تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاس
[[ لاتینی، فرەنسی] ]
«نا.» یەکێکە لە ٥٢ پەڕی قومار کە تاقە خاڵێکی لەسەرە و هەر دەستەپەڕێک چواری لەوانە تێدایە * «کئێر.» تەککە، «کعر.» بیللی «تو.». تێبــ. ــ ئەم وشەیە ناوی واحیدی پارە و پێوانە و کێشانەی کۆنی ڕۆۆمانیکان بووە و لە لاتینی وەگیراوە کە مەعنای «فلس، شایی» یە «تمـ: لاڕووس ــ ٦١».
ئاس و پەڵاس
[ [ئاس «= پهـ: بەرد» + پەڵاس «کوێن» ] ]
«کنـ.» ڕووت و قووت، نەدار و پەریشان ● «ئاس و پەڵاس ئازا لەوەندەی» : سۆیند بە ئاس و پەڵاس «ڕووت و قووتی» هیچ، «بە ئاس و پەڵاسدا چوو کوتی ئاگام لێ نیە» : سوێندی خوارد «بە ڕووت و ڕەجاڵی خۆی» کە ئاگای لە فڵانە کار یا شت نیە. تێبــ. ــ مەبەست ئەوەیە هێندە ڕووت و نەدارە بەرد «ئاس» سەرین و کوێن «پەڵاس» ڕایەخ و پێخەفێتی.
ئاسا
«پبـ.» دەگەڵ ناوان تەرکیب دەبێ و دەیانکاتە «سفەت» و مەعنای: بە ڕەووشتی، بە شێوەی و بە جۆرایان لێ زیاد دەکا. □ «ئەلا ئەی نەفسی بووم، ئاسا هەتاکەی حیرسی وێرانە» «لەگەڵ ئەم عیشقنازانە، بڕۆ ئازانە بازانە» «نالی: گمـ ــ٥٤» * وەک، وەکوو، وەکی، ئاسایی ١- «سـ.» ئیعتییادی، عادەتی، مەعموولی، تەبیعی، وەکووباوە: پاش بۆمباران ژیانی ئاسایی لە شارەکە دەستی پێکردەوە، شەڕ باری ئاسایی ژیان نیە. ٢- «ئمـ.» بۆ وێکچوون و ویکچواندن بە کار دێت: خۆت ئاسایی. جەندرمە ئاسایی هێشتا نەهاتبووە ژووری ماڵەوە، پالاماری دا مریشکێکی گرت و سەری بڕی. هس.: لاسا.
ئاسان
[[ پهـ: ئاسان ]]
بێ گیروگرفت، بێ ناڕەحەتی// دژوار.: جا ئەمە چیە هەر لێی ئاسانتر نیە، مەسەلەکەی «جەبر» ئەوەند ئاسان بوو خێرا هەڵیان هێنا، شۆڕش بۆ ئازادی هێندەش ئاسان نیە. * هاسان، سانا.
ئاسان بوون
«مستـ. لا.» لەناو چوونی گرانی و دژواری کارێک، بە جۆرێک پێکهاتن و جێ بە جێ بوون و چارە کردنی زەحمەتی تێدا نەمێنێ.: لەوەتی پەنسیلین پەیدا بووە چارەی فەڕەنگیش ئاسان بووە.
ئاسان کردن
[[ مستـ. متـ. ]]
ئاسانسۆر
[[ فرەنسی ]]
ئامرازێکە لە خانوبەرە بەرزەکاندا شوێنی تایبەتی بۆ دەکەن و لە نهۆمێکڕا بۆ نهۆمێکی تر لە باتی پلیکان پێی سەردەکەون یا دێنەخوار.
ئاسانی
[[ پهـ: ئاسانیهـ] ]
«حمسـ.» چلۆنایەتی کار یا قسە و باس و مەوزووعێک، کە پیاو بتوانێ بە بێ زەحمەت و خۆماندووکردن بیکا یان تێی بگا.: بە ئاسانی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، ئوتۆمبیلەکەمان بە ئاسانی لە چاڵەکە هێنایەدەر. * هاسانی، «بکـ.» سانایی، ساناهی.
