تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-ئە
«فعـ.» پاش ماوەی فیعلێکە، کە مەسدەرەکەی لە بیرچۆتەوە، دەبێ «هەیین» بووبێ «تمـ: ژابا_۴۵۸»، خۆی لە سیغەی سێیەم تاکەکەسی غایبدایە و مانای «هەیە» دەدا.: ڕۆژ ڕووناکە، زۆراب کوڕێکی ئازایە. هس.: هەم، هەی، هەیە.... هەس. ٭ها. هە.
٢-ئە
«ئمـ.» ۱- ئامرازی بانگ کردنە و لە دوای ناوان دێت و دەگەڵ دوامین پیتی تێک دەکرێتەوە.: دا وەرە کوڕە!. بابە گیان! با ئیمڕۆ پچینە ماڵی خاڵم. هۆ مامەکە بەجێم مەیەڵە. «دایە! مەمدە بە گورگێ، ڕۆڵە عیلاجم نییە»، «خزمینە ! مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا» «ڕەزا_۳». ٭ «بکـ.» ئۆ «مکـ.» هۆ، هۆی «لە پێش ناودا دێت». ۲- ئامرازی ئیشاڕەیە و زەمیری ئیشاڕە «ئەم، ئەو، هۆو» ی دەچێتە سەر، ئەگەر ئەو شتەی ئیشاڕەی دەکرێتێ «گیاندار و بێ گیان» مەعلووم بێ ئەوا «مشارئیلەیهـ» دەکەوێتە نێوان زەمیری ئیشاڕە و ئەم «ئامراز» ە.: ئەم پیاوە، ئەو ئەسپە، هۆو کتێبــ.ە. «... ئەو هەی دەڵێی...» ۴- لە هێندێک شوێنی کوردستان لە پێش زەمیری شەخسیدا دێت، لە موکوریان ئێستاش زەمیرەکان بە بێ ئەم ئامرازە ناگوترێن بەڵام لە زۆر شوێنی «کعر.» سواوە و لەناوچووە.: «مکـ.» ئەمن «من»، ئەتۆ «تۆ»، ئەو، ئەمە «ئێمە»، ئەنگۆ «ئێوە»، ئەوان. تێبــ.ینی: مامۆستایان تۆفیق وەهبی و ئێدمۆنس ئەمەش هەر بە ئامرازی تەئکید دادەنێن «تمـ: هبێد_۴۳». ۵- «باڵەکایەتی، خۆشناوەتی» لە پێش سفەتەوە دێت و مێیینە بوونی «مۆوسووف» پێشان دەدا: کچەکە ئەجوانە، بزنەکە ئەلەڕە٭ «برادۆست»، یە. //ئی. ٦- بە دوای ڕیشەی هەندێ مەسدەرانەوە دەلکێ و دەیانکا بە سفەتی مەفعوول. «باب کوشتە خەوی لێدەکەوێ، داک مردە خەوی لێدەکەوی، لە برسا مردە خەوی لێناکەوێ» «پەند: خا_۷۴»، (کردە پەشیمان بە، نەکردە پەشیمان مەبە) (پەند خا-٣٢٧).
