بۆنی خۆشە، ڕەنگی: سپی، سوور، عابی، بنەوش و ئەبڵەقە. ۳- «نا.»، «کعر.» یەکێکە لە پێنج ئوقیانووسەکەی دنیا.
ئەتۆ
[[ستـ: توو، تووم، تڤەم، تەڤە، توم، تڤێم.، پهـ: تۆ]]
«ز.»، «مکـ.» زەمیری نەلکاوە «مونفەسیل» بۆ دووەم کەسی موفڕەد «ئەوەی قسەی دەگەڵ دەکرێ». «... بە وی گوت: ئەرێ! ئەتۆی ئەوی کە دێ یان چاوەنۆڕییەکی دیکە بین؟...» «ئینجیل: مەتی_۲۷» ٭ «کعر.، سنـ.» تۆ، «بکـ.» تە.
ئەتی
«پبـ.» بە دوای ناوەوە دەلکێ و حاسڵ مەسدەری لێ دروست دەکا.: برایەتی، پاشایەتی، پیاوەتی، جیرانەتی. تێبــ.ینی: آ» کاتێ دوامین پیتی «ناو» ەکە «دەنگ» ێک بێ، دەگەڵ پاشبەندەکە تێک دەکرێنەوە و دەنگی «هەمزە» کە لە ناو دەچێ. ب» بەڵام ئەگەر ناوەکە بە یەکێ لە دەنگ بزوێنەکان بڕابێتەوە، ئەوا «هەمزە» کە دەگۆڕێ بە «ی» و ئەوجار تێک دەکرێنەوە.
ئەتەر
[[=: اثر]]
«نا.»، «سنـ.» نیشانەیێکی لە شتێک یا کەسێ بە جێ دەمێنێ، هس.: «مکـ.» هەتەر.
ئەجر
[[=عا.: اجر]]
«نا.» ۱- پاداشتی چاک. «خودا ئەجرتان بداتەوە، ئەجری خێرتان بداتەوە» ۲- «مجـ.» حەق، پاداشتی حەقێکی مەعنەوی کە کەسێک بەسەر یەکێکی ترەوەی هەبێ.: ئەجری دایک و باب لەسەر ئەولاد زۆرە، ئەوا ئەجری دایکت دایەوە.
ئەجزا
[[=عا.: اجزا]]
«نا.» ۱- پارچە و لەت و کوتی شتێک. «پەی چیش خاڵۆکەی دەروون جەهوون کەیل» «خەیلێن ئەجزای مەیل، لە ملەکەی پڕ مەیل» «مەولەوی: مکبـ_۱۹۸». «دوودی بن میچی کوڵنگی لەت لەتی دەسرازە کۆن» «بان و دیواری بە میسلی لانکی ئەجزا شکاو» «نالی». ۲- «کئێر.» کاربەدەستی داییرەیێکی دەوڵەت: ئەجزای دارایی، سەعید خان ئەجزای گوومرگی بوو٭ئەعزا/۲. ۳- هەموو ئەو ماددە پلاستیکییانە تازە پەیدا بوون: ڕەشو تەسبیحێکی ئەجزای باشی هەبوو، ئەم دار جگەرەیە ئەجزایە، شەقارتەی پێوەنێ گڕ دەگرێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە جەمعی «جز، جزو» ه و شکم هەیە کە «جز» یا «جزو» عەڕەبی ڕەسەن بێ و لام وایە دەگەڵ گۆش، گۆشە، گۆشت و گوێ خزمایەتییەکی هەیە.
ئەجزاخانە
[[ئەجزا+خانە]]
«نتـ.»، «کعر.» ۱- ئەو دووکانەی دەرمانی نەخۆشی لێ دەفرۆشرێ. ۲- سندووقێکی پچکۆلەیە کە هەندێ دەرمانی پێویستی تێدا دادەندرێ بۆ ناو ماڵ و شوێنی گشتی. ٭ «کئێر.» داڕووخانە، دەواخانە. «کعر.» سەیدەلییە.
ئەجزاچی
[[ئەجزا+چی]]
«سفا.»، «کعر.» ئەو کەسەی پیشەی دەرمان فرۆشتن بێ.: ئەسکەندەری ئەجزاچی لە سلەیمانی ئەجزاخانەی هەبوو. ٭ «کئێر.» دەوافرۆش.
ئەجندە
«نا.»، «مکـ.» مەوجوودێکە، گۆیا هەیە و بەرچاوی ئادەمیزاد ناکەوێ، پێشینیان بڕوایان وابوو دەست لە هەرکەس بووەشێنن شێتی دەکەن.: ئەجندە دەستیان لێ وەشاندووە، ئەم ژوورە ئەجندەی تێدایە. ۲- «مجـ.» ئینسانی زۆر زیرەک بە تایبەتی کە باڵای پچکۆلە بێ.: هەر دەڵێی ئەجندەیە. ٭جنۆکە، جندۆکە «بکـ.» مەچێتر «لە ئێمە چاکتر».