تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆق
ئاڵقە، گەو، قەف
تەپڵەسەر، بڵندترین جێگە لە هەرشتێ: بەردێکی لە تۆقی سەرم دا، چیا لە تۆقە سەری دادژاوە تا کەمەری
ملەوانەی یەکپارچە لە زێڕ
تۆق تۆقیلە
گیایەکە بەرەکەی ناو بەتاڵە، بەدەست دەیگوشن تەقەی دێ
تۆق تۆقە
فیشەکە شیتە، ئەو تەقەمەنیەی کەمناڵ لە جژنا بەکاری دێنن
تۆق کردن
ماندوبون و وەستانی مناڵ لەگریان
تەق و تۆق
تەق وپۆق
تۆقا
تەقیەوە: باروتەکو تۆقا
مرد لەترسا
تۆقلە
پۆڕک، زیپکەی پڕئاو
تۆقیان
لەترسان مردن
تۆقەسەر
مڵندترین جێ، بەرزایی هەرەبەرز
تەپڵی سەر
هەڵتۆقان
قیتەوە بوون: کارگ هەڵتۆقی، بەرد لە سەرم دا هەڵتۆقیوە
لە بەرزیەوە تەقاندن: دەمانچەی بەسەردا هەڵتۆقاند
هەڵتۆقاندن
قیتەوە کردن
تەقاندن
هەڵتۆقاو
بەرز و قیتەوە بووگ