تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یاد
باس کردنی کەسێ کە نادیارە: یادی تۆمان دەکرد
بیر، بیرەوەری: لەیادمە، لەیادم نەماوە
یاداشت
نووسینی مەبەست بۆ لەبیرنەچوون
یاداوەر
وەبیرهاتنەوە: من تازە یاداوەر بووم کە تۆ لێرە نەبووی
یاداوەری
بیرهێنانەوە: نەوەک لەبیرم بچێ تۆ یاداوەریم بکە
یادنامە
دەفتەری بیرەوەریان
یادکردنەوە
وەبیرهاتنەوەی نادیار
یادگار
دیاری بۆ لەبیرنەچوونەوە
ئاسەوارێ کە دەبێتە هۆی لەبیرنەچوونەوە: ئەم قەڵایە یادگاری پێشوونانە
یادەست
وتەیەکی قومارچی بۆ بردنەوە ئێژنی
بەیادی کردن
بێ ئۆقرەیی لە دووری ئازیز
زیادی
ناپێویست
زیادە
لەڕادە بەدەر
ژمارەی سێزدە
نیادایەنە
تواشا کردن
دەبەرچاو گرتن
پیادان
هێرش بردن
لەسەر گوێلاک دان
بەسەر هەڵکێشانی لێفە و عەبا و ...
پیادرون
بەسەردا دورین
پیادە
پەیا، کەسێک بە پێ یان سەفەردەکا، بەرانبەری سوارە
پیادەرێ
ڕێگەیی کە تەنیا پیادە دەبوێرێ و سوار تیا بڕ ناکا
چریاددوا
تەشرینی دووهەم، لە بیستی خەزەڵوەرەوە تا بیستی سەرماوەز
گیادانوو
گیایە کە لە تیرەی جاترە کێویلە
گیادووپشک
گیایەکە بۆ دەرمانی دوو پشک پێوەدان