تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەڵ کراس
«نتـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاواڵ کراس.
ئاوەڵانە
[[؟]]
«نا.»، «سیمـ.» خەڵاتێکی خاوەن مەڕان، دەیدەن بە شوان، کاتی کە یەکەم بێچووی کە لە دەشت بووبێ، بیهێنێتەوە بۆ ماڵ. «تمـ: هبێد_۴، خا_6۷، معر_۱۹».
ئاوەڵە
«سـ.» تمـ: ئاواڵە.
ئاوەڵە بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاواڵە بوون.
ئاوەڵە کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاواڵە کردن.
ئاپوورە
[ [ئا + پوورە] ]
«نتـ..»، «مکـ..» کۆمەڵ و جەماوەری خەڵک کە دەوریان لە شتێک دابێ: ئاپوورەی خەڵکەکە بەرەو مزگەوت ڕۆیین. هس.: پوورە، لاپوورە، لاپرەسەن.
ئاچغ
[[تو: ئاچماغ، ئاچمق = کردنەوە.] ]
(س.) ١- ڕەنگی کاڵ: سوری ئاچغ، شینی ئاچغ، تۆزێ ئاچغتر با جوانتر دەبوو. // ڕەنگی تاریک، تۆخ، توند ٢- کراوەوە، دانەخراو «دەرگا».
ئاچوغ
«تو.»، «ــ..» تمـ: ئاچغ
ئاچەر
[ [تو: ئاچماغ، ئاچمق] ]
«نا.» ١- کلیلی قفڵ. ٢- سپانەی فیتەری * کلیل، هاچەر. «بکـ.» مفتێ «مفتاح».
ئاڕاستە
[[ پهـ: ئاراستەک ]]
«نمغـ.»، «سیمـ.» ١- ڕازاوە. ٢ ڕێک و پێک کراو. ٣- ڕێکخراو «لە شکروسوپا». ٤- ئامادە. تێبــ.: هەر وەکوو لە وشەی «ئاڕا» دا باس کرا مەسدەری «ئاڕاستەن» ی پەهلەوی لە کوردیدا بووتە ڕازاندنەوە، بەڵام ئەم «نمغـ.» ەی وەکوو خۆی لێ بەجێ ماوە، کە لە سلەیمانی بەکاردێت و لەگەڵ «کردن» مەسدەرێکی تێکەڵی لێ دروست کراوە.
ئاڕاستە کردن
«مستـ. متـ.»، «سیمـ.، کعر.» ١- ڕووی چەک، خەبات یا قسە دە کەسێک، ڕێژیمێک یا بەروباوەڕێک کردن: بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد، خەباتی خۆی ئاڕاستەی ئیمپڕیالیستەکان کردووە. ٢- پێشاندانی ڕێگای کارێک بە یەکێک یا کۆمەڵێک، تەوجیهـ: پاڕتی ئەندامەکانی خۆی بە ئامۆژگاری پێشکەوتوانە، ئاڕاستە دەکرد. ٣- حەواڵە کردنی قسە و توانج و جوێن و مست و تێڵا و ئەو جۆرە شتانە بۆ یەکێک: خولە مستێکی ئاڕاستەی جوامێر کرد.
ئاڕاییش
[[ پهـ: ئاراییشن] ]
«نمسـ.» ١- ڕازاندنەوە. ٢- جوان و ڕێک و پێک کردنی شتێک یا کەسێ. ٣- خشڵ و ئەسپابی جوانی بە خۆوەکردن □ «کچی پاتشای بە حەوت قەڵەم خۆی ئاڕاییشن دابوو...» تێبــ.: ئەم وشەیە لە دوای «ش» ەکەیەوە «ت» یەکی هەیە، بەڵام لە بەر قورسی، یان فڕێ دەردێ یان بە حاڵ دەردەکەوێ □ . چیشبەن ئاڕاییش سەر تا وە دامان مەر خاڵۆم وەعەزم سەیر تان ئامان «مەولەوی: مکبـ ــ ١٤١».
ئاڕاییش دان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڕاییش. خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردن، خۆ ڕازاندنەوە «بۆ ژنان». حەوت قەڵەم خۆ ئاڕاییش دان: خۆ جوان کردنی ژنان بە حەوت جۆرە کەلوپەلی خۆڕازاندنەوە: ١- خەنە. ٢- ڕەنگ «وەسمە». ٣- کل. ٤- سووراو. ٥- سپیاو. ٦- خاڵ. ٧- میل.
ئاڕفتە
[[ ئا + ڕفتە] ]
«نمغـ.»، «سنـ.» تێک تەپیو، ڕووخاو، وێران * «مکـ.» ڕفتە. هس.: «بکـ.» ئاروودە: بێکارە، خوێڕی «تمـ: ژابا - ٦» و: کەفتە و ڕفتە.
ئاڕۆ
[[ ئا + ڕو ]]
«بنتـ.»، «هو.» تمـ: ئیمڕۆ □ ئاڕوشیم سەرکۆی گڵکۆی تازەی لەیل جەدیدەم واران ئەسرینان چون سەیل «؟».
ئاژاشکە
[[ ئاژ + ئاژ + کە ]]
«نتـ.»، «هۆرێن و شێخان» ١- مووچڕک. ٢- پشێوی فیکری ٣- «جافی، گەرمیان» باوێشک: ئاژاشکە گرتوویە تێبــ.: بەلای منەوە «ئاژ» ی ئەم وشەیە دەگەڵ ڕیشەی فیعلی هەژاندن «هەژ» یەکن و لە «ئاژ» ی دووەمدا دەنگی «ژ» یەکە بە جیرانەتی «ک» بۆتە «ش».
ئاژان
[[ فەرەنسی ]]
«نا.»، «کئێر.» ئەندامی پۆلیسخانەی شارێک: ئاژان لەبەر دەرکی حەمامی ڕادەوەستان و چارشێوی ژنانیان دەدرێ، ئەوەیان نەو لێنابوو ئازادی ژنان * پاسەوان، پۆلیس، شورتی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە زمانی فرەنسیدا بە مەعنای «نوێنەر» ە جا نوێنەری هەر کەس یا هەرچی بێ، ئەوەی بە مەعنای پۆلیس هاتووە «ئاژان دوێ پۆلیس» ە کە دەبێتە نوێنەری شارەوانی، بەڵام لەبەر درێژی هەر ئاژان دەکوترێ و لە تەشکیلاتی دەوڵەتی ئێرانیشدا کورتەکەی وەرگیراوە و هەر بوم جۆرەش هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە.
ئاژانخانە
[[ ئاژان + خانە]، [فرەنسی. کو.] ]
«نتـ.» داییرەی پۆلیسی شارێک * پۆلیسخانە، شارەوانی، شورتە «عا.».
ئاژاوڵە
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئاژاوە.
ئاژاوە
[[ ؟ ]]
«نا.» ١- حاڵەتی شێواوی و پشێوی شار یا وڵاتێک کە هەر کەسە بۆ خۆی حیساب بێ و هەرچی ویستی بیکا، بێ ئەوەی گوێ بداتە قانوون. ٢- هەرا و هوریا و بەگژ یەکا چوونی مناڵان لە ماڵێکدا. ٣- بە گژ یەکا چوونی خەڵکی شوێنێکی دیاری «بازاڕ، ماڵ...». ٤- بەر بە شۆیی و فیتنە و ئاشوب بە گشتی. * ئاژاوڵە، ئاشوب، پشێونە، پشێوی.