تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەوا
با، بێ
بڵندایی کە زەوین بەرزتر
عاسمان
ئیشتیا و تاسە
فیز، بادی هەوایی، دەعیە
قامی گۆرانی: هەوایەکی خۆشمان بۆ بڵێ
کێم، زوخاو
کەم: هەوایەک لامان دانیشە، هەوایەک گەورەترە
با کردن، ئەستوور بوون
واخوا
داواکاری سەرلە نوێ کردنەوەی قسە یا کار
واوا
برین و برینداری لە زمانی مناڵانەدا: چەچم واوا بوە
ئەم جۆرە و ئەوجۆرە، جوێنێکە: واولێکراوی، واوپێکراو
وشترخوا
حوشترخوا، بالۆک، تاژیلۆکە، تاژی ئەحمەدڕاوکەرە
وەخوا
سوێند بە خودا
بخواتەوە
بەخوێ
پاخوا
پێخوێ، ئەندازەیەک قوڕ بۆ ڕۆژە سواغێک
ئەوکڵۆشەی خراوەتە بەرپێ بۆ گێرەکردن
پێشەوا
گەورەی گشت، ڕێبەر
چاوەدوا
چاولەدوو، چەمەورا، نیگەرانی بۆ کەسێ
چریاددوا
تەشرینی دووهەم، لە بیستی خەزەڵوەرەوە تا بیستی سەرماوەز