تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیست
(نا.)، (مک.) وێستانێکی کەم، ڕاوەستانێکی بچووک. وازهێنان لە کارێ بۆ ماوەیەکی کەم. ئیستێک بگرە تا دەگەڕێمەوە، ئیستێکی پێ نەچوو دەورەیان دان و هەموویان چەک کردن. (عا.) لەحزە (لحظە).
ئیستڕاحەت
[[-عا.: ئیستڕاحەت]]
(نا.) تم: ئیسڕاحەت.
ئیستیخارە کردن
[[عا.: ئیستیخارە + کو: کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) فاڵ گرتنەوە بە قوڕئان یا توسبیح یا هەر شتێکت تر بۆ ئەوەی بزانن کردنی کاریک باشە یان نا.
ئیستیخبارات
[[عا.]]
(کعر.)، (مست. مت.) خەبەر وەرگرتن، گەڕان بە شوێن دەنگ و باساندا. ٢- (نا.) داییرەیێکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و باس و پاراستنی سوپای هەر دەوڵەتێک. *(کئێر.) ڕوکنی دوو. ٣- (مج.) ئەو کەسەی لەم داییرەدا ئیش دەکا.
ئیستیخدام کردن
[[عا.: ئیستیخدام + کو: کردن]]
(مست. مت.) ڕاگرتنی کەسێ بۆ کردنی کارێ، ڕاگرتنی یەکێ و کردنی بە کاربەدەستی دەوڵەت.
ئیستیشهاد نامچە
[[عا.: ئیستیشهاد+ کو. فر: نامچە]]
(نت.)، (کئێر.) تم: ئیستیشهادنامە.
ئیستیشهادنامە
[[عا. کو.]]
(نت. کئێر.) کاغەزێکە چەند کەس مۆری دەکەن و دەربارەی مەسەلەیەک یا کارێک شایەتی دەدەن *(کعر.) مەزبەتە.
ئیستیعداد
[[=عا.: ئیستیعداد]]
(نمس.) ئامادەیی، سازی. ئیستیعدادی هەیە تا بەیانی دانیشێ، ئیستیعدادم نییە هەر قسەشیان دەگەڵ بکەم.
ئیستیعفادان
[[عا.: ئیستیعفا + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کئێر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئیستیعمار
[[=عا.: ئیستیعمار = ئاوەدان کردنەوە]]
(نا.) سیاسەتی داگیرکەرانی دەوڵەتە سەرمایە دارەکانە بۆ تاڵان کردنی دارایەت و سامانی وڵاتانی دیکە و کەڵک وەرگرتن لە باری ئابووری و ئیستڕاتێژی ئەوان وڵاتانە. ئەم سیاسەتە لە دەورانی ئیمپڕیالیزما دەگاتە دوا پلەی خۆی. (کورتەی قامووسی سیاسیی، مۆسکۆ، ل-١٠٩). دەسەڵاتی وڵاتێکی زۆردارە بە سەریەکی بێ زۆردا، بپ کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە خۆ ڕسکاوەکان و دارایەت و هیزی ئینسانی خەڵکەکەی، بە بەهانەی نابەجیی ئاوەدان کردنەوەی وڵات و پێشخستنی نەتەوەکەی (معین: فەرهەنگ، ج١، ل- ٢٥٣). ڕێ و شوێنێکی ئیمپڕیالیستییە کە بۆ خۆشی ژیانی نەتەوە ئیستیعمارچییەکان نەبی هیچ گوێ ناداتە ئاوەدان کردنەوە (لاڕووس: ١٩٦١، ل- ٢٢٧). تێبــ.- آ)ئەم وشەیە کە دەق بە مەعنای (کۆلۆنیالیزم)ی فەڕەنگییە تا ئەم ساڵانەی دواییش بۆ (کۆلۆنیالیزم) و (ئیمپڕیالیزم) هەردووکیان بەکار دەهێنرا، بەڵام ئێستا فەرقیان دەکرێت. ب) تەحدیدی ورد و عیلمی ئیستیعمار تەنیا لە لایەن مارکسیستەکانەوە و لە نووسینی ئەواندا بەرچاو دەکەوێ و خەڵکی تر موتڵەقی داگیر کردنو چەوساندنەوەی وڵات و نەتەوەیەک لە هەموو دەور و زەمانێکدا- نەک هەر لە قۆناغی سەرمایەداریدا- بە ئیستیعمار داسەنێن، جا داگیرکەر کێ دەبی ببێ و چ ناوێک لە کردەوەی خۆی دەنی و چ بڕ و بیانویەک دێنێتەوە بۆ تاڵان کردنی سامانی نەتەوەکە، کەیفی خۆیەتی.
