تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-ئەو
[[پە: ئەڤێ، ئۆئێ]]
(ز.) زەمیری سێیەم کەسی مفرەدە (غایب) ((... کە ئەو دەستی پێکرد کە حیساب بکا یەکێک بۆ کن ئەوی هێندرا...)) (ئینجیل: مەتی-٥١). ٢- زەمیری ئیشاڕەیە بۆ (مشارالیە) دوور. ((ئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووک سەفەرم کرد)) ((مانەندی عەقریب لە ئەقاریب حەزم کرد)) (ڕەزا) ٣- (مک.) تم: ئەم. *(بک.) ئەڤ. (مک.) هۆو.
٢-ئەو
(نا.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ (مشارالیە)ی مفرەدی دوور. ئەو پیاوە لە بن دارەکە نووستوە، ئەو ئەسپەتان لە کێ کڕیوە؟ ((...ئەقڵ لە میشکتدا نەماوە، بە دیار ئەو پیرێژنە ڕەعیەتەوە ئەم قسانە دەکرێ...)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٧). تێبــ.- کاتێ (ئەو) بە ناوی ئیشاڕە حیساب دەکرێ کە ناوێکی (مشارالیە) بەدوادا بێت، ئەگەر وانوبوو (زەمیر)ە.
٣-(ئەو-)
(پیب.) تم: ٢- (ئاو-)
ئێرە و ئەوێ
(کن.) جێگا و شوێنی نامەعلووم. ڕەحەت دانیشە هێندە ئیرە و ئەوێ مەچۆ. بەس ئیرە و ئەوێ بکە.
ئەوا
[[ئەوە+ئا]]
(شر.) تم: ئەوەتا. ((.. کەوشەکانیشم ئەوا بە حاڵ بە پێمەوە گیر دەبن..)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٦٩. ((ئەوا تۆ دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ، خودات دەگەڵ بێ مەنزڵ بە مەنزڵ.)) (فۆلکلۆر).
ئەواری
[[ئەوار+ئی]]
(پبت.) ١- بە دوای ڕیشەی مەسدەرەوە دەنووسێ و دەیکا بە حاسڵ مەسدەر. خوێندەواری. ٢- بە دوای ناو یا سفەتەوە دەلکێ و دەیکا بە ناوی مەسدەر. کۆڵەواری، کوردەواری، کوێرەواری ٠کوێرەوەری).
ئەوانە
[[ئەوان+ئە]]
(ز.٠ زەمیری ئیشارەیە بۆ جەمع. ئەوانە کێ بوون لە ماڵی ئێوە، ئەوانە بۆ کوێ دەبەی.
ئەوتۆ
[[ئەو+ تۆ (طور)]، [کو. عا.]]
(بنت.) ١- جۆرێک، چەشنێکی وا، شێوەیەک. ٢- (مج.) (ست.) شایانی باس. ((...وەکوو هەوری بەهار بە گوڕ ئەهاتن بە خترایی تێ ئەپەڕین و یادێکی ئەوتۆی پاش خۆیان بەجێ نەئەهێشت.)) (قەفتان: چیرۆک-٤). * وەتۆ.
ئەوج
(نا.) بەرزی، بڵیندی. ٢- بەرزترین شوێنی جێگا یا شتێک، باڵاترین پایە. ((لە عەرسەی ئەوجی عەشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا)) ((بە بەرقی پەرتەوی حوسنت پەڕی سووتا لە تەیرانا)) (سالم: گم-٣٥) ((سیابازێک بووم سیابازێک بووم)) ((لە ئەوجی گەردوون تیژ پەڕوازێک بووم)) (پیرەمێرد-٢٣١) تێبــ.- ئەم وشە لە سانسکرێتیدا (ئوچچە)یە تم: (معین: فەرهەنگ، ج١-٣٩٩) و لە پەهلەویدا بۆتە (ئۆج) و ئەوجار عەرەبی وەریگرتووە و کردوویەتە (ئەوج) و سەرلەنوێ هاتۆتە ناو کوردی و فارسی. هس.: (تو.) ئوجا.
ئەوجا
[[ئەو+جا] (جار)]]
(بنت.)، (کی.) ١- کەوابوو، کەوابێ، لەو حاڵەتەدا، لە حاڵێکی وادا. ٢- پاشان، لە پاشان. ((... دەوجا (دەئەوجا) یا دەبێ ڕەخنە نەگرێ و بە تەواوی خامۆش بێ...)) (مەسعوود: حاجی، ب١-٧) *ئەوجار، ئەوجارەکە، ئیمجا، ئیمجار.
