تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢- ئابدار
[ ١- ئاب٢/ دار،( فر. کو.) ]
«نتـ..» بەڕەونەق، خاوەن جەوهەر «بۆ تیغ».
٢- ئاتەشی
«نتــ.»، «مکـ..» جوورە گولەباغێکە، ڕەنگی سووری مەیلە و بنەوشە و بۆنی لە گوڵی گوڵاو کەمترە و گوڵاوەشی لێ ناگیرێ.
٢- ئاخ
«نا.»، «بکـ.» ١- خاک و خۆڵ، تۆز. ئاخی باڕوود «خاکی بارووت» شۆرە. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا لە بیر چۆتەوە و تەنیا لە هەندێ مەڵبەند، زیاتر لە هەولێر و دەور و پشتی لە وشەی «ئاخەلێوە» دا ماوەتەوە کە ئەمەشیان لە موکوریان و هێندێ ناوچەی تر هەر بۆتە «خاکەلێوە».
٢- ئاخر
[[ عا. ]]
«ئمـ.» بۆ سەرکۆنەکردن، لۆمە یا داوای نەکردنی کارێک. □ «کوڕە ئاخر وازی لێ بێنە»، «ئاخر لە سەر چیم هەیە غەیانی». «تحفە: ج٢- ٢١٥» : ئاخر ئەمە کاری کردنێیە؟ ئاخر نەچی باشترە.
٢- ئاخری
[[ ئاخر + ١- ئی/ ٢]، [عا. کو.] ]
(ئم.) بۆ لۆمە و سەرکۆنە کردنە لە سەر کردنی کارێک کە لە پێشدا داوای نەکردنی کرابێ: ئاخری هەر چووی، ئاخری شکاندت، ئاخری وای لێدەکەی بە کەڵکی هیچ نەیەت.
٢- ئارەق
[[ عا.: عرق ]]
«نا.» ١- خواردنەوەیێکی ئالکۆلدارە، ٧٠- ٥٠ % ئالکۆلی تێدایە، خواردنەوەی پیاو سەرخۆش دەکا. بە شێوەیەکی تایبەتی «تمـ: ئارەق گرتن» لە ترێ، کشمیش، خورما و هەندێ میوەی تر دەگیرێ. تێبــ. وشەی ئارەق بە تەنیایی ئارەقی ترێ، کشمیش و خورما دەگەیێنی بۆ ئارەقی میوەی تر دەبێ ناوی میوەکەی دەگەڵ بگوترێ: ئارەقی ئاڵوباڵوو، ئارەقی سێو. ٢- جەوهەری هەندێ گژوگیایە کە بە شێوەی تایبەتی و بۆ مەبەستی جیاجیا ئەگیرێ: ئارەقی جاترە، ئارەقی شاتەڕە. تێبــ. ــ جگە لە گوڵاو کە بۆ بۆنخۆشی دەگیرێ، مەبەستی گرتنی ئارەقی گژوگیا، لە کوردستان، بۆ داوودەرمانە.
٢-ئارەقە
[[ ؟ ]]
«نا.»، «سنـ.» دارێکە لە دیواری هەڵدەکێشن بۆ ئەوەی قایم تر بێ * «سنـ.» دیمەک. تێبــ. ــ ١» دیوار چ بە خشت و بەرد یا موورە بێ پاش ئەوەی هەندێ بەرز دەبێتەوە ئاڵوودار یا هەر پارچە دارێکی تری لە سەر دادەنێن و دیسان هەڵیدەستێنن و هەروا ناو بە ناو دارێکی تێدەخەن ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دیوارەکە لە سەرێرا بۆ خوارەوە شکست نەیێنێ. بابلییەکەن بۆ ئەم کارە قامیشیان دە کار کردووە. ٢» لە قامووسەکانی کوردی کە لەبەر دەستم بوون «مردۆخ» ئەم وشەیەی نووسیوەو مەعنا فارسییەکەی بە «مەهار» و «ئەرەقە» لێکداوەتەوە و بۆ زیاتر ڕوون کردنەوەش نووسیوێتی «تیر توی دیوار» یەعنی: داری ناو دیوار، بەڵام قامووسەکانی فارسی «ئەرەقە» هەر ناگرن و «ماهار» یش لە فارسیدا هەر بە مەهاری وڵاخ دەگوترێ و هیچیان بە «داری نێو دیوار» نەکوتراون. «خاڵ» یش ئەم وشەیەی بە دوو مانای «١- ئارەقە» و مەهاری وڵاخ نووسیوە.
