تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی لێ پرسینەوە
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانەیە
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان.
هەر
کاتێک
کێشە
یان
قەیرانێک
بێتە
ئاراوە،
چەند
کەسێک (
بە
ناوی
کۆمیسێر) ڕادەسپێرێت
لە
کێشەکە بکۆڵنەوە.
کاری
ئەم
ڕاسپاردانە «دەرخستنی
ماهییەت
و چۆنییەتی مەسەلەکەیە» و مافی
ئەوەیان
نییە
لەمەڕ
بەرپرساریەتی کەسەکان
هیچ
زانیارییەک
ئاشکرا
بکەن.
تەنیا
وەڵاتانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کێشەکەدا بۆیان
هەیە
لە
ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تێبگەن و مەسەلەکە
لە
نێوان
خۆیاندا
کۆتایی
پێ
بهێنن
یا
بیسپێرنە
بەردەم
دادوەرێک.
ئەم
شێوازی
چارەسەرییە، دەرەنجامی کۆنفرانسەکانی
ئاشتی
لاهای
بووە
کە
لە
بەندی
9
تا
36 ڕێککەوتننامەی
ژمارە
یەک
، ڕێکەوتی 18 ئۆکتۆبەری 1907
باسی
لێکراوە. بەپێی ڕێساکانی لاهای،
بۆ
وەگەڕخستنی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی
لێپرسینەوە
،
دەبێ
ئەم
ڕێسایانەی
خوارەوە
لەبەر
چاو
بگیرێت:
1) بابەتی
کاری
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕووخستنی چۆنییەتی کێشەکەیە.
2) بەکارهێنانی
ئەم
شێوازە
دڵخواز
و ئازادانەیە.
3)
ئەم
کۆمیسیۆنە بەپێی بەستنی ڕێککەوتننامەیەکی
تایبەت
دادەمەزرێت.
4) ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە
بە
سەر
وەڵاتانی پەیوەندیدار داناسەپێ و لایەنەکانی کێشەکە
لە
چۆنییەتی هەڵسوکەوت
لەگەڵ
مەسەلەکەدا سەرپشکن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردن/چاوپۆشی/هەڵکردن
ڕەوادیتنی
بیر
و بۆچوونی
جیاوازی
ئایینی
،
سیاسی
،
کۆمەڵایەتی
، فەلسەفی و
هونەری
لە
سیستەمێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا.
لێبوردن
یەکێک
لە
بەنرخترین بەهاکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
نوێیە. بەپێی
ئەم
بنەمایە، ئازادیەکانی تاکەکەس،
تەنیا
کاتێک دەپارێزرێن
کە
کۆمەڵگە
لە
بەرانبەر
بیر
و بۆچوونی
جیاواز
و بڵاوکردنەوەیاندا
لە
خۆ
ببوورێ و سەرکوتیان نەکات.
هەروەها
گەشەسەندنی
کۆمەڵگە
و
گەیشتن
بە
عەقڵێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکوپێک
، کاتێک
مەیسەر
دەبێت
کە
کۆمەڵگە
و دەسەڵاتی
حاکم
، بنەمای
لێبوردن
و
چاوپۆشی
پەسند
کردبێت.
لێبوردن
یەکێک
لە
کەرەستەکانی خەباتی لیبرالیزم
بووە
بەدژی
زۆرداری
کڵێسە
لە
ئەورووپا.
واتایەکی دیکەی
لێبوردن
مانای
فەرامۆشی
و لەبیربردنەوە دەبەخشێ
کە
لێرەدا
مەبەست
لە
بڕیارێکی تایبەتە
کە
دەوڵەت
لە
هەندێ
هەلومەرجی تایبەتدا دەریدەکات و
لە
تاوانبارانی
سیاسی
و …
خۆش
دەبێت.
