تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەقاوی
[ [١- ئارەق + ٢- ئاوی] ]
«سمفـ..» حاڵی کەسێکی زۆری ئارەقە کردبێ و جلک و لەشی تەڕ بێ: شامار هەموو لەشی ئارەقاوی بوو خۆی کرد بە ژوورا، هەموو گیانت ئارەقاوییە تا ئیشک نەبیتەوە دەرمەکەوە.
ئارەقخۆر
[ [٢- ئارەق ١ + خۆر «خواردن» ] ]
«سفا.»، ئەو کەسەی هەمیشە ئارەق دەخواتەوە.
ئارەقچن
[[ ١- ئارەق + چن «چنین» ]]
«نتـ.» کڵاوێکە لە پارچە و قوماش دەیدروون یا لە بەن و دەزوو دەچنرێ و دەکرێتە سەر، هەر تەپڵە سەر دادەپۆشێ. * ئارەخچن، تەقیلە.
ئارەقگیر
[[ ١- ئارەق + گیر «گرتن» ] ]
«نتـ.» ١- پاەچە لبادێکە لە ژێر زینەوە لە ئەسپ دەکرێ و ئارەقەی هەڵدەچنێ. ٢- «کئیڕ.» کراسێکی تەنکی چندراوە، لە بن کراسەوە دەبەر دەکرێ بۆ ئیشک کردنەوە و هەڵچنینی ئارەقەی لەش * «کعر.» فانیلە.
ئارەقی جاترە
[[ عا.: کو.] ]
«نتـ.» ئارەقێکە لە جاترە «تمـ: ــ» کە گیایەکی بۆ نخۆشی کوێستانە، دەگیرێ و بۆ زگ ئێشەی جۆربەجۆر ئەخورێتەوە، تامی وەکوو نەعنە وایە بەڵام تاڵ و تیژترە، خواردنەوەی قڕقێنە دێنێ بۆیە بۆ تەعب بوونیش «ئینتەلا» بەکاردێت.
ئارەقی شاتەڕە
[[ عا.: کو.] ]
«نتـ.» ئارەقێکە لە گیای شاتەڕە «تمـ : ــ» ئەگیرێ و بۆ هێندێ نەخۆشی پێست بەکاردێت. ئەو شوێنەی مەبەست بێ یا بە لۆکە ئارەقی لێ دەدەن یا خەنەی پێ دەگرنەوە و دە شوێنە نەخۆشەکەی دەدەن.
ئارەقی ڕەش و شین ڕشتن
[[ مستـ. لا.] ]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەدران.
ئارەقی ڕەش و شین کردن
[[ مستـ. لا. ]]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەردان.
ئارەقی ڕەش و شێن دەردان
[ [مستـ. لا. ]]
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون، زۆر خۆماندوو کردن بە ئیش یا قسە و کاری فیکرییەوە: تا کتێبــ.خانەکەم ڕێکخست ئارەقی ڕەشو شینم دەردا، شاسوار تا مەسەلەکەی جەبری حەل کرد ئارەقی ڕەش و شینی دەردا. «... شیخ سەعیدی سەبیلان چەند ڕۆژێ دوکانی دانەنا، لێمان پرسی ئاغا ! لە کوێ بووی؟ وتی: خێڵێکی جنۆکەی کافر هاتبوون لە دەرەوەی «سابڵاغ» هەڵیا ندابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومە گیانیان تا دەفعم کردن ئارەقی ڕەش و شینم دەردا» «بیرەوەری خۆم».
