تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێشت
ڕای گرت، هێشتی، هێشتییەوە
وازی لێ هێنا
بەجێ هێشتن
خستنە دواوە، جێ هێشتن، وەدوا دان
هێشتا
تا ئێستەش
هێشترسوار
حوشترسوار
هێشتن
ڕێگەدان، ئیجازە دان، کە ڕابردووی هەیە و بۆ ئایندە ناگوترێ: هێشتی بچم
لە دوای پێشگری «ڕا» بە مانا درێژ کردنەوە: بانگی ڕاهێشت، گوریسی ڕاهێشت
لە پاش پێشگری «دا» واتا: بەرەو خوار کردنەوە: گوریسی بۆ داهێشت پێی سەرکەوێ
ڕا گرتن و دەست لێ نەدان: دەستاڕەکەی جێ هێشت، هەر لەو جێگە هێشتی، ئاوا هێشتن باش نیە
جاڕ ڕاهێشتن
خەبەرگوتن بەقەو
جڕداهێشتن
زڕت کێشان، شیڕداهێشتن
نەهێشتن
ڕێگەنەدان، ئیجازەنەدان
ڕەهێشتە
عەسڵ زادە، عەسڵ