تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەچاو
(ست.)، (کن.) زۆر تاریک. ((... نەدەچووە تیلتکۆ بە شەوی ئەنگوستەچاو سینگی خۆی بە گوللەوە نێت و تاووس بۆ من بدزێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٥٢). * ئەموستەچاو.
ئەنگووتن
(مس. لا.) ١- سەردەرهێنان، لە ئاسۆ دەرکەوتن. گەلاویژیش ئەنگوت کەچی هێشتا گەرمایە. نەخێر هێشتا نەنگووتوە (نەئەنگوتوە)، سێ ڕۆژی دیکەی ماوە بنگوێ (بئەنگوێ). ٢- دەست پێکردن، هەڵکردن (با). ((وا زولفی لەسەر گەردنی لاچوو بە هەناسەم)) (( شەو فەجری بەیان بوو کە نەسیمی سەحەر ئەنگووت)) (وەفایی: گم-٢٦٩ ((هەناسەم زولفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی)) ((نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابرد و نێرگس هەر لە خەودایە)) (نالی: گم-٦٩) تێبــ.- ئەم مەسدەرە هەر بۆ ئەم دوو حاڵەتە بیستراوە بەکار هێنرابێ، نەگوتراوە (کۆ) -ئەویش هەر ئەستیرەیە- ئەنگوت، هەروەها نەبیسراوە بڵێن (شەماڵ ئەنگوت).
ئەنگوچک
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پارچە قوماشێکی سێ سووچی درێژۆکەیە، بە قۆڵی کراسی پیاوانە و ژنانەی کوردییەوە دادەدروێ، بۆ پیچانی سەردەست بەکاردێت. * ئەنگوچکە سۆرانی، فەقێیانە، قۆچکە، قۆچکە سۆرانی، لەوەندی. تێبــ.- زەمانی قەدیم کە شەڕی تەن بە تەن باو بووە پیاوانی زۆر ئازا ئەنگوچکی کراسەکانیان ( چ بە سواری چ بە پیادەیی) تێک گرێداوە و بەر بوونە گیانی یەکتر، ئەمە نیشانەی ئەوە بووە کە تایەکیان نەکوژرێ دەست لێک هەڵ نەگرن. هس.: ئەنجامە.
ئەنگوچکە سۆرانی
[[ئەنگوچک + ئە +سۆرانی]]
(نت.) تم: ئەنگوچک.
ئەنگڕان
[[؟]]
(مس. لا.)، (مک.) لەخۆ بایی بوون، لە پێستی خۆ دەرچوون، پڕ بوون. ئەم کابرایە هێند دەوڵەمەند بووە ئەنگڕاوە. هس.: ١) ست: ئەنگرە، بە مانای ئاڵۆز و ڕق ئەستوور و دوژمن لە وشەی ئەنگڕۆ مەئینیەڤەدا= ئەنگرەمیینوو= ئەهریمەن. ب) ست: ئەنەغرە. پە: ئەنەغران بە مانای: پان و بەرین، بەرفرەوان، سەروبن نەدیار. تم: معین (فەرهەنگ: ج١-٣٩٦)، فرە: پفا-١٨).
ئەنگۆ
[[ئە +هنگ +ئۆ (ئم.)]]
(ز.)، (مک.) زەمیری نەلکاوە بۆ دووەم کەسی جەمع (ئەوانەی قسەیان دەگەڵ دەکرێ). (( ئەنگۆ چی فکر دەکەن؟ ئەگەر کەسێک سەد مەڕی هەبێ ە یەکێک لەوان ون ببێ ئەرێ ئەو نەوەت و نۆی دە کێواندا بەجێ نایەڵێ...)) (ئینجیل: مەتی-٥٠) *ئێوە، هەنگۆ. )بک.) هنگ، هون، ڤە، هەوە. هس.: ئەنجومەن.