ئاسانە
«نتـ.»، «سنـ.، هو.» تمـ: ئاستانە. □ «من شەوێ ناڵەم، جۆش ئاوەردە بۆ» «سەگی ئاسانەت بێدار کەردە بۆ» «ماولەوی: مکبـ ــ ٦»
ئاساییشت
[[ پهـ: ئاساییشن ]]
«نمسـ.» ١- تمـ: حەسانەوە. ٢- هێمنی و ئارامی، بێ قڕە و بڕەیی: پاتشام بە سڵامەت دنیا ئەمن و ئاساییشە. ئەم منداڵانە ئاساییشیان لەم ماڵە هەڵگرتووە. تێبــ. ــ ١- پیتی «ت» ی دوایی ئەم وشەیە لە قسەکردنا لەبەر قورسی دەکەوی یان بە حاڵ دەنگی دەردەکەوێ. ٢- مەسدەری ئەم وشەیە کە لە زمانی کوردیدا بۆتە «حەسانەوە»، ئەم «نمسـ.» ە و «نمغـ.» ی ئاسوودە و «حمسـ.» ی ئاسانی و «سـ.» ی ئاسانی لەپاش جێماوە، لە فارسیشدا دوو مەسدەری «ئاساییدەن» و «ئاسوودەن» ی هەیە.
ئاست
[[ ؟ ]]
«نا.» ١- جێگا، شوێن: لە ئاستی خۆت دانیشە، لە ئاستی خۆی نەبزووت، دوێنێ هەر لەم ئاستە تووشی نەریمان بووین. ٢- «مجـ.» بەرامبەر، ڕووبەڕوو، لا، بە نیسبەت: لە ئاستی کاک پیرۆتی دڵت هیچ غاییلە نەکا، پێڕێ بە ئاستی ماڵی ئێوەدا تێپەڕین. * حاست، عاست.
ئاستانە
[[ ئاست + ١- ئان/١ + ە ــ ئە/١ ]]
«نتـ.»، «سنـ.» ١- پێشخانە، کەوشکەن. ٢- «مجـ.» قاپی گەورەماڵان، دەرگای شێخ و مشایەخ و پیاوانی بەدین. * ئاسانە.
ئاستەم
[ [پهـ: ستەهمەکـ.]، [ئا + ستەم] ]
«نتـ.» «مکـ.» تمـ: بە ئاستەم. * حاستەم، عاستەم. بەئاستەم: «بنتـ.» میقدارێکی کەم مەوداێیکی کورت، مەسافەی زۆر کەم، تۆزیک. نەختێک.: بە ئاستەمێکی مابوو بەر ئوتۆمبێل بکەوێ، بە ئاستەم لە بەری هەڵستا، بە ئاستەم و دوو بەڵا قوپاوە. هس.: ئەستەم، ستەم.
ئاستەڕ
[[ پهـ‌: ئاستەر ]]
«نا.»، «مکـ.» ١- پارچەیەک قوماشە، لە دیوی ناوەوە بە کەوا و چاکەت و ئەو جۆرە شتانەوە دای ئەدروون. ٢- تویژاڵێ ڕەنگە کە لە پێشدا دەیدەن لەو شتانەی بیانەوێ ڕەنگیان بکەن، وەک دەرک و پەنجەرە و دار ە دیوار، پاش وشک بوونەوەی دەستێکی تر رەنگی خەستی لێ ئەدەن. * «سنـ.» ئاسەڕ. ئەستەڕ، بەر.
ئاسمان
[[ ستـ: ئەسمەن، پهـ: ئاسمان ]]
«نا.» ١- ئەو شینایییە پان و بەرین و بێ بن و بناوانەی کە لە ژوور سەرانە و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکانی تێدا دەخولێنەوە یا ڕاوەستاون.: پچێتە پەڕپەڕووچکەی ئاسمانێ دەیهێنمە خوارێ. □ «وەک شێفەلەتە چۆن، نەبم لەت لەت» «ئاسمان بەرز و دەسا، زەوی سەخت» «سەلام ــ ١٧٦». ٢- چێگەی پیاوچاکان: عیسا چوو بۆ ئاسمانان، مەلاییکەت لە ئاسمانان هاتنە خوار. * عاسمان، «بکـ.» ئەزمان، ئەزمێن. عەسمان. «زازا» ئاسمییە «تمـ: ژابا ــ ١٠».
ئاسمان و ڕێسمان
«ستـ.» ١- ناڕێک، نالەبار. ٢- قسە، کار یا شتێ سەروبنی پێکەوە نە نووسێ. ٣- وەڵامێک پێوەندی بە پرسیارەوە نەبێ. ٤- حاڵی دوو شتی جیاواز لە یەکتر: ئەم فەرماییشتانەی ئێوە، وە ئاسمان و ڕیسمان دەچن. جوابێکی دایەوە ئاسمان و ڕیسمانیش نەبوو، قسەی وای دەکرد ئاسمان و ڕیسمانی چی؟ □ «بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی» «کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕیسمانی بوو» «رەزا ــ ٣٣». چوون بە ئاسمانا: «کنـ.» ١- خێرا و گورج و گۆڵ و بە تووڕەیی، لە حاڵی دانیشتنەوە هەستانە سەرپێ. ٢- زۆر تووڕە بوون و ئەرز بە خۆوە نەگرتن، لە شوێنی خۆ جووڵە جووڵ و گوڕە گوڕ کردن: هەر گوێی لە قسەکان بوو وەک فیشەکە شێتە چوو بە ئاسمانا.