لە
کاتی
گۆڕین
یا
ڕووخانی
ڕژێم
بە
هۆی
شۆڕش
یا
گۆڕانکاری
لە
سیاسەتی دەوڵەتدا
لێبوردن
گرنگییەکی
تایبەتی
دەبێت و زەمینە
بۆ
ئازادکردنی
هەموو
زیندانی
و تاوانباران
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێبوردنی نێودەڵەتی
ڕێکخراوەیەکی ناحکوومەتییە
کە
لە
28/5/1961
لە
لایەن
پیتر برێنسۆن، یاساناسی بریتانی
بە
مەبەستی
هەوڵدان
بۆ
ئازادی
ئەو
زیندانییە سیاسیانەی
کە
دەستیان نەداوەتە شەڕەنگێزی دامەزرا. لێبوردنی نێەونەتەوەیی،
بەرە
ــ
بەرە
ڕێکخستنەکانی
خۆی
بەرفرەوان
کرد
بە
چەشنێک
کە
ئەمڕۆ
لە
پتر
لە
150
وەڵاتی
جیهان
نوێنەرایەتی
هەیە
و زیاتر
لە
یەک
ملیۆن
کەس
کە
زۆربەیان یاساناس و پەرلەمانتار و نووسەرن، خۆبەخشانە
لەگەڵ
ئەم
ڕێکخراوەدا
هاوکاری
دەکەن. ئامانجەکانی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ڕواڵەتدا بریتییە
لە
خەبات
بۆ
ئازادی
بیروڕا و
ویژدان
و زەمانەتی جێبەجێکردنی بەندەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی
مرۆڤ
لە
وەڵاتانی جیهاندا
بەڵام
تا
ڕادەیەکیش
لە
ژێر
کاریگەریی سیاسەتی بەریتانیایە. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ڕێگەی
یارمەتی
ئەندامەکانی و
بە
شێوەیەکی خۆبەخشانە
دابین
دەکرێت. ڕێکخراو،
ساڵانە
بۆ
لێکدانەوەی ڕەوشی مافی
مرۆڤ
لە
جیهاندا شاندەکانی
خۆی
بۆ
وەڵاتانی
جیهان
دەنێرێ و گۆڤارێکی ساڵانەش
لەم
بابەتەوە
بڵاو
دەکاتەوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
لە
ساڵی 1972
خەڵاتی
ئاشتی
نۆبلی
پێ
بەخشرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لێنینیزم
لێنینیزم
، قوتابخانەیەکی سیاسییە
کە
لە
ناوی
ڤلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ لینین (1924ـــ 1870) ڕێبەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 سۆڤیەت وەرگیراوە.
لێنینیزم
لەگوێن ئایدیۆلۆژیایەکی
سیاسی
،
پاش
مەرگی لینین
داهات
و ئەویش شێوازێکی
تایبەتی
مارکسیزمە
کە
لە
سۆڤیەت پیادەکرا.
ئەم
قوتابخانە
باوەڕی
بە
چاکسازی فەلسەفەی
مارکسیزم
هەیە
بەڵام
لە
هەمان
کاتدا
خۆی
بە
پابەندی
بنەماکانی
ئەو
فەلسەفە
دەهێڵێتەوە.
لێنینیزم
، کۆمەڵێک نووسراوەی دەستچێنکراوی لینین
بوو
کە
لە
پاش
هەندێ
گۆڕان
و چاکسازی بەسەر بنەماکانی مارکسیزمدا
هاتە
ئاراوە و
هەندێ
خاڵی
پێ
زیادکرا و
هەندێ
خاڵیشی لێ سڕایەوە
تاکوو
لەگەڵ
ڕەوشی ڕووسیادا بگونجێ.
لە
ڕاستیدا داهێنەری
لێنینیزم
، ستالین
بوو
کە
کۆمەڵێک
لە
گوتارەکانی لێنینی
بەبێ
لەبەرچاوگرتنی
کاتی
نووسینیان،
لە
9 بابەتدا
بە
ناوی
«بنەماکانی لینینیزم»
کۆ
کردەوە
.
لەم
کۆکردنەوەدا
هەندێ
لە
ئەندێشەکانی لینین دابڕا
یان
بە
کورتوکوێری بڵاوکرایەوە. ترۆتسکی
لە
بەرانبەر
ئەم
کارەی ستالین دەنگی هەڵبڕی و ڕایگەیاند: «لینینیزمی ستالین»
جگە
لە
کۆگایەک خەوشوخۆڵی فیکری و کورتبینی و
کەمتەرخەمی
، هیچی
دیکە
نییە
.
