تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسەر گەڕان
بەقوربان بوون، دە دەور گەڕان
هل گەڕان
ئاوەژوبوونەوە، سەرنخوون بوون
هل گەڕاند
نۆبەی کرد لە کێشک گریدا
هل گەڕاندن
ئاوەژوو کردن
گۆڕێنی کێشکچی بە یەکیتر، نۆبەپێکردن
هل گەڕاندی
ئاوەژووکراو
گەڕانەوە
هاتنەوە
پیر بوون: پیاوێکە گەڕاوەتەوە
جۆرێ هەڵپەڕکێ
گەڕاوە
سرکە یەک کە بۆتە شەراب
بنیادەمی تازە پیر: ژنێکی گەڕاوەیە
گەڕاڤ
گۆمی قووڵ کە ئاوەکەی بە تەندوورەیە و خول دەخوا
گەڕاڵ
گەڕیدەی بێ مەبەست
خوزتێگەڕانەوە
بووژانەوە، وەهێزکەوتن دوای نەخۆشی
داگەڕان
بەروەخوار هاتن لەلای سەرەوە
سوورداگەڕان
لە شەرمان سوور بوون
سوورهەڵگەڕان
سوورهەڵگەڕاو
سوور بۆوە لە شەرمان
ڕەنگی سوور بەسەرداهاتوو
توورە
لچ هەڵەوگەڕانن
لچ هەڵۆگەڕانن
لێ وەرگەڕاندن
هەڵگەڕان
هەڵچوون بە دار و بڵندیدا: بە دار هەڵگەڕا، بە چیا هەڵگەڕا
ڕۆیشتنی جانەوەر بە لەشدا: ئەسپێم پێ هەڵگەڕا، دوو پشکێکم پێ هەڵگەرا
خراپ بوونی شیر لە کوڵاندا: شیرەکە هەڵگەڕاوە