تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باراش
دەغڵێ کە دەبرێتە ئاش بۆ هاڕین تا دەهاڕدرێ
باراش هاڕ
کەسێ کە دەغڵ دەهاڕێ
باران
ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دا دەڕژێ
بارەکان، چەند باری بارەبەر
باران بڕان
ئاخر و ئۆخری بەهار کە هەڕەتی باران بارین نامێنێ، مانگی جۆزەردان
باران پێو
کەسێ یان ئامرازێ لە بارشتی زەوینی باران لێدراو دەکۆڵێتەوە
باراناو
ئاوی ڕاوەستاوی باران لە قوڵکەدا
باراندن
لە بەرزییەوە پرژاندن: هەورە ڕەش باراندی، زاوایان گوڵباران کرد
بارانی
هەوای هەور و بێ تاو: ئەمڕۆ هەوا بارانییە
باڵاپۆشی باران دانەدەر
بارانە
باران لە هەورەوە
ئەو باجەی باجگر بۆ هەر بارێک دەیسێنێ
هەوڕێ بارانێ
هەورێ کە باران دەبارێنێ، هەوری یڕ
گورگی باران دیدە
برێتی لە پیاوی بە تەجرەبە و ئەزموون
ئاخباران
تۆزباران، تەپ و تۆز، تۆز و غومار، تۆز و خۆڵ کە بەدەم باوە دادەبارێ
ئاگرباران
برێتیە لە شەڕە تفەنگی زۆر
بێتیە لە گەرمای زۆر و بەتەوەژم
بووکەبارانە
کۆتەڵێ کە مناڵ ئەگێڕن بە ماڵانەوە، ئاوی پێدا دەکرێ
بەختەباران
بەختەڵباران، بارانەی گوڵەدەغڵ قەڵەو کردن
تیرباران
وێکڕا هاویشتنی تیری زۆر
کوشتنی کەسێ لەلایان دەوڵەتەوە بەتیر
سەربارانە
باج سەندن لە بارەکانی کاروان
شەستەباران
جەنگەی بارانی بەهار
ژنەی توند
لەبارابوون
لە تاقەت دا بوون
ڕەوای کارێ
نوێژەبارانی
نوێژە بارانە