١- ئارق
[[ عا.: عرق] ]
«نا.» تراوێکە لە ئەنجامی گەرمای ماددی، سروشتی یا دەستکرد، یاخۆ کارەساتێکی نەفسی «وەکوو تووڕەبوون»، یاماندووبوونی لەش، لە کۆمەڵی لوو «غددە» کە لە ناو پێستی لەش دان و ژمارەیان دەگاتە دوومیلیۆن، لە کونە وردیلەکانی پێستی لەش دێتە دەر. لە کاتی نەخۆشیدا نەبێ ئارەقی لەش وەکوو ئاو بێ ڕەنگە، ئارەقی هەر چێگەیەکی لەش بۆنێکی تایبەتی هەیە کە دەگەڕێتەوە سەر وجوودی ترشی کیمایی «ئەسید = حامز» لە ناو ئارەقدا. ٩٩%ی ئارەق «ئاو» ە و باقی ماددەی کیمیایی مەعدەنی و عوزوییە کە لە هەموان گرینگتریان «یوورە» یە. ئینسانی باڵق لە سەعاتێکا ٣٠- ٤٠ گرام ئارەق دەکاتەوە، ئارەق کردنەوە دەبێتە هۆی پاک بوونەوەی خوێن لە خڵت و خاڵ. تێبــ. وا دیارە کوردی ئەم وشەیە، لە لەهجەی ناوەندیدا لە بیر چۆتەوە * ١- ئارەقە، عەرەق، «بکـ.» خۆ، خویدان.
١-ئارەقە
[[ ١- ئارەق + ە ــ ئە/١] ]
«نتــ.» تمـ: ١- ئارەق.
٢- ئارەق
[[ عا.: عرق ]]
«نا.» ١- خواردنەوەیێکی ئالکۆلدارە، ٧٠- ٥٠ % ئالکۆلی تێدایە، خواردنەوەی پیاو سەرخۆش دەکا. بە شێوەیەکی تایبەتی «تمـ: ئارەق گرتن» لە ترێ، کشمیش، خورما و هەندێ میوەی تر دەگیرێ. تێبــ. وشەی ئارەق بە تەنیایی ئارەقی ترێ، کشمیش و خورما دەگەیێنی بۆ ئارەقی میوەی تر دەبێ ناوی میوەکەی دەگەڵ بگوترێ: ئارەقی ئاڵوباڵوو، ئارەقی سێو. ٢- جەوهەری هەندێ گژوگیایە کە بە شێوەی تایبەتی و بۆ مەبەستی جیاجیا ئەگیرێ: ئارەقی جاترە، ئارەقی شاتەڕە. تێبــ. ــ جگە لە گوڵاو کە بۆ بۆنخۆشی دەگیرێ، مەبەستی گرتنی ئارەقی گژوگیا، لە کوردستان، بۆ داوودەرمانە.
٢-ئارەقە
[[ ؟ ]]
«نا.»، «سنـ.» دارێکە لە دیواری هەڵدەکێشن بۆ ئەوەی قایم تر بێ * «سنـ.» دیمەک. تێبــ. ــ ١» دیوار چ بە خشت و بەرد یا موورە بێ پاش ئەوەی هەندێ بەرز دەبێتەوە ئاڵوودار یا هەر پارچە دارێکی تری لە سەر دادەنێن و دیسان هەڵیدەستێنن و هەروا ناو بە ناو دارێکی تێدەخەن ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دیوارەکە لە سەرێرا بۆ خوارەوە شکست نەیێنێ. بابلییەکەن بۆ ئەم کارە قامیشیان دە کار کردووە. ٢» لە قامووسەکانی کوردی کە لەبەر دەستم بوون «مردۆخ» ئەم وشەیەی نووسیوەو مەعنا فارسییەکەی بە «مەهار» و «ئەرەقە» لێکداوەتەوە و بۆ زیاتر ڕوون کردنەوەش نووسیوێتی «تیر توی دیوار» یەعنی: داری ناو دیوار، بەڵام قامووسەکانی فارسی «ئەرەقە» هەر ناگرن و «ماهار» یش لە فارسیدا هەر بە مەهاری وڵاخ دەگوترێ و هیچیان بە «داری نێو دیوار» نەکوتراون. «خاڵ» یش ئەم وشەیەی بە دوو مانای «١- ئارەقە» و مەهاری وڵاخ نووسیوە.