تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شل
سست
تەڕ
تراو
کوتانی زۆر بۆ شتی نمدار: شل بیکوتە و لەسەر برینەکەی دانێ، شل شل کوتایانم
گەورەتر لە ئەندازە: بە پام شلە
شل و شۆڵ
بێ تاقەت، بێ تابشت
شل و شێواو
شل و شەوێق
شل و شەوێق
کەسێ گوێ بە تەکوزی و ڕێک و پێکی نادا
سست لە کاردا
شل کردن
تیر تراو کردن
لە دووانی زەودا: گوریسی بۆ شل کە با بڕوا
نەرم و شل
شل و مل
بنیادەمی بە حەوسەلە
شلشل
نەرمە نەرمە: شلشل بمشێلە بە پەنجەکانت
زۆر: شلشل کوتایانم
شلف
تیژایی دەمی تیخ و نووکی ڕم
شفرەی بەراز
شلمە
گیایەکە لە ناو دەخڵدا دەڕوێ و زیانی بۆ دەخڵ هەیە
شلوکوت
زۆر ماندوو
هێز پێ نەماو: تێیدا شلوکوت بوون نەهات، هێندم لێ دا شل و کوتم کرد
شلکێنە
هەویراوی تراو، ڕیتکە
جۆرێ چێشت
جۆرێ نانی چەور
جۆرێ کوللێرەی بە هێلکە و زەردەچێوە
شلکە
گۆشتی نەرمی بێ ئێسک لە ئەندامدا: شلکە ڕان، شلکە گوێ
تازە و ناسک و تورت، شلک
نەخۆشییەکی ئاژاڵە