تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاچوون
قوپانی زەوی
ڕۆچوون
قوپان، داچوون: سەربانەکە ڕۆچووە
تێک ڕووخان
ژبەرڤەچوون
لەسەر کار مانەوە، دەس هەڵنەگرتن
گۆچوون
تەزین و لە کار کەوتنی ئەندام: دەستم گۆچوە، زمانم گۆچوە
یەوچوون
ویک چوون، چونیەکی، لێکترکردن، لەیەک چوون
زەردەچوو
ڕەگە گیایەکی وشکەوە کراوە بۆ ڕەنگ جوان کردن دەیکەنە چێشتەوە
هۆڤەچوو
بۆ هۆ و شوێنە ڕۆیشت
هەڵچوو
بە دار یان بە شاخا سەرکەوتوو
کوڵاوی سەر ڕێژ کردوو: شیرەکە هەڵچوە
هەراش، زوو گەورە بووگ: مناڵێکی هەڵچوە
بێ فکر لە کاردا، سەروڕۆ
بڵند بوونەوە: دار تا عاسمان هەڵچوە
وێچوو
پەسند، شایستە: زۆر پیاوێکی وێچوو بو