ئەنگۆرە
[[؟]]
(بنت.)، (مک.) ١- ئەو کاتە، ئەو دەمە. ئەوسا، پاشان، دوای ئەو دەمە، بەو پێیە. ((مەسڵەحەت ناکرێ بە زۆرە، ئێوارە دابێ، ئەنگۆرە تێی دەبینین مەسڵەحەتێ.)) (تحفە: ج٢-٣١٤) تێبــ.- ژابا ئەم وشەیەی بردۆتە سەر (ئۆناگوێرە)ی ترکی تم (ل-٢٣) بەڵام کوردویێف (ئەنگۆری) هەر بەو مەعنایانەی کە ژابا نووسیویەتی وەک وشەیەکی کوردی پێشان دەدا. تم: (کف.- ٤٧).
ئەنگێز
(ری. فع)، (فر.) دەگەڵ هەندێ وشەی کوردی تەرکیب دەبێ و حاڵەتی فاعیلی دەداتێ. شەڕئەنگێز، فیتنە ئەنگێز، تێبــ.- ئەو ناوە فاعیلانەی بەم وشەیە دروست دەبن لە ئەدەبی کلاسیکی کوردیدا کەم نین بەڵام ئەوەی ڕاست بێ هەروەک مەسدەرەکە (ئەنگیزیدن- ئەنگیختن) فارسییە ئەم تەرکیبانەش هەر فارسین.
ئەنگێزە
(نا.) هەر شتێکی کەسێک هان بدا بۆ کردنی کارێک. باعس، دافع (عا.). هس.: نەقیزە.
ئەنگێو
(ری. فع.) ١- شکلی (مضارع)ی ڕیشەی مەسدەری ئەنگاوتنە. دەیئەنگێوێ، چۆنی دەنگێوێ. ٢- بەدوای هەندێ ناوەوە دەنووسێ و دەیانکا بە تەرکیبی سفەتی فاعیلی. ماری شینی گائەنگێو، خۆ ئەنگێو.
ئەنگێوران
(مست. لا.) تم: ئەنگوان.
ئەنگێوراو
(نمف. سمف. : ئەنگیوران)، (مک.) کەسێکی بە شتێکی ماددی (بەرد، گوللە...) پێکرابێ و (فاعیل)ەکەش مەجهوول بێ. *ئەنگواو.
ئەنگێوە
[[ئەنگیو +ئە]]
(نفا. سفا. : ئەنگاوتن)، دەست ڕاست، کەسێکی چاک لە نیشانی بدا، ئەوەی فیشەکی بە خەسار ناڕوا. ئەنگیوەی وەک (سمکۆ)ی هەرنابیتەوە، لە مەحموودکانێ جاندارێک هەر بە عاستەم سەری بە دەرەوە بوو، لە دەستی دەرنەچوو.
بان ئەنوو
[[١-بان+ئه‌نوو]]
«نت.» «هو.» تم: بانه ناو. تێبــ.ی-کەرتی «ئەنوو» ڕیشەی مەسدەری «هەنوون» ه که له «هەندووتەن» ی پەهلەوی کەوتۆتەوه.
بە ئەنجام گەیاندن
بردنەسەر، تەواو کردن، گەیاندنە نەتیجە. هیچ ئیشێک بە ئەبجام ناگەیەنێ. * گەیاندنە ئەنجام.
بە ئەنجام گەیشتن
تم: گەیشتنە ئەنجام.
زیاد لە ئەندازە
تم: لە ئەندازە بەدەر. ئەم پاڵتۆیە زیاد لە ئەندازە گەورە و دەڵبە دەڵەی بۆ تۆ نەکراوە.
لە ئەندازە بەدەر
حاڵی شتێک کە لە حەددی مەعموولی تێپەڕیبێ. ((... دانەکانی ڕەش هەڵگەڕاون، هەموو، هۆی جگەرەکێشانی لە ئەندازە بەدەرە...)) (قەفتان: چیرۆک-٧٠) *زیاد لە ئەندازە، بێ ئەندازە.
١- ئەنداز
[[= ئەندازە]]
(نا.) تم: ئەندازە. لە ئەنداز بەدەرە.