تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەبوور
دەرتەنوور
دەرەگۆژنەو.[سەرپۆشی تەنوور.]
دەرنوخوون
سەرنوخوون، سەرەوخوار.[ژێرە و ژوور، وەرگەڕاو]
دەرنوخوون
گۆشتە نووری، مەڵکەنی.[(دەرخۆنەیەکی قووڵە کە بەسەر تەنووردا نخوونی دەکەنەوە.)]
دەروون
ناو، ناوزک.[هەناو]
دەرووندار
دڵدار، دڵگوشاد.[دڵفراوان، دڵفەریح]
دەرچوون
دەرپەڕین، ڕاکردن.[فرتە کردن، هەڵاتن]
دەرچوون
لە جێگە چوون.[ترازان (وەک: لە جێ چوونی ئێسقان.)]
دەرچوون
دەرهاتن.[چوونە دەرەوە (وەک: دەرچوونی گیان لە لەش.)]
دەریای بێچوون
زەریای بێ هاوتا. (مەبەست هەبووی هەربووی داگری بێکۆتاییە.)
دەس خالی بوون
ئاسوودە بوون، قوتاربوون، دەس قوتاربوون.[لێبوونەوە، لە کۆڵ کردنەوە.]
دەس قووجیاگ
ڕژد، دەس وشک.[دەس قونجاو، چەکل]
دەس لە بان سەر بوون
هاو دەرد بوون.[دووچاربوون بە بەڵای خەڵکی.]
دەسوور
یاسا، باو، قانوون.[دەستوور، ڕێوشوێن]
دەسوور
ئیمالە.[ئامرازی دەرمان کردنە ڕیخۆڵە.]
دەسوور
ئیمالە.[دەرمان کردنە ڕیخۆڵە.]
دەسووڕ
بار.[مۆڵەت، ڕووخسەت]
دەسەپاچەبوون
دەسوپاگوم کردن، وڵنگەواز بوون، دەسەزرانی دانیشتن.[سەر لێتێکچوون. دەسەو ئەژنۆ دانیشتن]
دەم بوونە تاق چرادان
دەم بوونە تەڵەی تەقیاگ. دەمەق مان.[واق وڕ بوون]
دەم بوونە تەڵەی تەقیاگ –›دەم بوونە تاق چرادان دەم بە ئاو کوڵاتگا کردن
دەم سووتانن.[ (بە توتکەیی دەمی سەگ دەکەن بە ئاوی گەرمدا، ئیتر بە گەورەییش توخنی چێشت و تیانە ناکەوێت.)]