تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستووران
ریسی ئەستوور کە دەکرێتە گوریس
ئەستوورایی
ڕادەی ئەستووری: ئەستوورایی دارەکە دووهامێز بوو
ئەنگوچکەسۆرانی
ئەنگێوران
پێکران، ئەنگوان، وەنیشانەکەوتن
ئەنگێوراو
پێکراو، هەنگواو، ئەنگافتی
ئەوراز
عەڤراز، هەوراز، سەربەرەوژورە، بەرەوژور
بادراو
پێچ خواردوو، پێچ دراو
باراش
دەغڵێ کە دەبرێتە ئاش بۆ هاڕین تا دەهاڕدرێ
باراش هاڕ
کەسێ کە دەغڵ دەهاڕێ
باران
ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دا دەڕژێ
بارەکان، چەند باری بارەبەر
باران بڕان
ئاخر و ئۆخری بەهار کە هەڕەتی باران بارین نامێنێ، مانگی جۆزەردان
باران پێو
کەسێ یان ئامرازێ لە بارشتی زەوینی باران لێدراو دەکۆڵێتەوە
باراناو
ئاوی ڕاوەستاوی باران لە قوڵکەدا
باراندن
لە بەرزییەوە پرژاندن: هەورە ڕەش باراندی، زاوایان گوڵباران کرد