تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایەکوو
داخوا، تۆبێژی
ئوسکوف
ئەو کڵاوە چەرمینەی دەسەر و چاوی بازی دەدرون تا کەوی بێت
ئیستەکوونێ
هەرئێستا
ئێستاکونێ
هەرنهۆ
ئێسکوپروسک
نیوەڕزیوی لاشی مردو
ئەسکوو
ئەسکوێ، کەوچکی گەورەی کلک درێژ
ئەسکوێ
ئەسکوو: بۆتە ئەسکوێلە هەموو چێشتان هەیە
ئەککوو
پەککوو، وشەی زۆر سەیرمان: ئەککوو چەند عەجێبە؟!
باکوت
بەفری بە با پەستواو، کڕێوە بە بای توندەوە
میوەی با وەراندوو
باکووڕە
گۆچان، گۆپاڵ، داردەستی سەرچەمیو
برنجکوت
دینگ، دەسک و سندۆڵ
دینگچی: کەسێ چەڵتوک ئەکوتێ
بزمارکوت
بزمارڕێژ
جۆرێ هێشووە ترێی پڕ و تێک پەستواو
بسکوڕی
شەق و تورت و بەکەیف، بۆ زەرعاتی بەخۆدا هاتووی دەڵێن