کەواتە
ئەو
لینینیزمەی
کە
ستالین دایهێنا،
بوو
بە
تێوری
ڕەسمی
یەکیەتی
سۆڤیەت.
لە
بەرانبەردا
ئەو
شرۆڤە و لێکدانەوەی
کە
لە
لایەن
کەسانێکی
وەک
ترۆتسکی و بوخارین
لە
سەر
بیروڕای لینین
بە
ئەنجام
گەیشت،
بە
دەسکیسی
ستالین
تووشی
شکستی
سیاسی
هاتن
. دواتر، ڕێژەی وەفاداری لینینیزم،
نەک
هەر
بە
ئەندێشەکانی مارکس
بەڵکوو
بە
نیسبەت ئەندێشەکانی لینینیش،
بووە
هۆی
مشتومڕ
لە
نێوان
مارکسییەکاندا.
لە
باری
مێژووییەوە، وشەی لینینیزم،
یەکەم
جار
لە
لایەن
مارتۆف، ڕێبەری منشڤیکەکان
لە
ساڵی 1904
بەکار
برا
کە
ئەویش
بۆ
ڕەخنە
لە
تیۆری لینین
بوو
لەمەڕ
ڕێکخستنی حیزبی
پێشڕەو
.
لێنینیزم
،
لەگەڵ
بولشویزم
لە
سەرچاوەیەک ئاودەخۆنەوە و لەباری سیاسییەوە بەهێزترین لقی
مارکسیزم
لە
ئەژماردێت
کە
بە
کۆمۆنیزم
ناوبانگی دەرکردووە. کۆمۆنیستەکان،
خۆیان
بە
«
مارکسیزم
ـــ لینینیزم» ناوبردە دەکەن.
بیروبۆچوونەکانی لێنین
لە
سەردەمی
پێش
شۆڕشی
ڕووسیا
لەگەڵ
سەردەمی
پاش
شۆڕشدا جیاوازن.
بەر
لە
شۆڕش
، لێنین
بە
پەیڕەو
کردنی مارکس،
باوەڕی
بە
ڕەوتی
مێژوویی
دایەلیکتیک
هەبوو
چونکە
ڕووسیا
هێشتا
ئامادە
نەبوو
بۆ
شۆڕشێکی
کرێکاری
و نەگەیشتبووە قۆناغی پرۆلتاریا.
لەبەرئەوە
،
سەرەتا
دەبوو
لەو
وەڵاتەدا شۆڕشێکی بۆرژوایی ڕووبدات (
وەک
شۆڕشی فرەنسا) و ڕژێمی تاکڕەو و
دیکتاتۆری
تیزاری،
جێگەی
خۆی
بدات
بە
ڕژێمێکی دیموکراتی و
یاسایی
و حکوومەتی
چینی
میانە
.
لێنین، مارکسییەکی دەمارگرتوو
بووە
و
لەگەڵ
هەرچەشنە پێداچوونەوەیەک
بە
بنەما
و ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی مارکسیزمدا
دژایەتی
کردووە.
ئەگەرچی
ئەو
شتەی
کە
لینین
بە
مارکسیزمی
زیاد
کردوووە، لەبواری تیۆرییەوە نایەتە
بەرچاو
بەڵام
لێنینیزم
هەڵگری وەرچەرخانێکی گرینگە
لە
مارکسیزمدا ئەویش گەڕانەوەیە
لە
دیترمینیزمی
ئابووری
بۆ
ئیرادەگەرێتی. بەپێی دیترمینیزمی
ئابووری
ــ
کە
یەکێک
لە
تیۆرییەکانی مارکسە ــ سیاسەتی دەوڵەتەکان و ڕووداوە مێژووییەکان، بەگشتی هۆکاری ئابوورییان
هەیە
و بەرهەمی هێزە جەبرییە ئابوورییەکانن.
