تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرفخۆرک
جۆرێ تەرزەی ورد
بەرفماڵک
پاڕۆی بەفرماڵین
بەرفڕە
بەرگوشاد، هەراو، پان و بەرین
بەرقییە
تێلگراف، تەلغراف، لەتێلدان
بەرما
بەرماوی خواردن
بەرماخ
جۆرێ پەڕە سیغاری لوولەیی کە تووتنی تێدەکەن، پەڕە جگەرەی قامیش یا قەمیش، بارماخ
بەرماڵ
پێش دەرگا
ئەوی نوێژی لەسەر دەکەن، دوگرد
بناوانی ماڵ
پارچەیێ لەکاتی هاتنی بای بەهێزدا بەسەر چادریەوە دەگرن تا با زۆرکار لە ڕەشماڵ نەکا، باگێژەوەی تاوڵ
بەرماڵی
بناوانی ماڵ
بەرماڵە
بناوانی ماڵ
پاشماڵە، ماڵەهەژارێکی خزمەتکاری ماڵێکە و جێگەیان داوەتێ، ژێرماڵە