تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاداب
[[ عا. ]]
«نا.» ڕێ و شوێنی کۆمەڵایەتی* داب، دەستوور. تێبــ.. - ئەم وشەیە بەم شێوەیە تەنیا خوێندەواری کورد بە کاری دێنن و بە گشتی لە ناو لادێ و نەخوێندەواران بۆتە «داب».
ئادار
[[ سوریانی] ]
«نا.» شەشەمین مانگی ساڵ بە حیسابی سوریانی و سێیەمێن مانگە بە حێسابی ڕۆمی، ئاخر مانگی زستان بە حیسابی نەورۆز «٢١» ڕۆژی ئەم مانگە وەبەر خۆی ئەدات. □ «مانگی ئادارێ، ببارێ هەتا گوێی دارێ، هیچی نامێنێ هەتا ئێواری». * ئازار، مارت، مارس، هادار «ژابا ـ ٤».
ئادرێس
[[ فرەنسی] ]
«نا.»، «کئێر.» ١- ناونیشانی ماڵ یا جێگەی کار و کاسبی کەسێک. ٢- ناونیشانێکی لە سەر نامە یان تێلگراف دەنووسرێ تا بگاتە دەستی ئەو کەسی مەبەستە. * «کعر.» ئەدەرس، عینوان/١.
ئادەم
«نا.» یەکەم ئینسانێ کە لە سەر زەوی پەیدا بووە. قوڕئان و تەوڕات باسی دەکەن: خوا دروستی کرد و دەگەڵ ژنەکەی لە بەهەشتا دایینان، پاشان لەسەر نافەرمانی فڕێی دانە سەر زەوی و هەموو ئینسان بنیچەی ئەون.
ئادەمی
[[ ئادەم + ٣- ئی] ]
«سـ.» ئینسان کە لە ناو گیاندارانی سەر زەویدا لە باری مێشک و تێگەییشتنەوە لە هەمووان پێشکەتوو ترە.
ئادەمیزاد
[[ ئادەمی + زاد] ]
«نتـ.» ئەو گیاندارانەی کە لە ئادەم کەوتوونەتەوە، نەتەوەی ئادەم * ئینسان، بنیادەم، بەشەر.
ئادەی
[[ ئا + دەی ]]
«ئمتـ..»، «سیمـ.» ئامرازی هاندانە بۆ کردنی کارێ: ئا دەی پڕ دەنە پیلی، ئا دەی هەڵسە سەر پێ، یا دەی تۆزێ بچۆ بەو لاوە * دا دەی، دەی، یاڵڵا.
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.