لەم
گۆڕانە فیکرییەدا لینین،
لە
جیاتی
ئەوەی
کەشوهەوای شۆڕشگێڕانەی
کرێکاری
بە
پاشکۆیەکی ڕەهای
شێوازی
بەرهەمهێنان
و دۆخی
ئابووری
بزانێت، هۆکاری
دەروونی
و
زەینی
واتە
«ئیرادەی شۆڕشگێڕانە» و ڕێکخستنی بوێرانە،
بە
پاڵنەری
سەرەکی
بۆ
چوونە
ناو
ڕەوتی
مێژوو
دەزانێت. لێنین پێی وابوو
کە
بێ
تیۆری
شۆڕش
هیچ
کارێکی شۆڕشگێڕانە
بە
ئەنجام
ناگات.
لێنین تیۆرییەکی
تایبەتی
دەربارەی ئیمپریالیزم
ئاڕاستە
کرد
کە
بەرفرەوان کردنی
مارکسیزم
بوو
لە
بواری شیکردنەوەی
ڕەوتی
فراژووتنی
مێژوویی
سەرمایەداریدا.
ئەو
ئیمپریالیزمی
بە
دوایین
قۆناغی «
سەرمایەداری
پاوانخواز» دەزانی
کە
لە
سەرەمەرگی خۆیدا
بوو
.
ئەم
تیۆرییە
بوو
بە
بنەمایەک
بۆ
دابەشبوونی
جیهان
بە
دوو
ئۆردووگای
سۆشیالیزم
و ئیمپریالیزم
کە
لە
قۆناغی شەڕی
سارد
زۆر
دەنگی دایەوە. بەپێی
ئەم
دابەشکارییە، سەرکەوتنی بەرەی
سۆشیالیزم
بەسەر ئیمپریالیزم، لەباری مێژووییەوە نکوڵی لێناکرێ
چونکە
ئیمپریالیزم
بەرەو
مەرگ
گلۆر
بۆتەوە.
لینین کاریگەریی
زۆری
لەسەر
بزووتنەوەی سۆشیالیستی (
بە
تایبەت
مارکسیستی)
دانا
.
تاکوو
بەر
لە
شۆڕشی 1917، مارکسییەکان
هەمیشە
بە
دەوری
یەک
حیزب
کۆ
دەبوونەوە
کە
ئەویش
بە
«حیزبی سۆشیال دیموکرات» ناوبانگی دەرکردبوو.
بەڵام
لینین
لەپاش
دامەزراندنی ئینتەرناسیۆنالی
سێهەم
(بڕوانە
کۆمینترن
)
ئەم
حیزبانەی
بە
دوو
حیزبی کۆمۆنیست و سۆشیالیست
دابەش
کرد
.
وردە
ـــ
وردە
ڕێوشوێنی لینین سنووری وەڵاتەکەی بەزاند و زۆربەی وەڵاتانی جیهانی گرتەوە.
نووکە
،
ئەگەرچی
لە
ساڵی 1990 سیستەمی کۆمۆنیستی
لە
یەکیەتی
سۆڤیەتی
پێشوو
لێک
هەڵوەشایەوە،
بەڵام
لە
چەند
وەڵاتێکی
وەک
چین
و کووبا،
ئەم
ڕێبازە
لە
باو
نەکەوتووە و
هێشتا
هەر
ئەم
وەڵاتانەی
پێ
ئیدارە
دەکرێ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مارکسیزم ـــ لێنینیزم
ئەم
زاراوە
لە
گەرمەی مشتومڕە ئایدیۆلۆژییەکانی
پاش
مەرگی لێنین
هاتە
ئاراوە
بۆ
وەدەرنانی دوژمنانی ستالین.
لە
ژێر
سەردێڕی
ئەم
ناوەدا
مارکسیزم
، بەپێی تێڕوانینی ستالین
بۆ
تیۆر و کردەوەی لێنین،
سەرلەنوێ
پێناسە
کرایەوە.
ئەم
تێڕوانینە شەرعییەتی دەبەخشی
بە
سیاسەتەکانی ستالین و
تا
دەهات پێگەکەی
وەک
سەرچاوەیەکی
سیاسی
و ئایدیۆلۆژیک قایمتر دەکرد.
پاش
سەردەمی
ستالین،
ئەم
چەمکە
بوو
بە
نیشانەی ڕەوابوونی دەسەڵاتی ڕێبەرانی
داهاتوو
.
