تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆ
«ئمـ.»، «بکـ.» ئامرازی بانگ کردنە لە لەهجەی باکووریدا و بە ئاخری ناوانەوە دەلکێ.: کوڕۆ، بابۆ، یۆسفۆ، کوڕو حەسەنۆ هەڕە ئەڤی هەسپی بگرە. تێبــ.ینی: ئەم ئامرازە لە هەندێ وشەی لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا دەبیندرێ: لالۆ، خاڵۆ، مامۆ.
ئاخر و ئۆخر
دوایی کارێک یا شتێک: زستان ئاخر و ئۆخرێتی.
ئاین و ئۆین
[[ئاین=ئاین+تو: ئۆین=فێڵ]، [کو. تو.]]
«نتـ.» فڕ و فێڵ، حیلە و حەواڵە: کەس سەری لە ئاین و ئۆینی خدر دەرناچێ.
ئۆباڵ
[[=عا.: وبال]]
«نا.» سزا و مەسئوولییەتی ئەنجامی خراپ کە لە کردن یا نەکردنی کارێک دەوەشێتەوە. «ئۆباڵت بە ئەستۆم ڕۆژ بازاری قیامەتێ» «ڕۆژی قیامەتی مەسئوولییەتی گوناحەکانت ڕوو بکاتە من». «کوشتەی فیراقی تۆیە عیلاجی ئەگەر نەکەی» «ئۆباڵی بەو ملەت کە دەڵێی نێرەکە کاردووە» «ڕەزا_۴۰» ٭وەباڵ.
ئۆبە
[[تو.]]
«نا.» کۆمەڵە ڕەشماڵی کۆچەران کە لە شوێنێک هەڵیان دابێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە ئەسڵی تورکییە و دەق مانای «چادر» ـە، بەڵام لە کوردیدا ئەم مەعنایەی وەرگرتووە کە باسی کرا و زیاتر بۆ خێڵاتی عەڕەب بەکاردێت و دەگوترێ «ئۆبەی عەڕەبان» و بۆ خێڵی کورد دەبێژرێ «ماڵە کورد». ٭هۆبە.
ئۆت
[[فڕەنسی: ئووت]]
«نا.»، «کئێر.» هەشتەمین مانگی ساڵی فەرەنگی «میلادی»، سی و یەک ڕۆژە. ٭ئاب، ئاغستۆس.
ئۆتۆماتیک
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- ماکینە یا چەکی ئاگر کە لە خۆیەوە ئیش بکا: تەلەفۆنی ئوتۆماتیک «ئەوەی پێویست ناکا لە شوێنێکی تایبەتی داوای کەسێ بکرێ بۆ قسە کردن»، سەعاتی ئۆتۆماتیک «ئەوەی قورمیشی ناوێ». ۲- هەر کارێکی لە خۆیەوە ڕووبدا یا سەر بگرێ.: پاش کوژرانی «کەنەدی» جۆنسۆن بە ئۆتۆماتیکی جێی گرتەوە، ئیشەکان ئۆتۆماتیکی دەڕۆن.
ئۆحە
«ند.» لە کاتی جووت کردن و کێڵانی زەویدا گای پێ دەنگ دەدرێ «بۆ هان دانە» «ئۆحە وەرەوە سەر خەتی خۆت». //وەحە.
ئۆخ
«ند.» ۱- بۆ دەربڕینی بێزاری و ناڕازییەتی، بە هەناسەیێکەوە کە نیمچە دەنگێکی «هـ» لە نێوان «هەمزە» و «ۆ» یەکەدا دەبیسترێ، بەکاردێت.: ئۆخ! دە وازی لێبێنە با بڕوا. ۲- بۆ پێشاندانی سەرسوڕمان. لەم حاڵەتەدا گووپی بۆ هەڵدەدرێ، ئینجا وشەکە لە دەم دێتە دەر. دەنگی «ۆ» یەکە وەکوو دەنگێ لە نێوان «ۆ» و «ئوو» دا دێتە بەر گوێ: ئۆخ! لەوهێ عاجباتێ، وەرە عیسان بچێتە سەر مانگێ.
