تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕای گشتی
پەرچەکرداری زۆربەی
خەڵک
لە
بەرانبەر
ئەو
بابەت
و ڕووداوانەی
کە
لە
کۆمەڵگەدا
زۆر
گرینگن
یان
لانێکەم زۆرینەی
خەڵک
بە
گرینگی دەزانن. ڕای
گشتی
، بیروبۆچوون و هەڵسەنگاندنی
هاوبەشی
گرووپێکی کۆمەڵایەتییە
لەمەڕ
بابەتێکی جێگای سەرنجی
گشتی
کە
لە
کاتێکی
دیاریکراو لەنێوان زۆرینەی جەماوەردا
بەرجەستە
بووبێت. ڕای
گشتی
، دەنگدانەوەی ڕەهەندی
کۆمەڵایەتی
مرۆڤە
کە
دەتوانێ
لە
پرۆسەی گۆڕانی بارودۆخەکان کاریگەریی دابنێت. پێشینەی ئاگەداربوون
لە
ڕای
گشتی
دەگەڕێتەوە
بۆ
چالاکییەکانی جۆرج گالۆپ
لە
ساڵانی1930
لە
ئەمریکا
.
لەم
وەڵاتەدا
زیاد
لە
هەموو
وەڵاتێکی دیکەی
جیهان
،
هەوڵ
دەدرێت
لە
ڕای
گشتی
ئاگەدار
بن
.
ئێستە
ڕای
گشتی
لە
زۆربەی وەڵاتان بەهای
پێ
دەدرێت و
بۆتە
کانگایەکی ڕاستەقینەی
دەسەڵات
و ڕێژەی گرینگی
پێدان
بەم
بابەتە
پەیوەستە
بە
ئاستی گەشەسەندن و پەروەردەی
سیاسی
کۆمەڵگە
.
ئەو
دامودەزگەیانەی
کە
لەسەر
ڕای
گشتی
دەور
دەبینن بریتین
لە
:
کتێب
،
ڕۆژنامە
،
ڕادیۆ
و تەلەفیزیون و ئامێری نوێی ئەنتەرنێت.
بەم
بۆنەوە دەوڵەتەکان
هەوڵ
ئەدەن
بە
کەڵکوەرگرتن
لەم
ئامێرانە و بەرنامەی سەتەلایت (
مانگی
دەسکرد
) و تەلەفیزیۆن، سەرنجی ڕای
گشتی
بەرەو
لای
خۆیان
ڕاکێشن.
لە
زۆربەی وەڵاتان
لە
گەرمەی هەڵبژاردنەکاندا
هەندێ
دامودەزگەی ڕاوەرگرتن
هەیە
کە
زۆرجار
بە
دروستکەری ڕای
گشتی
لە
قەڵەم
دەدرێن.
بۆ
وێنە
لەو
کاتانەدا ڕادەگەیەنن
کە
فڵانە
پاڵێوراو
70% دەنگەکانی
جەماوەر
بەدەست
دەهێنێ
کە
ئەمە
ڕاستەوخۆ
کاردەکاتە
سەر
ڕای
گشتی
و پێگەی
ئەو
پاڵێوراوە
لەناو
خەڵکدا
بەهێز
دەکات.
ئەم
زاراوە
لە
زۆربەی وەڵاتان
بەکار
دێت
و مانای بیروڕا و بۆچوونی خەڵکە دەربارەی بابەتێکی
تایبەت
.
هەڵبەت
بۆچوونی زۆربەی
خەڵک
دەربارەی بابەتەکان
هەمیشە
هەقیقی و بێخەوش دەرناچێ چوونکە
لە
ڕاوەرگرتنەکاندا بیروڕای
هەموو
خەڵک
چ خەڵکانی ڕووناکبیر و
خوێندەوار
و چ خەڵکانی
ساکار
و
نەخوێندەوار
بە
یەک
چاو
سەیر
دەکرێن.
لە
لایەکی دیکەوە
چونکە
زۆربەی
خەڵک
زانیاری
تێروتەسەلیان
لەمەڕ
بابەتە جۆراوجورەکان
نییە
و لەژێر کاریگەریی
هەست
و سۆزدا
بڕیار
دەدەن،
هەر
بۆیە
زۆرجار دەرەنجامەکانی ڕای
گشتی
بە
ڕاست
دەرناچێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕایش
ئەم
زاراوە
بۆ
ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا
بەکار
براوە
کە
لە
لایەن
دۆن
برووک،
لە
کتێبی ڕایشی
سێهەم
(1924) ڕەواجی
پەیدا
کردووە. نازییەکان پێیان وابووە
کە
لە
ئەڵمانیا 3 ڕایشی هەبووە: ڕایشی
یەکەم
،
یا
ئیمپراتۆری
پیرۆزی
ڕۆما (
ڕۆژاوایی
)
کە
لە
سەدەی نۆیەمی زایینی
لە
ئەورووپای
ناوین
دروست
بوو
کە
زۆربەیان
لە
وەڵاتانی
ئەڵمانی
زمان
پێکهاتووە و بنەماڵەی هاپسبوورگ
بە
سەریا حکوومەتیان کردووە. ڕایشی
یەکەم
لە
ساڵی 1806 ڕووخاوە.
ڕایشی
دووهەم
،
ئیمپراتۆری
ئەڵمانیا
بووە
کە
لە
1871
تا
1919
لە
لایەن
بیسمارک دامەزراوە.
ئینجا
تا
سەرەتای ڕایشی
سێهەم
،
واتە
کۆماری
وایمار (1919 ـــ 1933) حکوومەتی
کۆماری
و
دیموکراسی
لە
ئەڵمانیا
پیادە
کرا
. ڕایشی
سێهەم
کە
لە
لایەن
ئادۆڵف هیتلەر
بنیات
نرا
لە
1933
تا
1945 درێژەی
بوو
. هیتلەر دەیویست ڕایشی
سێهەم
تەمەنی 1000
ساڵە
بێت.