هەروەها
لە
گەڕیانی کێشمەکێشی
نێوان
جەمسەرەکانی کۆمۆنیزمدا
بوو
بە
بنەمایەکی ئایدیۆلۆژک
بۆ
تاوانبارکردنی
هەر
چەشنە «
لادان
» ێک
لە
ڕێباز
و
باوەڕی
مارکسی.
لە
میانەی مشتومڕی
چین
و سۆڤیەت، ڕووسەکان چینیان
بەوە
تاوانبار
دەکرد
کە
لە
ڕێبازی
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
لایداوە
بەڵام
چینییەکان ڕێگەی
خۆیان
بەرەو
ئایدیۆلۆژی «
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
ـــ
مائۆئیزم
» هەڵبژاردبوو.
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
، ئاوەڵناوێک
بوو
کە
پێشتر
زۆربەی حیزبە کۆمۆنیستیەکان
بۆ
ناوبردەکردنی ئایدیۆلۆژی
خۆیان
بەکاریان دەبرد و
بەم
بۆنەوە
خۆیان
لەو
حیزب و لایەنە مارکسییانەی
کە
باوەڕیان
بە
ڕێبازەکانی مارکس
لەمەڕ
شۆڕشی سۆشیالیستی و
دیکتاتۆری
پرۆڵتاریا
نەبوو
جیا
دەکردەوە.
ئەم
ڕێبازە
لە
بنەڕەتدا ئایدیۆلۆژی بزووتنەوەی
کرێکاری
بوو
بەڵام
لە
کردەوەدا
لە
هەندێ
لە
وەڵاتان
بوو
بە
ئایدیۆلۆژیای
ڕەسمی
و کۆنەپارێزی
چینی
دەسەڵاتدار
و
بۆرۆکراسی
دەوڵەتی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی جیهانی کلێسەکان
ئەم
ئەنجومەنە پێکهاتووە
لە
کلێسەکانی پرۆتیستان و ئۆرتۆدۆکس
کە
لە
ساڵی 1948 دامەزراوە و
دوایی
دامەزرانی ئەنجومەنی ڤاتیکانی2 (1969)، ئەندامانی کلێسەی کاتۆلیکی ڕۆماش
هاتنە
ناو
ڕیزی
ئەم
ئەنجومەنەوە.
ئەنجومەن
لە
بوارە
سیاسی
و
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و ئایینیەکان دەکۆڵێتەوە و سەرنجێکی تایبەتیش دەداتە کێشەی وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
.
ئەم
پێکهاتە
بە
دژی
سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ئاپارتایدە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شمشێری دامۆکلێس
دامۆکلێس
لە
ئەفسانەکانی یۆناندا یەکێک
لە
دەست
و پێوەندە ماستاوکەرەکانی دیۆنیسۆس، پاشای ستەمگەری سیراکۆز
بووە
کە
هەمیشە
بەسەر
بەختەوەری
و مەزنایەتی پاشادا هەڵیگوتووە و ستایشی کردووە. دیۆنیسۆسیش
بۆ
ئەوەی
ئەدەبی
بکات و پێی بسەلمێنێ
کە
بەختەوەرییەکەی ناتوانێ بەردەوام بێت، ڕۆژێک
بۆ
میواندارییەکی پڕشکۆ
لێی
دەگێڕێتەوە و شمشێرێکی
تیژ
و
قورسی
بە
مووی
ئەسپ
لە
ژوور
سەرییەوە هەڵدەواسێ
کە
بە
کەمترین جووڵەی دامۆکلێس
بە
سەر
سەریدا دەکەوت و دەیکوشت.
لە
زاراوەی سیاسیدا
مەبەست
لەم
زاراوە
،
ئەوەیە
کە
هەمیشە
مەترسییەکی
گەورە
و چاوەڕواننەکراو
لە
کەمیندا
هەیە
و
دەوڵەتی
ستەمگەر
بۆ
بەرگریکردن
لە
ئازادیخوازی
خەڵک
، شمشێری دامۆکلێس
بەکار
دەهێنێ
کە
هەمان
سەرکوت و دەسبەسەری و
ئازار
و ئەشکەنجەیە
تاکوو
دەرفەتی دەربڕینی ئازادانەی بیروڕا
بە
خەڵک
نەدات.