٣-ئە
«تبـ.» ١- سفەتێک و ناوێک تێک دەکاتەوە، ئەم وشە تازەی لێیان پەیدا دەبێ: آ» ئەگەر بە تەنیایی دە کار کرێ یان بکەوێتە سەرەتای ڕستەوە «ناو» ە. ب» ئەگەر شێوەی «موزاف» ی ناوێکی تر وەرگرێ ئەوا سفەتە.: پیرەمێرد: پیرەمێردێکی نوورانی لەوێ دانیشتبوو «نا.»، کابرای پیرەمێرد هەر لێی ڕاپەڕی و یەخەی گرت «سـ.»، شۆڕە سوار، سوورە گوڵ. ۲- دوو ناو، ناوێک و سفەتێک، ناوێک و پاشبەندێک و ناوێک و ڕیشەی مەسدەر تێک دەکاتەوە، وشە تازەکە «ناو» ە و «مەعرەفە» یە.: سەگەزەرد، منداڵە ورکە، چاوەگا، کلکەکەر، کەرە گەورە، دەسکە گوڵ، کەڵەگەت، مانگەشەو. تێبــ.ینی: هەندێک لەم ناوانەی بەم جۆرە پەیدا دەبن بۆ ئەوە دەشێن وەکوو سفەت دەکار بکرێن: زۆر کەڵەگەتە. ۳- لە ڕستەیەکدا «موسنەد و موسنەد ئیلەیهـ» پێکەوە دەبەستێ.: ئەحە دەبێتە پیاو، سوارەکان چوونە ناو دێ، خۆی هاویشتە ماڵی.
٤-ئە
«پێبفـ.»، «سیمـ» ۱- ئامرازی زەمانی «حاڵ» و «موزاڕع» ە بۆ سەرف کردنی فێعل: ئەچم، ئەخۆم، ئەنووسم. ۲- ئامرازی زەمانی ڕابردووی ناتەواوە: ئەچووین، ئەمان نووسی، ئەیان کوشتین. ٭ «مکـ.» دە.
٥-ئە
«پبـ.» ۱- بە دوای ناوێکەوە دەلکێ و ناوێکی تازەی لێ دروست دەکا.: چەنگە «چەنگ»، خاکە «خاک»، تیرە «تیر»، ددانە «ددان»، قەڵەمە «قەڵەم». ۲- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە «ناو» یا سفەتێکی دیکەی لێ پێک دێنێ. چاکە «چاک»، سوورە «سوور»، کۆڵە «کۆڵ»، کوێرە «کوێر»، ئیشکە «ئیشک»، وردە «وورد»، درشتە «درشت». ۳- «سیمـ.» بە دوای کورت کراوەی ناوی ئینساناندا دێ: بلە «برایم»، قالە «قادر»، سەعە «سەعید» سوعە «سوعاد» شەفە «شەریف»، فاتە «فاتمە». تێبــ.ینی: ناوی ئینسانان لە کوردەواریدا گەڵێ گۆڕانی بەسەردا دێ، کورت دەکرێتەوە و لە ئەسڵی ناوەکە کەرتێک دەمێنێتەوە، جار و بارە ئەویش هەر وەکوو خۆی نامێنێ و بە جارێک دەجەڕێندرێ «تەحریف دەکرێ» : مەحموود «خولە».
به ئەنداز «ه»
«بنت.» له قەدەر حاڵ، نه زۆر نه کەم، به حیساب. «نەڕووی فەرش گوڵ، مەست مەست به ئەنداز + گرتشان چۆپی وێنەی چوپی باز» .. «خانا- 62
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
بەروپشت ئەتڵەس
«ست.»، «مک.» 1- لێفه و هەر شتێکی دیکەی لەم بابەته کە هەردوو ڕووی له قوماشی «ئەتڵەس» بێ. تێبــ.ینی: عادەت وایه ڕوویەکی لێفه له قوماشی نایاب دەکەن و ڕووەکەی دیک ەی «چیت.» د ەبێ ماڵە ئەعیان و دەوڵەمەندان هەموویان هەر ئەتڵەس کردووه. 2- «مج.» سەیدێکی دایکیشی و بابیشی هەرتک «سەیید» بن.* «سیم.» تان و پۆ و ئاوریشم.