ئۆخژن
[[=ئۆخیشن]]
«نمسـ.»، «مکـ.» ۱- ئاسوودەیی، سۆکنایی، حەسانەوە، ڕەحەتی. ۲- ڕەزامەندی، دڵنیایی: هەتا هەرچی دەگیرفانی دایە نەیدۆڕێنی ئۆخژنی ناکەوێتێ. تێبــ.ینی: آ» وەکوو لە سەرەوە دیاری کرا، ئەسڵی ئەم وشەیە «ئۆخیشن» ە کە سیغەی «نمسـ» ی زمانی «پەهلەوی» یە و دەبوو ئێستا شکڵی «ئۆخشت» یا «ئۆخست» وەرگرێ، هەر وەکوو لە زۆر وشەی کوردیدا دەبیندرێ «تمـ: ئشت». ب» دەنگی «ش» لەم وشەیەدا لەبەر جیرانەتیی دەنگەکەی دوایی بۆتە «ژ» و ئەمە کارێک نییە لە وشەکانی کوردیدا کەم ڕوو بدا. ج» چەند وشەیەکی تریش هەر وەکوو ئەم وشەیە بە شێوەی کۆنی دەوری زمانی پەهلەوی ماون: بۆڵژن «بۆڵە» زیڕژن «زیڕە». شەققژن «شەقە». بەڵام سەیر ئەوەیە کە هەموو ئەوانە لە دەنگەناو «اسم الصوت» وەرگیراون. د» بە پێی قاعیدە ئەم وشەیە ئیسمی مەسدەرە بەڵام ێیمڕۆ لە زمانی کوردیدا مەسدەری «ئۆخین و ئۆخاندن» نابیندرێن_ئەوەش نازانن ڕۆژێک هەبوون یان نا_جا هەر بۆیەشە ئەم وشە کاری «ناو» دەکا. ٭ئۆخژە، ئۆخە.
ئۆخژە
[[ئۆخش+ ئە/١]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئۆخژن.
ئۆخە
[[ئۆخ+ ئە/١]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئۆخژن.
ئۆخەی
«نتـ.» بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بەرامبەر کەسێک بەکاردێت، هاندانی تێدایە بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: ئۆخەی! وەرە لای مامی خۆت دانیشە. ٭ئۆخەیچ، ئۆخەیش.
ئۆخەیش
[[ئۆخەیچ]]
«نتـ.»، تمـ: ئۆخەی: ئۆخەیش کچی من عاقڵە !هەر ئێستا هەڵدەستێ دەم و چاوی دەشوا.
ئۆخەیچ
[[ئۆخەی+چ «ئمـ: پچووکی» ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئۆخەی. تێبــ.ینی: دەنگی «چ» بۆ پچووک کردنەوەیێکی ئامێتەی خۆشەویستییە بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ و دەنگیشی لە نێوان «چ» و «ش» دایە.
ئۆدکڵۆن
[[=فەڕەنسی: ئۆ، دوێ، کۆلۆنی]]
«نا.»، «کئێر.» ئاوێکی بۆندارە، پاش ڕیش تاشین دە دەم و چاوی دەدەن. ٭قوڵۆنیا، کۆڵونیا. تێبــ.ینی: مەعنای ئەم وشەیە لە فرەنسیدا «ئاوی کۆلونی» یە، کۆلۆن یا کوێلن شارێکی کۆنە لە ئەڵمانیا دەگەڵ «بۆن» ئەوەندەیان بەین نییە. لە چەرخی هەژدەهەما «فارینا» ناوێکی خەڵکی ئەو شارە، ئەم ئاوە بۆندارەی داهێنا، پاشان لە وڵاتانی تر لاسایان کردەوە. «تنـ: معین. فەرهەنگ، جـ۱_۱۸۱».
ئۆرتە
[[تو: اورطه=وسط]]
«نا.» مافوورەی گەورە کە لە ژوورا ڕای دەخەن و دەورەی بە ڕایەخی دیکە یا قەنەفە پڕ دەکەنەوە.: ئۆرتەیێکی ۳بە۴ی کاشانیان کڕیوە. //کەنارە، لاکێش.
ئۆردوو
[[تو. مەغوولی]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو شەڕکەرانە یا چەکدار و سەربازانەی سەر بە دەوڵەتێک یا فەرماندەیەکن.: ئوردووی نادرشا، ئوردووی سمکۆ، ئوردووی سوور. ۲- «مجـ.» کۆمەڵێکی زۆری خەڵک کە پێکەوە جۆرە پەیوەندێکیان هەبی.: ئۆردووی پێشەنگی «کەشفی» ٭هوردوو، لەشکر، قۆشەن. «کئێر.» ئەڕتەش.
ئۆردوو بازاڕ
[[تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- بازاڕێکی لە زەمانی کۆندا دەگەڵ ئۆردوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچوو. ۲- «کنـ.» شوێنی بە ئاژاوە و هەرچی و پەرچی کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ.
ئۆردوو بەز
[[تو. کو.]]
«مسقـ.» دابەزینی ئۆردوو لە شوێنێک بۆ حەسانەوە یا ماوەیێکی کەم.: نادرشا کە دەچوو بۆ گرتنی هیندستان لە کرمان ئۆردووبەزی کرد. ٭لەشکربەز.
ئۆردووگا
[[ئۆرردوو+گا «جێگە» ]، [تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- جێگای کۆبوونەوەی لەشکر، شوێنێکی چەکدار ئۆردووبەزیی لێدەکەن. ۲- شوێنی کۆمەڵێ خەڵکی هاوپیشە، بۆ مەبەستێک لێی کۆ بووبنەوە.: ئوردووگای هاوینی قوتابییان ٭لەشکەرگا. (عا.)معسکر.