تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیمپریاڵیزم
بەگشتی واتایەکە
بۆ
دەوڵەتێک
کە
لە
دەرەوەی بەستێنی حکوومەتەکەی
خۆی
،
دەست
درێژ
ئەکا
بۆ
وەڵاتانی
دیکە
و
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە ئەکێشێتە
ژێر
ڕکێفی خۆیەوە و
سەرچاوە
ئابووری
و ئینسانییەکانیشی ئەڕووتێنێتەوە.
ئیمپریاڵیزم
بە
مانای
ئیمپراتۆری
*
هەر
لەسەرەتای مێژووەوە
بووە
.
لە
زاراوەدا،
ئەم
وشە
ئەگەڕێتەوە
بۆ
ئیمپراتۆری
کە
لە
1890 بەملاوە
لە
لایەن
لایەنگرانی «ژوزێف چیمبەرلێن»، سیاسەتمەداری ئیستعمارخوازی بەریتانیا،
هاتە
ئاراوە.
ئەم
کابرایە، دەیەویست
پەرە
بدا
بە
ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا.
زاراوەی
ئیمپریاڵیزم
،
خێرا
چووە
ناو
زمانەکانی دیکەشەوە.
ئەم
وشە
بوو
بە
بیانوویەک
بۆ
خاڵیکردنەوەی
ڕق
و کێشمەکێشی
نێوان
دەوڵەتە ئەورووپییەکانی
ئەو
سەردەمە
.
ئەم
کێشمەکێشانە
لە
1880
تا
1914،
وەها
بە
سەر
سیاسەتی نێونەتەوەییدا باڵی کێشا،
کە
ئەم
قۆناخە
بە
«چاخی ئیمپریالیزم» ناوبردە
کرا
.
لەم
ناوەدا بەریتانیا و ئیمپریالیستە ئەوروپییەکانیش،
بە
ناوی
پەرەسەندنی شارستانیەت و بەشکردنی دەسکەوتەکانیان
بە
سەر
خەڵکانی
ڕەگەز
-
ناپاک
، درێژەیان
بەم
ئاکارە
دا
. دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
، ئایدیۆلۆجیای
ئیمپریاڵیزم
لە
قەبارەی
فاشیزم
و
نازیسم
دا
گەیشتە لووتکەی
خۆی
.
یەکەمین
ڕەخنەی تیۆریک
لە
ئیمپریاڵیزمی
نوێ
،
لە
لایەن
«ج.ا.هابسۆن»، ئابووریناسی بەریتانی،
لە
کتێبێک
بە
ناوی
ئیمپریاڵیزم
(1902)
بڵاو
کرایەوە.
لەم
کتێبەدا
بۆ
یەکەم
جار
،
بە
ڕوانگەیەکی ئابوورییەوە سەیری
ئەم
دیاردە
کرا
. «لینین»،
لەم
ڕوانگەوە کتێبی
ئیمپریاڵیزم
، دواقۆناخی
سەرمایەداری
(1915)
بڵاو
کردەوە
. دواتر
ئەم
ڕێبازە
بە
ناوی
تیۆری
ئابووری
دەربارەی
ئیمپریاڵیزم
، ناوبانگی دەرکرد. تیۆری «لینین»
جگە
لەوەیکە ماهییەتی
ئیمپریاڵیزم
شی
دەکاتەوە، تیۆرییەکە
لە
بارەی
سەرچاوەی
شەڕ
ــ شەڕی ئیمپریاڵیستی ـــ
کە
بەرهەمی سیستەمی سەرمایەدارییە. (بڕوانە
لێنینیزم
)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
بەکار
هێنانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
ئابووری
بۆ
بڵاوکردنەوەی
نەریت
و بەهاکانی
ئەو
دەسەڵاتە لەنێوان خەڵکانێکی
دیکە
کە
بە
زیانیان بێت. ئیمپریاڵیزمی کەلتووری دەتوانێ یاریدەری ئیمپریاڵیزمی
سیاسی
و
ئابووری
بێت.
بۆ
وێنە
فیلمی
ئەمریکایی
دەتوانێ
بێتە
خزمەت
بەرهەمەکانی
ئەو
وەڵاتە و
بازاڕی
فرۆشی
بۆ
زیاد
بکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆسیال ئیمپریالیزم
یەکەم
جار
، لێنین،
ئەم
زاراوەی
لە
ساڵی 1916
بۆ
بەرپەرچدانەوەی کائۆتسکی و ڕێبەرانی دیکەی سۆسیال
دیموکراسی
ئەڵمانیا
بەکار
هێناوە و مەبەستی
ئەوە
بووە
کە
بە
زمان
لایەنگری
سۆشیالیزمە و
بە
کردەوەش، سیاسەتی ئیمپریالیستی
پیادە
دەکات.
دوابەدوای دەرکەوتنی
ناکۆکی
و کێشەی ئایدیۆلۆجیکی
لە
نێوان
چین
و سۆڤیەت، چینییەکان
ئەم
زاراوەیان
وەک
ناتۆرە
،
بە
سۆڤیەتیەکانەوە لکاند.
ئەوان
پێیان وابوو
کە
سۆڤیەتیش زلهێزێکی ئیمپریالیستیە
کە
دەخوازێت
لە
ژێر
ناوی
سۆشیالیزم
، وێڕای دەسەڵاتدارییەتی
بە
سەر
وەڵاتانی
دیکە
، دەسەڵاتی
سیاسی
خۆی
بەسەریان داسەپێنێ و
لە
سەرچاوە
سرووشتی و مرۆڤییەکانی
ئەم
وەڵاتانە
کەڵک
وەربگرێت.
بە
واتایەکی
دیکە
، چینییەکان
لەو
باوەڕەدا
بوون
کە
سۆڤیەتیش وەڵاتێکی ئیمپریالیستیە
بەس
تەنیا
جیاوازییەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ
سیستەمی ئابوورییەکەی
کە
لەبری
ئەوەی
سەرمایەداری
تایبەتی
بێت،
سەرمایەداری
دەوڵەتییە. لایەنگرانی سۆسیال ئیمپریالیزم، ئیمپریالیزمی تازەپێگەیشتووی سۆڤیەتیان،
لە
ئیمپریالیزمی
ئەمریکا
و
ڕۆژاوا
بە
مەترسیدارتر دەزانی.