(-ئەکیی)
(پب.) ١- بە دوای بەندی کات و شوێن (قەیدی زەمان مەکان)ەوە دەنووسێ و قەیدێکی تازە یا سفەتی لێ پێکدێنێ. ئێجگارەکی، پێشەکی. ٢- بە دوای هەندێ سفەت و ناوانەوە دەلکێ و سفەتێکی لێ دروست دەکا. خێڵەکیی، دەشتەکیی، سەرسەرەکیی، کەرەکیی. ٣- بە هەندێ ناوی مرەکەبەوە دەنووسێ، وشەیەکی لەم تەرکیبە پێکدێت، بەیانی حاڵەت دەکا. دووپشتەکیی، سێ جرتەکیی، چوارمەردەکیی، پێنج خشتەکیی. تێبــ. آ) لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەم پاشبەندە مانای (بە شێوەی) لە مانای وشەکە زیاد دەکا. ب) ئەگەر دوایی ئەو ناوەی دەگەڵ ئەم پاشبەندە تەرکیب دەبێ (بزوێن) بێ، لە تەرکیبدا دەڕوا.
(-ئەڵ)
(پب.) ١- بە دوای ناوانەوە دەلکێ و ناوێلی تازە دروست دەکا، تۆپەل (تۆپ)، کۆمەل (کۆم)، پاشەڵ (پاش) ٢- سفەتێکی دەچێتە سەر دەبێتە سفەتێکی تازە. پووچەڵ (پووچ)، گەندەڵ (گەند).
(-ئەڵە)
(پب.) ١- بە دوای سفەتانەوە دەنووسێ و دەیانکا بە سفەتێکی تازە کە بچووکایەتێکی ئامێتە بە خۆشەویستی تێیدا بەدی دەکرێ. خڕەڵە (خڕ)، ژیرکەڵە (ژیرک)، قیتەڵە (قیت)، کورتەڵە (کورت)، گردەڵە (گرد). ٢- دە دوای ناوانەوە دەلکێ و مانای بچووکی دەخاتە مەدلوولەکەیان. پردەڵە (پرد)، تۆپەڵە (تۆپ)، تیخەڵە (تیخ).
ئیسمی ئەعزەم
[[=عا.: الاسم الاعظم]]
گەورەترین ناو. تێبــ.- لە ناو ئەو ناوانەی کە خوا هەیەتی، یەکێکیانە، وەکوو دەڵین هەر کەس بیزانێ هیچ کارێکی لە بەر عاسێ نابێ.
ئینتیقام ئەستاندن
[[عا. کو.]]
ئێرە و ئەوێ
(کن.) جێگا و شوێنی نامەعلووم. ڕەحەت دانیشە هێندە ئیرە و ئەوێ مەچۆ. بەس ئیرە و ئەوێ بکە.
ئەئێرانە
[[ئە+ئێرانە]]
«نتـ.، بنتـ.» هەر ئەم دەوربەرە، تەنیا ئەم شوێنانەی لەم نیزیکانەن.
ئەئێرە
[[ئە+ئێرە]]
«نتـ.، بنتـ.» هەر ئێرە و هیچ جێگایەکەتر نا.
ئەئەوە
[[ئە/١+ ئیڕانە]]
«بنتـ.» تمـ: ئەوە. تێبــ.ینی: بەشی یەکەمی ئەم وشەیە «ئە» ی تەئکید و تەحدیدە، یەعنی: ئەو «ئەو» ەی کە لەو کاتەدا باسی کرابێ یا ئیشاڕەتی بۆ کرابێ.
ئەبرۆ
[[فر.]]
«نا.» تمـ: بڕۆ. «شێوەیی ئەبرۆیی تاقت هەمە جا دێتە نەزەر» «دەگەڕێ دڵ بە تەڕەف تۆوە، وەکوو قیبلە نوما» «سالم: گمـ_۳۴»
ئەبرەش
[[؟]]
«سـ.» حاڵی مەڕ و بزن کە پاش ئەوەی دەزێن شیریان ئیشکی دەکا. ٭عەبرەش.
