تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ
دەستی باڵدار، چنگی تەیر
هەر چوار پەلی گیاندار: دەسڕێژیان کرد چوار باڵیان کردم
لەسەر پەنجەوە تا چەنەگە: گوریسەکە هەشت باڵ بوو
باخەڵ بە ڕاشکاوی: دەڵێن پیاوی دەباڵدا بووە
تێکەڵاوی و نزیکی: دوو ماڵ دەباڵ یەکدان
شەقەی باڵ
برێتی لە فڕینی بە پەلەی باڵدار: کەوتە خۆ دای لە شەقەی باڵ دیسا «هەژار»
ئێستر باڵانی
قاتری داک گوێرێژی باوک ئەسپ
باڵابۆست
باوەعەمرە، بستەباڵا، چڵەنۆک، بە تەمەنی دەباڵا نەکردوو، باواقۆرەت
باڵابەرزە
سێهەم کلک لە پەنجەدا، تلیاناوی، قامکی قوونێ، قامکە قوچە
باڵابەژن
ئاوێنەی باڵاڕوان
باڵاتە
سەرەتای گەیشتنی میوە
نێوی گوندێکە
باڵاخانە
نهۆمی دووەم
باڵادەس
دەسەڵاتدار: یا خوا هەر بالادەس بی
گەورەتر: سۆرۆباڵادەسی منە
باڵاشمە
داری دیرەگی سەرتاقەی دیوار کە داری تری بە سەردا ڕایەڵ دەکەن
باڵانوێن
ئاوێنەی باڵاڕوان
باڵاپۆش
جلکی سەرتاپایی، عەبا، کەپەنک بوهیتر
باڵاڕوان
ئاوێنەی گەورە، نەینکا مەزن، جامی باڵانوێن
کولانکەی بان، ڕۆچنەی میچ