تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵوو
[[پهـ: ئالووک، ئالووگ]]
«نا.» ١- دوو لووی بچووکن بە شکڵی بادام، لەولاولای گەرووی ئادەمیزاد، ئیشیان ئەوەیە گرموولەی سپی «کریات البیزاء» بۆ خوێن ساز دەکەن. * «عا.» لەوزەتەین. تێبــ. ــ جاروبارە هەندێ میکڕۆب پەلاماری «ئاڵوو» دەدەن و پەکی ئەوەیان دەخەن ئیشی خۆیان بە چاکی بکەن و کێم و چڵکیان تێدا کۆ دەبێتەوە، ئەگەر چارەی نەکرێ ئەو چڵک و کێمە دەچێتە ناو خوێنەوە و گورچیلەکان دەئاوسێن، پیاو بێ هێز و لاواز دەبێ. کە کار گەییشتە ئەم ڕادەیە دەبێ «عەمەلیات» بکرێن و دەربهێندرێن. ٢- دوو لووی پچکۆلەی ترن لە ژێر چەناگەوە، لە کاتی ددان ئێشە و گوێ ڕەپە و ئەوجۆرە نەخۆشییانەدا دەئاوسێن. ٣- هەموو ئاوساوێک لە لەشدا، کە ئەنجامی ئەوەبێ شوێنێکی تری لەش کوانی لێهاتبێ یا تووشی نەخۆشییەک بووبی و ژان بکا.: سوورە کوانێکی لە شانی هاتووە، ئاڵووی داوەتە بنەنگڵی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە بە گشتی مەعنای شتی خڕ و گرموولە «کروی» یە و ئێستا بەم مەعنایە لە بیر چۆتەوە و لە شێوەی جۆربەجۆری تەرکیبیدا دەبیندرێ. هس.: ئاڵوو باڵوو، زەردەڵوو، هڵوو، هەڵووژە...
ئاڵوو هەڵدانەوە
«مستـ. متـ.» دەست پیدا هێنان و داماڵینی «ئاڵوو» لە دیوی دەرەوەڕا، بۆ نیشاندنەوەی ئاوساوییەکەی و چاککردنەوەی. تێبــ. ــ لە کوردەواریدا، کە ئاڵووکەوت بەم جۆرە چارەی دەکەن. ا» چەند بەیانییەک لە خورێنی، بە قامکی گەورە لە دیوی دەرەوە و لە ژێرڕا بۆ سەرەوە دەستی پێدا دێنن و جاروبارەش پەنجەیان چەور دەکەن تا چاتر گەرمی دابێنێ و پاشتر دابماڵدرێ. ب» چەند بەیانیان لە خوڕێنی پەنجەی گەورەی دەست دەنوشتێننەوە و قەفی ناوەڕاستی بە بەرزایی دەخەنە نێوانی دوو ڕیزی ددانەوە و ماوەیێک بەم جۆرە دەیهێڵنەوە. ئەمەیان تەنیا بۆ ئاڵووی قوڕگە. * ئاڵوو هەڵدانەوە.
٢- -ئاڵوو
«پبـ.» بە دوای «ناو» ێکەوە دەلکێ و دەیکا بە «سفەت» .: هێشتا خەواڵوو بوو چاوی هەڵدەگڵۆفی. تێبــ. ــ ا» ئەم پاشبەندە تەنیا «ناوی مەعنا» ی دەچێتە سەر و بۆ ناوی زات «ــ ئاوی» مان هەیە. ب» ئەوەندەی پێم شک بێ هەر لە وشەی «خەواڵوو» دا ماوەتەوە، ئەگەر دەگەڵ ناوی تریش بە کار هاتبێ لە بیر چۆتەوە. هس.: ئالوودە.
ئاڵووبخارە
[[ئاڵوو + بخارە= بوخارا «شارێکە لە ئوزبەکستانی سوڤێت]]
«نتـ.»، «مکـ.» جۆرێک هەڵووچەیە، تامی ترشە، ڕەش و زەردی هەیە، ڕەشەکەیان ئیشکە و دەنک دەنک، زەردەکە شیرەدارە و جاران لە ناو خیگەدا هەڵدەگیرا. هەردوو جوورەکەی لە باتی ترش دەکرێتە ناو چێشتەوە. * هەڵووچە پاوەیی، هەڵووچە ڕەشە «سنـ.». هەڵووژە ڕەشە.
ئاڵوودار
[[ئاڵوو ؟ + دار «درەخت» ]]
«نتـ.» دارێکی ڕاست و درێژە، نە زۆر ئەستوور نە زۆر باریک، بۆ دارەڕای خانوو بە کار دێت.
ئاڵووناڵوو
[[ئاڵوو + باڵوو «؟» ]]
«نتـ.» ١- بەری دارێکی دەسچێنە هەر بەم ناوە، شکڵی خڕە، ڕەنگی سوورێکی مەیلەو ڕەشە، تامی شیرنە و تۆزی مزرە. لە کوردستانی ئێران زۆرە و لە هەندێ شوێنی کوردستانی عێراقیش هەیە. وەکوو میوەیێکی هاوینی دەخورێ و لە باتی ترش دەکرێتە هەندێ چێشتان، ڕیچاڵ و ڕووب و شەربەتیشی لێدەکرێ و دەخورێتەوە. وا مەشهوورە «سەفرا» دەشکێنێ و «دەغەز» دەپەڕێنێ، زۆر خواردنیشی کاری دەرمانی ڕەوانی دەکا. □ «سەفرا شکێنە، دەغەزپەڕێنە ئاڵووباڵوو !». ٢- داری ئەم میوەیە بە وشکی و بە تەڕی. * ئاڵووبەڵالووک، بەڵاڵووک.
ئاڵووهاتن
«مستـ. + هاتن» ١- ئاوسانی لووی ناو قوڕک یا ژێر چەناگە. * ئاڵوو کەوتن ٢- ئاوسانی هەندێ شوێنی لەش لە ئەنجامی ئێشان و نەخۆشی شوێنێکی تر.
ئاڵووکەتن
[[ ئاڵوو + کەوتن]]
«مستـ. لا.»، «سیمـ.» تمـ: ئاڵووهاتن/١.
ئاڵووگرتنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڵووهەڵدانەوە.