تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریانی
بەرخی بە گیپە لە تەندووردا
کۆریانەوە
چووزانەوە، سووزیانەوە
گریاندن
کارێ کردن کە کەسێ بگری
بەریان
پێش بۆ ئاو یان بۆ با: بەریانی ئاو بگرە، ، بەریانی با بەردە
تریان
قەرتاڵەی چکۆڵەی میوە
خریان
لەڕێ دەرچوون، بەهەڵەداچوون، گومڕابوون
خوریان
وەخورووهاتن
بەخواردنچوون
زاریان
شین و شەپۆڕ کردن، گریانی تازیەمانی
زەریان
کەیبانووی ماڵ
لووت خوریان
برێتی لە خەیاڵ لە کردنی کارێ کردن: بۆ چوونە سەفەر لووتی ئەخورێ