ئەوجار
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجارەکە
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجاڕ
[[؟]]
(نت.)، (سەردەشت) نیسبەت و پێوەندی دوو ژنان دەگەڵ یەکتری، کە شوویان بە دوو برایان کردبێ. *هەوگیان، هێوەرژن. تێبــ.- من بۆ ئەوە دەچم کە (جاڕ) عەرەبی بێ کە بە مانای هاوسێیە.
ئەورۆپا
(نا.)، (کعر.) تم: ئۆرۆپا.
ئەوزاع
[[=عا.: ئەوزاع (وەزع)]]
(نا.) ١- چلۆنایەتی، حاڵ و ئەحواڵ. ٢- (مج.) چلۆنایەتی ژیان و دارایی کەسێک. لە سایەی خواوە ئەوزاعی باشە.
ئەوسا
[[ئەو+سا (؟)]]
(بنت.) ١- ئەو کاتە، ئەو دەمە. ((...ئەوڕەحمان تۆ ئەوسا گوتت ماستم هێناوە بیفرۆشم...)) (قزڵجی: پێکەنین-١٢٠). ٢- پاش ئەوە، پاشان، پاش حاڵێ کە لە پیشدا باسی لێ کرابێ. ((...مناڵەش ئەیدا زریکە و ژیر نەئەبۆوە هەتا دایکە ئەیگرتە باوەش، ئەوسا خێرا فرمێسکی وشک ئەبوو.)) (قەفتان: چیرۆک-٣).
ئەوساف
[[=عا.:ئەوساف (وەسف)]]
(نا.) چلۆنایەتی شتێ، ئەو نیشانانەی شتێک یا کەسیکیان پێ دەناسرێتەوە. تۆزێ ئەوسافی باس بکە، بەو ئەوسافانەی تۆ دەڵەی هەردەبێ (سەعە) بێ.
ئەوشار
(نمس.) ڕێک گوشین. تێبــ.- ئەم وشەیە دەگەڵ مەسدەری (وشین، کوشین، گوشین) ڕیشەیان یەکە، وەک وشەیەکی سەربەخۆ لە کوردی ئێستادا دەکار ناکرێ لە تەرکیبی: تەڵای دەستەوشار، گۆڕەوشاردا دەبیندرێ. ڕەنگە لەباتی (ضغط)ی عەرەبی خراپ نەبێ.
ئەوشۆ
[[ئەو+شۆ ٠شەو)]]
(مک.) تم: ئیمشەو.
ئەوقاف
[[-عا؛ ئەوقاف (وەقف)]]
(نا.) هەموو مڵک و زەوی و زار و شتی تر کە بەپێی ڕێ و شوێنی ئیسلامەتی بۆ مزگەوت و تەکیە و خانەقایان یا بۆ خێر و خێراتی تر تەرخان کرابێ. مزگەوتی سوور، لە دەوری بۆکان ئەوقافێکی زۆری هەبوو، ئەوقافی غەوس دە حیساب نایە. * مەوقووفە، وەقف. ٢- دایەرێێکی دەوڵەتییە لا وڵاتانی موسوڵمان بە ئیش و کاری مەوقوفە ڕادەگا. ((وەزیری ئەوقاف شێخ ئەحمەد داوود)) ((چاخانەی داخست، چایەچی نابوود)) (پیرەمێرد-٢٧٠)
ئەوقە
(نت.)، (سن.) تم: ئاوقە.
ئەولاد
[[=عا.: ئەولاد (وەلەد)]]
(نا.٩ ١- ڕۆڵە، منداڵ دەگەڵ دایک و بابی خۆی ((دێم ڕژا خوێنی ئەولادەکەی خۆم)) ((بە سورما، وتی جگەرگۆشەی تۆم)) (سەلام-١١٨) ((لە پاش ئەو، ئەڕشەدی ئەولاد شێخ ئەحمەد لە جێی دانیشت)) ((بعەینە وەک سلەیمان جێنشینی حەزرەتی داوود)) (ڕەزا-١٥) *عەولاد.
ئەولیا
[[=عا.: ئەولیا (وەلی)]]
(نا.) ١- پیاوچاک، پیاوی خوا، شێخی دین، شێخی بەرماڵ. ((ئەی لە شەوقی جەننەتی ڕووت، ئەولیا و ئەنبیا)) (( ڕووح لەسەر لێون وەکوو پەروانە بۆ دیداری شەم)) (وەفایی: گم-١٥) ٢- (مج.) هەموو پیاوێکی ڕەوشت چاکی بێ ئازار. جێی لێ نەبێ هەر دەڵەی ئەولیایە.