تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆغر
[[=تو: ئوغور]]
«نا.» ۱- سەفەرت خێری پێوەبێ، تووشی چاکە ببی لەم سەفەرەدا. «کڵاولار گورجی کەو ڕەفتار، نەزەر ناکەی ئەڕۆی، ئۆغر» «لە تیری ئاهی ناکامیم، حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر» «گۆران» ۲- لە کاتی ڕۆییشتنی کەسێک بۆ شوێنێ بە شێوەی پرسیار: ئۆغر؟، ئۆغربێ؟مانای: بۆ کوی؟ بۆ کوێ دەچی؟ دەدا کە ناواخنی داوای خێر و چاکەی تێدایە بۆ ئەو کەسەی پرسیارەکەی لێدەکرێ. «مام ڕێوی ئەوە ئۆغر بێ؟» «لەسەر خێران بۆ کوێ دەچی؟»، «دا بڕۆ بڕۆ! بۆچی ناڵێی حاجی ڕێوی ئۆغربێ!» «چیرۆکی فۆلکلۆری» ۳- تمـ: ئۆغر کردن. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە تورکی و فارسیشدا هەر بەو مەعنایانە بەکاردێت.
ئۆغر کردن
[[تو. کو.]]
«مستـ. لا.» سەفەر کردن، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک، چوون، ڕۆییشتن.: دوێنێ ئۆغریان کرد، ئەوە هێشتا ئۆغرتان نەکردووە، بۆ کوێ ئۆغر دەکەن.
ئۆغەن
[[؟]]
«نا.»، «هلـ..» ناوی هەفتەی هەشتەمی زستانە بە حیسابی کوردەواری لە ناوچەی هەولێر. دەکەوێتە نێوان «مەیرەم» و «پیت».
ئۆف
«ند.» بۆ دەربڕینی خەم و خەفەت و بێزاری، هەروەها بۆ نیشاندانی ژان و ئێشی ماددی و مەعنەوی بەکاردێت.
ئۆقرە گرتن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» ئارام بوون، لە جم و جۆڵ کەوتن، بێدەنگ بوون. تێبــ.ینی: بەشی یەکەمی ئەم مەسدەرە «ئۆقرە» یەوە بە لای منەوە لە «وقرە» ی عەڕەبی بە مانای: ویقار و گرانی و سەنگینی وەرگیراوە و لە کوردیدا دەگەڵ فیعلی گرتن ئەم مەسدەرەی لێ پێک هاتووە. دیارە جووڵەجووڵ و هەرا و هوریا پێچەوانەی ویقار زاندراوە.
ئۆل
«پـبـ.» تمـ: ئۆڵ.: مچۆل، پچکۆل.
ئۆلکە
«پبـ.» تمـ: ئۆلکە.: گردۆلکە.
ئۆمی
[[=عا.: امی- نه خوێندەەوار]]
«سـ.» ۱- ئەو کەسانەی بنەچەکەیان ناگاتەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام. //سەیید. «سنـ.» ئەو کەسەی نازانێ بنووسێ و بخوێنێتەوە، نەخوێندەوار «تمـ: مخـ. جـ۱- ۸۱» «مانای دووهەمیان دەق مانا عەڕەبییەکەی ئەم وشەیەیە».
ئۆمەت
[[=عا.: امە]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو خەڵکانەی دینی پێغەمبەرێکیان قبووڵ کردووە. ئۆمەتی مووسا پێغەمبەری، ئۆمەتی عیسای، ئۆمەتی پێغەمبەری. «زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەب دوو ددانی زێڕە، ئوممەتی محەممەدیم، لە دینم وەرمەگێڕە.» ۲- خەڵک، جەماوەر، گەل. «دەست بە جێ بێحاڵ دەبوو زمانی شکاوە، چاوی هەڵنەهات هۆشی ئۆمەتێی نەماوە» «تحفه: جـ۱- ۲۴۰». تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە عەڕەبیدا چەند مەعنایەکی هەیە، بەڵام لە کوردیدا هەر ئەوانەیە کە باس کران.
