تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاقڵی
[[ ئاقڵ١+ ٢- ئی ]]
«عا. کو.»، «حمس.»، «مکـ.» ١- تێگەییشتوویی، زیرەکی و وریایی. ٢- «مجـ.» چاک، چاکە.: زۆر ئاقڵی کرد کە دەنگی نەکرد، دەنا لێیان دەبوو بە شەڕ. ئەم ئیشەی ئاقڵی بوو. ئەم ئاقڵییەی ئەو شێت و شوورە کردوویە کەس نایکا. * عاقڵی.
ئاقیدە
[[ عا = عه‌قیده‌ ]]
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ئیعتیقاد.
ئاقیق
[[ عا= عه‌قیق ]]
«نا.» بەردێکه، چەند جۆری هەیه، لەوانەیە هێندێکیان لە ڕیزی بەردە بە قیمەتەکان دەژمێردرێن و زیاتر دەکرێتە نەقیمی ئەنگوستیلە و ملوانکە... بۆ خۆ ڕازاندنەوەی ژنان، جاران مۆریشیان لێ دروست دەکرد. بەردێکی ئاودار و جوانه، گەلێ ڕەنگی هەیه، لە هەموان پەسەندتری «سووری ئاتەشی» یە و جۆرێکی تریشی «دڕووبا» یە. لە باری کیمیاییەوە ئەم بەردە بەردێکی «سیلیسی» یە و چەند زەڕە «مۆلیکول» ئاویان تێدایە کە ژمارەیان تا ١٨ تێناپەڕێ و لە جۆرەکانی ئاقیق دا کەم و زۆر دەبێ، ئەگەر بیهاڕنەوە و بەسەر ئاگری وەرکەن وەکوو خۆی قرچە قرچ دەکا، ئەوە ئاوەکەیەتی کە دەبێتە هەڵم. لە بەردی تر سوکترە و جاروبارە هێندە سووک دەبێ کە سەر ئاو دەکەوێ، لە کوردستان هەندێ نەوعی هەیە. * یاقیق
ئاقیقی ڕەش «سەوز
«نتـ.» بەردێکی زەردی مەیلەو ڕەشه، وەک وردە شووشەی بوتڵی شکاو دەچێ، لە تیرەی ئەو بەردانەیە کە لە ئەنجامی ئاگرپژێنی هەندێ کێو پەیدا بوون، زۆر سەخت و ڕەقە و وەک تیغیش دەبڕێ، ئادەمیزادی دەوری بەرد چەک و هەندێ شتی تری «سەر نێزه، کیڕد، سەرە رمب و دەمەداس...» لەم بەردە کە لە گەلێ شوێنی کوردستان دەست دەکەوێ، دروست کردووە.
ئالوودە
«فر.»، «نمغـ.» ١- گیرۆدەی شتێک، کەسێک یا کارێک.: ئەم مناڵە زۆر ئالوودەی دایکێتی، پیاو خۆی ئالوودەی جگەرە نەکا باشە. □ «وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودەیی دنیا» «بێهوودە مکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشڕەب» «نالی: گمـ: ١٢» «سا خاسەن ئەمجار، شووم سیابەخت» «تۆ ئالوودەی دەرد، من زامان سەخت» «مەولەوی: مکبـ ــ ٢٥» ٢- حاڵی شتێک کە لە شتێکی تر خشابێ یاکەوتبێتە ناویەوە ئاسارێکی پێوە لکا بێ. □ «ئالوودە نەبێ تا بە زەبوونگیریی خوێنم» «بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەردا» «نالی: گمـ ــ ٨» * «بکـ.» لەوتی (عا.: ملووس).
ئالووچە
[[ئالوو + چە = ئالووی پچووک]]
«زا.»، «نتـ.» تمـ: هەڵووچە. هەڵووژە. هس.: ئاڵوو.
ئالک
«نا.» تمـ: ئالیک.
ئالکۆل
[ [= فرەنسی: ئالکوول. «لە ــ الکحول ــ ی عەرەبی» وەرگیراوە. ]]
«نا.»، «کئیر.» تراوێکی کیمیایییە، لە هیدڕوژێن و ئۆکسیژێن و کاڕبۆن پێکهاتووە، وەکوو بەنزین بە هەوادەچی، خێرا ئاگر دەگرێ، تامی تیژە و بۆنی گرانە، دەم دەسووتێنێ، لە ٧٨ دەرەجە گەرماییدا دەکوڵێ و لە ١١٢ی ژێر سفردا دەیبەستێ، گەلێ چەشنی هەیە، لە هەمووان بە ناو بانگتری دوانن. یەکەمیان ئالکۆلی سپییە کە ناوی کیمیایی «ئالکۆل ئێتیلیک» ە و کەم و زۆر لە هەموو جۆرە خواردنەوەیێکی وەکوو بیرە و ئارەق و...... دا هەیە، ڕەنگی وەکوو ئاو وایە، بۆنی ناخۆش نیە، هەندێ تفت و تاڵە و دەم دەزوورێنێتەوە، ئارەق و شەراب و... کە پیاو سەرخۆش دەکەن لە بەر ئالکۆلەکەیانە. دووهەمیان: ئالکۆلێکە لە «دار» دەگیرێ بۆیە «ئالکۆلی دار» یشی پێ دەڵین، بۆ خواردنەوە ناشێ، سەنعاتکار و دوکتۆرەکان بۆ ئێشی جۆر بە جۆر کەڵکی لێ وەردەگرن. * ئیسپیرت. ئیسپیرتۆ. کحوول «عا.»