٢-ئاسار
[ [= عا.: آثار ]]
«نا.» ١- نیشانە و شوێنەوارێکی لە شتێک مابێتەوە □ «وا ئەزانم مووڕزیوی پێستی دەباغجانە بوو» «چونکو ئاساری کەتیرە و جەوت و مازووی پێوە بوو» «ڕەزا ــ٣٥». ٢- پاشماوەی سەنعات و خانوو، ئەشکەوت و نووسینی سەر تاشە بەردان، سکە و کەلوپەلی جۆربەجۆر کە لە ژیانی شارستانێتی کۆنی ئادەمیزاد بە جێ ماوە و لە ژێر خاک دەدۆزرێنەوە و لە عەنتیکەخانە دادەنرێن: بەردەنووسەکەی پەیکوڵی ئاساری «نەرسی» پاتشای ساسانییە. ئەشکەوتی کەرەفتوو لە سەر ڕێگای «سنە» و «سەقز» ە یەکێکە لە ئاسارەکانی کوردستان. تێبــ.: ئەم وشەیە بە شێوەی جەمع لە عەرەبیدا هاتۆتە ناو زمانی کوردی، بەڵام وەکوو «مفرد» دە کار دەکرێت.
٢-ئاشۆ
«نا.» «سنـ.» هەوا و جەڕاحەتی کە لە کوان و بریناندا کۆ دەبێتەوە * چڵک. زووخ. زۆخ. کێم. هەوا.
٢-ئام-
«پێبـ.» تمـ: ٢- «ئاوــ»
٢-ئان
[[پهـ: ئان]]
«ئمـ.» ١- پاشبەندی جەمعە بۆ ناوان: ترکان، کوردان، عەجەمان، چاوانی دەردێنم. □ «سووریلەی خوریلە هەرمێیانیش دەخوا و درۆیانیش دەکا». * گەل، «ــ ئێل»، یەل. ٢- بە دوای ئەو ناوانەوە دەنووسێ کە کات پێشان دەدەن.: ئێواران، بەیانیان، بەرە جێژنان، بەهاران، خەرمانان، ڕۆژان، نوێژی خەوتنان. ٣- بە دوای جێگاوە دەنوسێ: ئێران، بەرانان «شاخێکە نیزیکی سلەیمانی»، دیلمان، سیدەکان، سەرقەبران، شۆڕان، لەندی شێخان «شاخێکە لە کوردستانی ئێران». ٤- نیشانەی درێژخایێنی کارێکە: گەڵارێزان، مێوەگەنان. ٥- پاشبەندی سفەتی فاعیلییە.: ڕەوان، پەشیمان، نیگەران، هەڵەداوان. ٦- نیشانەی ئاهەنگ و جەژنە.: خەتەنەسووران، خەنەبەندان. ٧- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناو.: ئەستووران، باریکان، نەرمان، سوورکان، ڕاستان.
٢-ئانێ
«پبـ.» «هلـ.» تمـ: ئێن: تۆپانێ جگانێ.
٢-ئاهوو
[[پهـ: ئاهووک]، [فر.]]
«نا.» تمـ: ئاسک.
٢-ئاو هێنان
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی «ئاوی سپی، یا ئاوی ڕەش» بوونی چاو.: بارام چاوی ئاوی سپی هێناوە حەکیم پێی گوتوە دەبێ ڕاوەستێ تا دەگا ئەوجار عەمەلیاتی دەکا. ۲- خڕبوون و ئاو تێدا کۆ بوونەوەی ڕەفیسکەی یەکسم.
