تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلفڕا
جەرگ و دڵی سوورەوەکراو لە ڕۆندا
بەرزەفڕ
بەرزفڕ، چاو لە بەرەژوور، ناڕازی بەو ژیانەی تیایە: هەر کەسێ بەرزەفڕە زوو دەمرێ/بای بڵندایی سەرودڵ دەگرێ، «هەژار»
جلفڕ
هەدانەدەر و شێتوکە، گەللایی
فڕەفڕ
دەنگی باڵ لێکدانی مەل
برێتی لە پەلەی زۆر: بە فڕەفڕ بردی
قازفڕەفڕ
گەمەیەکە منداڵان دەیکەن، گالتەیەکی زارۆکانە
قەلفڕ
بازیەکە بۆ زارۆکان دەکرێ
دڕوەکەنگری وشکەوەبووگ
قەلفڕ کردن
ڕاکردن، ئاوارەبوون
هافڕ
ئاخوڕ
تفاق، کاو گیای عەنبارکراو
کیلەفڕ
خەتەجووتی لە یەکتر دوور
گڕوفڕ
کڵپەی لە پڕ و نەکاو
شتێ کە زوو بفەوتێ
شات و شووت