تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆرمس
بزنی ڕەشی ڕاڕای سپی تێدا بێ
بەرما
بەرماوی خواردن
بەرماخ
جۆرێ پەڕە سیغاری لوولەیی کە تووتنی تێدەکەن، پەڕە جگەرەی قامیش یا قەمیش، بارماخ
بەرماڵ
پێش دەرگا
ئەوی نوێژی لەسەر دەکەن، دوگرد
بناوانی ماڵ
پارچەیێ لەکاتی هاتنی بای بەهێزدا بەسەر چادریەوە دەگرن تا با زۆرکار لە ڕەشماڵ نەکا، باگێژەوەی تاوڵ
بەرماڵی
بناوانی ماڵ
بەرماڵە
بناوانی ماڵ
پاشماڵە، ماڵەهەژارێکی خزمەتکاری ماڵێکە و جێگەیان داوەتێ، ژێرماڵە
بەرموسوڵدان
ژێرمێزەڵدان، تۆزێ بەرەوژوورتر لە گون
بەرموور
گەردانە لە مت و موروو
بەرمیل
بۆشکە، دەفری گەورەی دارین بۆ تراو، کوپەی داری سەرگیراو
بەرمێو
پەڵکەمێو، ئاپراخ، گەڵامێو
بەرمەمکان
مناڵی شیرەخۆر