ئالکۆلی
[[ئالکۆل + ٣- ئی]]
«فرەنسی. کو.». «سـ. نا.»، «کئێر.» ١- کەسێکی زۆر ئارەق و شەراب و ئەو جۆرە شتانە بخواتەوە و لێی بووبێ بە خوو بۆی تەرخ نەکرێ: پیاوی ئالکۆلی دەستی لەرزۆک دەبێ. سۆران هەر بە جارێک بۆتە ئالکۆلی، بەیانیانیش دەخواتەوە. ٢- ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا ئالکۆل هەبێ: ئاوجۆ خواردنەوەیێکی ئالکۆلییە بەڵام پیاو هێندە سەرخۆش ناکا. ٣- ئەو ئامرازانەی بە ئالکۆل ئیش دەکەن: تیڕمۆمەتری ئالکۆلی. پریمۆزێکی ئالکۆلیمان هەبوو گوم بوو. دوکتۆرەکان ئامرازەکانیان بە چرای ئالکۆلی ڕادەدێرن تا میکڕۆبەکەیان لە ناو بچێ.
ئالی
[[ پهـ: ئالەک]]
«نا.»، «بکـ.» لا، لایەک، مەڵبەند، کەرخ، تەڕەف: ئالیدا «لایەنگیر»، ئالیی ماڵێ «لای ماڵەوە، حەڕەم»، ئەز دچم ئالییێ دیاربەکرێ «من دەچمە لای دیاربەکرێ».
ئالیک
[[ = عا.: عەلیق]]
«نا.» ژەمەکا و جۆیەکە، ئەکرێتە بەر وڵاغی بەرزە و ئێستر و گوێدرێژ.: وڵاخەکانم ئالیک نەداوە، ئەوە هێشتا ئالیکت نەکردۆتە بەر ئەسپەکە ؟ □ «خاوەنی ئالیکی ناڵێم پێ نەداوە موتڵەقا» «داویەتی ئەمما وەکوو بیستوومە قووتی لایەمووت» «ڕەزا ــ ١٠»
ئالیک دان
«مستـ. متـ.» کاو و جۆ، کردنە بەر وڵاغان.: با ئالیک بدەم جا دێم. خێرا بن ئالیک بدەن تا بڕۆین.
ئالەت
[[ = عا.: ئالە]]
«نا.» ١- ئامراز بۆ پێکهێنانی کارێک یا جێ بە جێ کردنی مەبەستێک: هەوجار ئالەتی جووتە. کۆنەپەرەست ئالەتی دەستی ئیمپڕیالیزمە. ٢- «کنـ.» ئامرازی پیاوەتی و نێرینەیی ئادەمیزاد «چونکە ناوهێنانی بە بێ ئەدەبی دەزانرێ».
ئام
«نا.»، «زا.» برای باوکی کەسێک. * ئاپ، ئاپۆ، ئامۆ، مام، مامۆ، مامە، هاپۆ. تێبــ. ــ بەلای منەوە ئەم وشەیە «عم» ی عارەبیە.
ئام و شو
[[ئام «لە ١- ئامان» + و + شۆ «لە: شیان» ]]
«مسقتـ.» هاتن و چوون، سەرلێدان، چوونەلا، چوونە جێگایەک بەڕێک و پێکی. * ئامان و شیان، هات و چۆ. تمـ: ئام و شۆ کردن
ئام و شۆ کردن
«مستـ. لا.» ١- بەڕێک و پێکی چوونە لای کەسێک. ٢- هات و چۆ کردنی جێگایەک یا کەسێک. ٣- سەر لە کەسێ یا شوێنێ دان: قوباد ئێستا ئامو شۆی ماڵی خەسرەو ناکا. دەمێکە ئام و شۆیان پێکەوە نییە. ئام و شۆیان بکه، نەکەی پێیان لێ ببڕی.
ئام و شۆکەر
«نفا.» ئەو کەسه، یا هەموو ئەو کەسانەی بەڕێک و پێکی دەچنە شوێنێک یا سەر لە کەسێک و جێگایەک دەدەن.: ماڵی فەرزندە ئام و شۆکەریان زۆرە. ئەم چاخانە ئام و شۆکەری نیە.
ئامادە
«سـ.» حاڵی کەسێکی بۆ جێ گەیاندنی کارێک ساز و حازربەدەست بێ، : هەموو دەمێ ئامادەی خزمەتم. دە خۆتان ئامادە کەن تا بڕۆین، چونکوو لە ناخافڵ دامان بە سەر ماڵی شێرکۆدا، هیچیان ئامادە نەبوو. □ «یەکێ وەن، هەر وەخت نیشان ئامادەن» «کێشا و بەر شیە و، ئەو نیشان دادەن» «مەولەوی: مکبـ ــ ٤٦٤» * بە دەستەوە، تەیار، حازر، ساز.
ئامادە بوون
«مستـ. لا.» ساز و حازر بە دەست بوون بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمان و جێ بە جێ کردنی کار و ئیش.
ئامادە کردن
«مستـ. متـ.» سازدان و حازر کردنی یەکێک یان شتێک بۆ مەبەستێک یا بۆ جێ بە جێ کردنی فەرمانێک.: نەریمان خۆی ئامادە کردووە دەچێتە مەکتەب، خۆیان بۆ ڕاو ئامادە کردووە، لێژنەی ئامادە کردن، ژوورەکە ئامادەیە فەرموون.