ئەبعاد
[[=عا.: ابعاد «بعد» =دووری]]
«نا.» ۱- درێژایی، پانایی و بڵیندایی «یا: ئەستوورایی و قووڵایی» جیسمێک «هەندەسە» ۲- «کعر.» مەودای تەشەن کردنی کارێ یا ڕووداو و بەسەرهاتێک و کاریگەریی لەسەر دەور و بەری خۆی.: ئەبعادی شەڕی وییێتنام دنیای گرتبۆوە. تێبــ.ینی: مانای دووەم زۆر تازەیە لە زمانی کوردیدا و تەنیا خوێندەوار بەکاری دێنن.
ئەبلە
[[=عا.: ابلە]]
«سـ.» ئەقڵ سووک، بێ ئەقڵ، تێنەگەیشتوو. ٭حۆل، دەبەنگ، گێژ، نەزان، نەفام. «مەنعی سووتانم دەکا ئەبلە لە عەشقی تەلعەتت» «چۆن نەسووتێم ئەو بە ئاگر، من بە بارێ نەوتەوە» «ئەدەب: بەشیر مشیر_١٠٦»
ئەبلە خەرج
«ستـ.» «مکـ.» کەسێکی پووڵی خۆی بە بێ جێ خەرج دەکا، دەست بڵاو: ئەوەندەی ئەبلە خەرجی کرد تا وا ڕووت و ڕەجاڵ بوو. تێبــ.ینی: هەر دوو کەرتی ئەم وشەیە عەڕەبین، بەڵام شێوەی تەرکیب، جێگەی بەکار هێنان و مەعنای کوردییە و لە عەڕەبیدا هیچ مانایەک نابەخشێ.
ئەبلە ڕەنج
«ستـ.» حاڵی کەسێکی لەبەر تێ نەگەیشتوویی زەحمەتی بە خۆڕایی دەڕوا٭ڕەنج بە خەسار.
ئەبڵەق
«سـ.» ۱- هەر شتێکی دووڕەنگ.: تەسبیحی قەزوانی ئەبڵەق شتێکی نایابە. ۲- هەر شتێکی ڕەنگی ڕەش و سپی بێ. ۳- ئەسپ یا ماین کە ڕەنگیان ڕەش و سپی یا سوور و سپی بێ. ۴- چاوێکی لەبەر تووڕەیی یا ترس و هەر هۆیەکی تری لەم بابەتانە دەرپەڕیبێ. «کە زینیان خستە پشتی ماینە ڕەش کوێت» «گەڕا چاوم لە تاوان زەرد و ئەبڵەق» «ڕەزا_۲۸» تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم وشەیە «ئەبلەگ» ە و «بە هەمووشتێکی دووڕەنگ بە تایبەتی بە ڕەش و سپی دەڵێن و ئەبڵەق «موعەڕەب» ەکەیەتی» «عەباسی: بورهان_٦۱» ٭بازگ، بازوو، بازە، بەڵەک، هەبڵەق.
ئەبەد
[[=عا.: ابد]]
«نا.، سـ.» زەمانێکی دوایی نەبێ، زەمانێک کە نەبڕێتەوە. «بە دەمتا ناوی من هات و دەبێ سککەی ئەبەد لێدەم» «دەمێنێ تا ئەبەد ناوم، لە ناوی ئاوی بە قادا بوو» «سالم: گمـ_۱۱۱» //ئەزەل. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لەم مانایەیدا شێوەی عەڕەبی خۆی ڕاگرتووە. ۲_ «بنـ.»، آ» هەمیشە، داییم و دەرهەم، بە داییم، هەموو کاتێک. «مەنزڵی عەقڕەبی زولف قەمەری چیهرەیی تۆ» «لەم دەرە بۆ منی غەم دیدە، ئەبەد نەحسە سەفەر» «سالم: گمـ_٦٥». ب» هیچ وەختێک، قەت. «وەها پایەی بینای هەستیم لەبن هات» «قبووڵ ناکا ئەبەد ئەعمیری میعمار» «سالم: گمـ_۵۸»