٢-ئاو کردن
«مستـ. لا.» ۱-پەیدا بوونی زنچکاو لە کوان و بریناندا. ۲-فرمێسک کردنی چاو لەبەر نەخۆشی یا هۆی تر، بە جۆرێ کە هەر لە چاوا قەتیس بمێنێ و وەک فرمێسکی گریان بە ڕوومەتا نەیەتە خوار.
٢-ئاو-
«پێبـ.» لە هەندێ ناوچەی کوردستان بۆ نیشاندانی شەریکایەتی دوو یا چەند کەس لە کارێکا، لە شتێکا، یا وەک یەکی ئەندازە و شێوەی دوو یا چەند شت، دەخرێتە سەر وشەی مەبەست.: ئاودەنگی، ئاودامان، ئاوماڵ. * ئاف، ٢- ئام، هام، هاو، هەو، ئەو. «بکـ.» هاڤ، هەڤ.
٢-ئاوا
[[= ئاوه‌ها]]
«بنتـ.، ستـ.» ١- بەم جۆره، بەم شیوەیە: جا ئاوا دەبێ؟ ئاوایان کرد بۆیە ئاوای لێهات. ئاواشمان لێپرسن هەر باشە. ٢- بۆ دەربڕینی هەستی بە دڵ نەبوونی قسە یا کارێک، بەڕاوێژی سەر سوڕمانەوە دەکار دەکرێ. ٣- بۆ گاڵتە کردن بە قسەیەک «و» ەکەی دەکرێتە دوو «و» و «ا» ەکەشی تۆزێ درێژ دەکرێتەوە «ئاووا». * ئاوها، ئاوەها، ئەوها، ئەهوا، وا، وەها. ٤- «بکـ.» لە لەهجەی باکووریدا، ئەم وشەیە گۆڕانی زۆر بەسەردا هاتووە و ڕاستەوخۆ مانای «شێوه، جووهر» دەدا: بڤێ ئاڤایێ «بەو ئاوایە = بەو جووره، بەو شێوەیە»، بئاڤاکی نەڕاست = بە شێوەیێکی کە ڕاست نیە».
٢-ئاوان
«نا.». ۱- «سنـ» تم: ۲-ئاونگ۳-قاپ و قاچاغی ناو ماڵ «تمـ: خا. جـ١-٦١» هس.: ۲- ئامان.
٢-ئاواکردن
[[٣-ئاوا + کردن]]
«مستـ. متـ.» ١- لەبەر چاوان ون کردن. ٢- تێپەڕاندن «کەسێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر». ٣- بردنە سەر، ڕابواردن «وەخت» ٤- بردنە خوار: هەڵیان بڕین و لێیان نەبوونەوە تا ئاوای ئەو دیویان کردن. ڕۆژەکەمان بە خۆڕایی ئاواکرد. هێشتا پاروێکی لە گەرووی ئاوا نەکردووە یەکی تر دادەگرێ.
٢-ئاوزەنگی
[[ئاو+زەنگ+- ئی]]
«نتـ.» ئاڵقەیێکی مەعدەنە بە هۆی «لوقمە» وە بەو لاولای زینی ئەسپدا شۆڕ دەبێتەوە و تا نێزیکی بەرگی وڵاغ دێت، لە کاتی سوار بوونا، قاچی دەخەنە سەر و خۆ هەڵداوێنە سەر خانەی زین، پاش سوار بوونیش سوار لاقی تێدەکا و بۆ لێخوڕینی وڵاغیش بە کاری دێنێ. ٭ڕکێف. زەنگوو «بکـ.». ووزەنگی. تێبــ.ینی: «زەنگ» کە لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا دەبینین، لە وشەی «زەنگاڵ» یشدا هەیە، هەر «زەنگ» ی پەهلەوییە کە مانای پووز و بەلەکە «تمـ: د. فرەوشی: فەرهەنگی پەهلەوی_۵۰۹»