ئۆنکیی ڕەم
[[ئۆنکی «=ئۆن ئیکی=+ڕەم «=دڕەم» ][تو. کو.] ]
«نتـ.» «کعر.» سەنگێکە بۆ کێشانی شت، بەشێکە لە ۳۲ بەشی حۆقەیەک، بە حۆقەی سلەیمانی دەکاتە۱۱۰ گڕام.
ئۆوەی
[ [ئۆ+وەی]]
«ند.» بۆ دەربڕینی ترس و خۆف و شەرم و شکۆ بەکاردێت. «گوتیان ئۆوەی ئابڕوومان چوو هیچمان بە خۆمان دانەداوە.» «تحفە: جـ۲- ۹۳».
ئۆپۆڕتونیسم
[[فرەنسی]]
«حمسـ.» «کئێر.» تمـ: ئینتیهازێتی.
ئۆپۆڕتۆنیست
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» تمـ: ئینتیهازی.
ئۆپێڕا
[[فڕەنسی: لە ئیتالی وەرگرتووە=کار]]
«نا.» ۱- تێکەڵاوێکی شێعر و مۆسیقا و نومایشتە بە هەر دوو باری «دڕام» و «کۆمێدی» دا. ۲- ئەو تالار و شوێن یا جێگە تایبەتیە کە ئەم ئیشەی تێدا ئەنجام دەدرێ.
ئۆڕانیۆم
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» یەکێک لە عونسورەکانی خۆڕسکاو، لە ڕێزەی «فلیززات» حیسابە و ڕەمزی کیمیایی «U» ە، سەنگی تایبەتی «۷ر۱۸» ە، لە کاندا بە شکڵی ئووڕان «ئۆکسیدی ئۆرانیۆم» دەست دەکەوێ کە «اشعاع» ی زۆر نییە، ئەگەر ئاتۆمی ئۆرانیۆم بشکێنن هێزێکی گەورەی لێ پەیدا دەبێ کە بۆ گەلێ ئیش و کاری ژیانی ئیمڕۆ کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بۆمبای ئاتۆم ئەنجامی تەقاندنی ئاتۆمی ئۆرانیۆمە. ٭یۆرانیۆم.
ئۆک
«پبـ.» ۱- دەگەڵ ڕیشەی فیعل تەرکیب دەبێ و دەیکاتە سفەتێ کە هەندێ جار «مبالغە» شی تێدا بەدی دەکرێ.: خەفۆت، گرینۆک، گەڕۆک، لەرزۆک. ۲- دەگەڵ ناو تەرکیب دەبێ و پچووکی دەکاتەوە.: بە گۆک «بەگی پچووک»، خدرۆک «خدری پچووک»، چنارۆک، سەگۆک.
ئۆکتۆبر «بەر»
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» مانگی دەیەمی ساڵی فەرەنگی، سی و یەک ڕۆژە٭تەشرینی یەکەم.
ئۆکسیجێن
[[ئینگلیزی]]
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئۆکسیژێن.
ئۆکسیژێن
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە عونسورە خۆڕسکاوەکان «شێوە فلز=لافلز» حیسابە، لە تەبیعەتدا زۆرە، هەوا، کە کورەی زەوی گرتۆتە ناو خۆی و گیان لەبەرانی سەر زەوی، بێ ئەو، دەخنکێن۲۱٪ی لەم عونسوڕە تێدایە، گازێکە لە سەرمای ۱۱۸ دەرەجە و ئەوشاری «زغت» پەنجا ئاتمۆسفۆڕدا دەبێتە تراو ڕەنگ و بۆن و تامی نییە و لە هەوا قورسترە.
ئۆکە
«پبـ.» بە دوای ناو و سفەتانەوە دەنووسێ و بچووکیان دەکاتەوە، واش هەڵدەکەوێ لە ئاخری ناوێکەوە دێت، بێ ئەوەی چکوولەیی پێشان بدا.: باڕۆکەی، جندۆکە، شەکرۆکە، گێلۆکە، مەنجەڵۆکە.