تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لە ئوتوودان
«مستـ. متـ.» ساف کردنی جل وبەرگ بە ئوتووی گەرم کراو.: کراسەکەی شێرکۆ لە ئوتوو بدە. ٭ئوتوو کردن، ئوتوو کێشان.
ئوتوو
[[ڕووسی: ئوتیۆگ]]
«نا.» ئامرازێکی ئاسنە، گەرمی دەکەن و بەسەر جلی شۆراویدا دێنن تا چرچ و لۆچەکانیان ساف کات. تێبــ.ینی: جاران ئەم ئامرازە یا هەر پارچە ئاسنێکی بن ساف بوو بە جۆرێک گەرم دەکرا یا وەکوو قوتوویەکی پچووک وابوو ئاگری تێدەکرا، بەڵام ئێستا جۆرێکی تری داکەوتووە کە شکڵی هەر وەکوو پێشوو وایە بەڵام لە باتی ئاگر بە کارەبا بەکاردێ.
ئوتوو کردن
(مست.، مت.) تم: ئوتوو (لە ئوتوودان).
ئوتوو کێش
«نفا.، سفا.»، «کئێر.» ئەو کەسەی کار وپیشەی جلک لە ئوتوودانە بۆ خەڵک.
ئوتوو کێشان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئوتوو «لە ئوتوودان».
ئورووپا
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج ئیشکانیە گەورەکانی دنیا، لە هەمووان بچووکترە بەڵام لە چاو خۆی نفووسی زۆرە، دە میلیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشە پانە ٦٢٠ میلیۆن خەڵکی تێدا دەژی «١٩٦٩». «تمـ: لارووس_۱۲۱۳». ٭ «کعر.» ئەورووپا.
ئوزەنگی
«نا.»، «مکـ.» تم: ۲- ئاوزەنگی.
ئوسا
[[پهـ: ئوستات]]
«نا.»، «سنـ.» ئەو کەسەی لە پیشەیێکدا شارەزا بێ و لەوانە بێ بتوانی خەڵکی فێر بکا. ٭وەستا.
ئوسترە
«نا.»، «هلـ.» ۱- چەقۆی سەرتاش۲- «تتـ.» ئەو تیغە بچکۆلانەی دەخرێنە مەکێنەی تراشەوە. تێبــ.ینی: بە لای منەوە ئەم وشەیە لە مەسدەری «ئەستڕین، سڕین» داتاشراوە. ٭گوێزان. «کئیر» تیغ «بۆ مانای دووەم».
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».
ئوسلووب
[[=عا.:ئسلووب]]
«نا.» ڕێ و شوێن و جووری کار کردن، شێوەی لابەلا کردنی مسەلەیەک ٭شێوە، ئاوا.: ئەوە ئوسلووبی قسە کردن نییە، ئوسلووبی کارتان نەگۆڕن هیچتان بۆ ناکرێ، کۆنە پەرەستان و ئیمپڕیالیستەکان هەرچی ئوسلووبی دڕندانە هەیە بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ ئازادیخوازان بە کاری دێنن.
ئوسووڵ
[[=عا.:ئسوول]]
«نا.» ۱- داب و دەستووری کۆمەڵایەتی، ۲- شێوەی جل و بەرگ و دەبەرکردنی. ۳- «کئێر.» سەرەتاکان، مەبادیی سیاسی: ئوسوول وایە کە چوویتە لای نەخۆش شتێکی دەگەڵ دەستی خۆت بۆ بەری. شەڕواڵ و ستارخانی ئوسووڵی سلەیمانییە. ئاخر نابێ تۆزێ ئوسووڵ بزانی! تێبــ.ینی: مەعنای سێیەمی ئەم وشەیە لە فارسیڕا پەڕیوەتە ناو زمانی کوردی.
ئوسووڵی
[[عا.]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- کەسێکی دەربەندی ڕێک و پێکیی کاران بێ و بە پێی ڕێ و شوێنی پێویست جێبەجێیان بکا و مەبەستی ئەوە نەبێ هەرچۆنی بێ کارەکە ڕاپەڕێنێ، بەڵکوو بەو جۆرە ئەنجامیدا کە دیاری کراوە.: هەڵمەتەکاسە دەگەڵ پیاوی ئوسوولی فەرقیان زۆرە. ۲- کاری حیسابی و ڕێک و پێک: کاری ئوسوولی هەر دەچێتە سەر. ٭مەبدەئی.