ئیستیعمارچی
[[عا. تو.]]
(سفا)،(کئێر.) ئەو دەولەتەی وڵاتێکی تر داگیر دەکا و نەتەوەکەی دەچەوسێنێتەوە و دارایەت و سامانی بە تاڵان دەبا. دەولەتە ئیستعمارچییەکان لە ٢٥ ساڵاندا ئاگری دوو شەری گەورەیان هەڵگیرساند.
ئیستیعماری
[[عا. کو.]]
(س.٩ ١- هەر شتێکی پێوەندی بە ئیستیعمارەوە هەبی... سیاسەتی ئیستیعماری، پیلانێکی ئیستیعماری، بیروڕای ئیستیعماری. ٢- هەرکەس یا هەیئەت یا دەوڵەتێکی بە پێی سیاسەت و ڕێ و شوێنی ئیستیعمار بجووڵێتەوە. ئەڵمانیای نازی دەیەویست جێگەی ئەڵمانیای ئیستیعماری پیش شەڕی یەکەم بگریتەوە.
ئیستیعمال کردن
[[عا.: ئیستیعمال + کو: کردن]]
(مست. مت.) دەکارکردن، بەکارهێنان. ئەو دەرمانانە ئیستیعمال کە و کە تەواو بوون وەرەوە لام. ئەرێ خۆ تۆ ئەم ڕادیۆیە ئیستیعمال ناکەی دە بیدە بە شێرکۆ. ئێمە ڕۆنی گییا ئیستیعمال ناکەین.
ئیستیفادە کردن
[[عا.: ئیستیفادە + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- کەڵک وەرگرتن، فایدە وەرگرتن (لە کەسێ یا شتێ). ٢- قازانج کردن ( لە سەودا و مامەڵە، وەزیفە و هەموو جوورە چالاکێکی لەم بابەتە، بە ڕەوا و ناڕەوا). ئەم هەموو دەرمانەم خوارد هیچ ئیستیفادەشم لێ نەکرد، لەم دەستە کڕی و لەو دەستە فرۆشتییەوە سەد دیناری ئیستیفادە کرد.
ئیستیقالە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)،(کعر.) ١- واز لە وەایفە و ئیشی دەوڵەت هێنان. ٢- واز لە ئەندامەتی کوڕ و کۆمەڵەی سییاسی و کۆمەڵایەتی و... هێنان. * ئیستیعفادان، ئیستیقالەدان.
ئیستیقالەدان
[[عا؛ ئیستیقالە + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کعر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئیستیقبال
[[-عا.: ئیستیقبال]]
(نمس.) تم؛ ئیستیقبال کردن. ((مەزانۆ مەیۆ بە ئیستیقبالت)) (( زەروورەن بە دین جەمین لاڵت)) (خانا- ٨٧).
ئیستیقبال کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- بەرەوپیرچوون، پێشوازکردن. ٢- بە خۆشی وەرگرتنی قسە یا کاری کەسێک.
ئیستیقلال
[[=عا.: ئیستیقلال]]
(نا.) سەربەخۆبوون و ئازادی تەواوی وڵاتێک لە کاروباری سیاسی و ئابووری و... بێ ئەوەی بێگانەبە ئاشکرا چ بە نهێنی) دەسەڵاتێکی هەبێ و دەست دە کاران وەربدا.
ئیستیلاح
[[=عا.: ئیستیلاح]]
(نا.)، (کئێر.) وشە یا ڕستەیەکە کە بۆ مەبەستێکی تایبەتی تەرخان دەکرێ. زاویەی قاییمە ئیستیلاحێکی هەندسەیە، تەقاندنی ئاتۆم ئیستیلاحێکی فیزیکییە، دەستنوێژ ئیستیلاحێکی دینی ئیسلامە.
ئیستیناف
[[عا.: دەست پیکردنەوە، تێ هەڵچوونەوە]]
(نا.) ١- (کئێر.) قۆناغی دووەمی دادگا، دادگایەکە بۆ جاری دووەم تەماشای کێشەیەک دەکا کە دادگایەکی تر لە پێشدا حوکمی تێدا دابێ. ٢- (کعر.) قۆناغی پاش قۆناغی دادگای تەمیز.