ئاسمانی
[[ ئاسمان + ٣- ئی] ]
«ستـ.» ڕەنگی وەک ڕەنگی ئاسمان، شینێکی کاڵ. * عاسمانی.
ئاسمانە
[[ ئاسمان + ە ــ ئە/١ ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» میچی خانوو.
ئاسمانەی دەم
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: مەڵاشوو.
ئاسن
«نا.» مەعدەنێکی کەوەڕەنگە لە زۆر سەنعاتەکانی ئەم زەمانەدا دە کار دەکرێ، ئادەمیزاد لە زۆر کۆنەوە «٣٠٠٠ ساڵ پێش عیسا، لە ئوور جنوبی عێراق» ئاسنی ناسیوە و دۆزینەوەی کارێکی گەورەی کردۆتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و شارستانێتی و بەرەو پێشی ڕاداوە. ئاسن بەخالیسی لە کانا دەست ناکەوێ و لە شکڵی چەند جۆرە «بەرد» دایە کە لە کوورەی زۆر گەرمدا ئاسنەکەیان لێ جیائەکەنەوە. ئاسنی خالیس لە ٨٠٠ دەرەجە گەرماییدا سوور دەبێتەوە و نەرم دەبێ، لە ١٥٣٠ دەرەجەشدا دەتوێتەوە، کارەبا بە هاسانی بە ئاسندا تێدەپەڕێ و دەیکاتە «میقناتیس»، لە هەوای نمدار زۆر زوو ژەنگ هەڵدێنێ دەڕزێ، جا بۆ ئەوی «شە» نەیڕزێنێ، ماددەیێکی تری ژەنگ نەهێنێ تێ هەڵدەسوون، ئەو ڕەنگە سوورەی بە شێلمانانەوە دەی بینین بۆ ئەوەیە. * «بکـ.» هاسن، هەسن، حەسن «تمـ: کفـ ــ ٣٤٤» تێبــ. ــ ١ ــ پوورداوود ئاوێستایی ئەم وشەیەی بە «ئەیەنگە» داناوە «یگد: جـ ٢، ل ـ٨٦» ژابا بە «هەئۆسەفنە» «تمـ: ژابا ـ ٤٣٩» هەر ژابا خۆی بە تەنیشت وشە ئاوێستایێکەوە پرسەکێکی «؟» داناوە. دوکتۆر معین لە زمان «بار تۆلە» ڕا «ئەیەهـ» دەگێڕێتەوە «تمـ: بورهان، جـ ١، ل ـ ٧٠» بە لای منەوە ئەوەی پوور داوود نیزیکترە لە ڕاستی. ئەگەرچی من وای بۆ دەچم کە «ئەسەنگهە» بە مانای «بەرد» ئەم وشە ئەوێستایییە بێ کە «ئاسن» و «سەنگ» لێ کەوتبێتەوە. پەهلەوییەکەی بە ڕای زۆران هەر «ئاسن» ە. ٢- دەنگی «س» لە وشەی ئاسن و لک و پۆپەکانیدا «س» ی تەواو نیە بەڵکوو دەنگێکە لە نێوان «س» ی کوردی و «ص» عەرەبی، پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
ئاسنجاو
[[ ؟ ]]
«نتـ.»، قاپ و قاچاغی مس و زەرد یە هەر مەعدەنێکی تر کە لە ماڵێکا هەبێ: ئاسنجاوی ئەم ماڵە باری ئێسترێکە. * «هلـ.» هیربار.
ئاسنگەر
[[ ئاسن + گەر] پ[هـ: ئاسنکەر] ]
«نتـ.، ستـ.» ئەو کەسەی ئاسن لە کورەدا سووردەکاتەوە و دەیکوتێ و ئامرازی جۆر بە جۆری «گاسن، پێمەرە، ناڵ...» لێ دروست دەکا: وەستا سمایلی فەرهادی ئاسنگەرێکی باش بوو، هۆ کابرای ئاسنگەر تا ئێرە وەرە. * ئاهینگەر «بکـ.» هاسنگەر «ژابا ــ ٤٣٩»، هاسنکەر «کفـ ــ ٣٠٠».