ئوفە
«نا.»، «مکـ.» نەخۆشیی ئەسپ و ماینە، ڕەفیسکەی پاشوویان خڕ دەبێ و ئاو دێنێ.
ئوقیانووس
[[=لاتینی: ئۆسێئانووس]]
«نا.» دەریای زۆر گەورە و پان و بەرین. تێبــ.ینی: آ» لە دنیادا پێنج ئوقیانووس هەن: ۱- ئوقیانووسی گەورە «کەبیر، هادی، ساکن، ئارام» ۲- ئوقیانووسی ئەتڵەس «موحیتی ئەتڵەسی، ئاتڵانتیک» ۳- ئوقیانووسی هیند. ۴- ئوقیانووسی سەهۆڵ بەندی باکوور. ۵- ئوقیانووسی سەهۆڵ بەندی جنووب. ب» ئوقیانووس و دەریاکانی تر، تێکڕا لە دە بەش حەوت بەشی ڕووی زەوییان داپۆشیوە. ج» ئەم وشەیە لە لاتینیڕا چۆتە ناو زمانی یۆنانی و بۆتە «ئۆکێئانۆس»، ئەو جار عەڕەب وەریانگرتووە و کردوویانە بە «ئوقیانووس» وە بەم شێوە عەڕەبییەی هاتۆتە ناو زمانی فارسی و کوردی و زمانانی ترەوە. ٭بەحری موحیت.
ئوقیانووسیە
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج بەشەکانی دنیا لە قاڕەی «ئوستوڕالیا» و لە چەند کۆمەڵە دوورگەیەک پێکهاتووە، کە لە ئوقیانووسی ئارامدا پەرش و بڵاون. هەشت میلیۆن و ۹۷۰هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ۱۹ میلیۆن نفووسی هەیە «۱۹٦۹»، تمـ: «لاڕووس_۱۴۴۴».
ئولفەت
[[=عا.: الفە]]
«نمسـ.» هۆگری، ئالوودەیی. ئولفەت دەگەڵ... هەبوون_ پەیوەندی و دۆستایەتی دەگەڵ کەسێ یا شتێ، حەز لە شتێک یا کارێک کردن.: ئولفەتی دەگەڵ نووسین نییە بەڵام دەگەڵ چیرۆک خوێندنەوە لە تام بە دەرە. دەگەڵ خواردنەوە ئولفەتتان چۆنە؟.
ئولفەت پێوە گرتن
«مستـ. متـ.» ۱- خووگرتن بە شتێکەوە یان بە کارێکەوە. ۲- هۆگری کەسێک، شتێک یا چلۆنایەتێک بوون. ۳- عادەت کردن، گیرۆدە بوون، ڕاهاتن «بە....» : ئولفەتی پێوە گرتووە بۆی تەرخ ناکرێ، ئولفەتی بە ڕاوە کەوەوە گرتبوو بە زۆر وازمان پێ لێهێنا.
ئولفەت گرتن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» هۆگر بوون، عادەت کردن، خووگرتن.: سەگ زوو ئولفەت دەگرێ.
ئومێد
[[پهـ: ئۆمێت]]
«نا.» ۱- ئارەزوو، ئاوات. «نالی بە ئومێدی زەفەری تەوقی تەلیسمت» «ماری سەری زولفت لە مل و گەردنی ئاڵا» «نالی: گمـ٦». ۲- چاوەڕوانیی جێبەجێ بوون و پێکهاتنی ئاوات. «شێخ ئومێدێکی وەهای دابوو بە من» «من لە بۆیە سەری خۆم خستە پەتی» «مەلا: گمـ_۳۸». ۳- پشت بەستن، پشت ئەستووری: بە ئومێدی خودا و پێغەمبەر، بە ئومێدی تۆ خودایە. ٭ئەمەل، هومێد، هیوا. «بگـ.» هێڤی.