تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فاڵانژ / فاڵانژیسم
ئەم
زاراوە
ڕیشەکەی لاتینییە و
بە
درێژایی
مێژوو
مانای
جیاوازی
لەخۆ گرتووە.
بۆ
نموونە
لە
یۆنانی کۆندا «فاڵانژی
ساکار
» بەشێکی هێزی
سەربازی
یۆنان
بووە
کە
بریتی
بووە
لە
سەربازی
پیادە
بە
چەکی
سووک
و چەکی قورسەوە و …
لە
ساڵی 1600 زایینی،
ئەم
زاراوە
بە
کۆمەڵێکی خەڵکیی گوتراوە
کە
بە
شێوەیەکی ڕێکخراوەیی
پێکەوە
کۆ
دەبنەوە و
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجێکی
هاوبەش
بەرەیەکی
یەکگرتوو
ساز
دەکەن.
لە
سەدەی پێشوودا فاڵانژ،
ناوی
حیزب و ئایدیۆلۆژیایەکی فاشیستی
وەڵاتی
ئیسپانیا
بووە
کە
بە
ئیسپانیایی پێی
دەڵێن
فاڵانخە.
ئەم
حیزبە
لە
29/11/1933
لە
لایەن
کەسێک
بەناوی
خۆزە
ئانتۆنیۆ پریمۆدێریڤا
لە
مەدرید دامەزرا و گەشەی پێدراوە.
هەرچەندە
لە
سەرەتاوە بایەخێکی ئەوتۆی
نەبوو
بەڵام
بەرەبەرە
پەرەی
سەند
و سەرنجی خەڵکانێکی
زۆری
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشا و
بە
یەکگرتن
لەگەڵ
لایەنە فاشیستەکانی
دیکە
توانی «فاڵانخە ئیسپانیۆلا» دامەزرانێت. بەرنامەی فاڵانژ،
بریتی
بوو
لە
ڕاکێشکردنی
چینی
کرێکار
بۆ
هەناوی ناسیۆنالیزمێکی توندڕەوانەی
کۆمەڵایەتی
(
بە
مەبەستی
خۆماڵی
کردنی
سەرمایە
، چاکسازی
زەویوزار
، پەرەپێدان و ڕێکخستنەوەی
سوپا
و هەڵوەشاندنەوەی حیزبە سیاسییەکان و
شێوازی
شۆڕشگێڕانە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانج).
فاڵانژیستەکان
لە
سەردەمی
شەڕی
ناوخۆ
(1936
تا
1938)
بە
توندی
ڕووبەڕووی حیزبە کۆمۆنیست و ئاناڕشیست و میانەڕەوەکان
بوونەوە
و هەوڵیان
دا
حیزبەکەی
خۆیان
سەقامگیر
بکەن.
جیاوازی
نێوان
فاشیزمی ئیسپانیا
لەگەڵ
فاشیزمی ئەڵمانیا و ئیتالیا، لەوەدا
بوو
کە
لە
ئیسپانیا سوننەتی نەتەوەیی و
بە
تایبەت
نەریتی
پادشایی
و مەسیحی،
بایەخ
و
گرنگی
زیاتری
پێ
دەدرا.
ئیمڕۆکە
زاراوەی فاڵانژ،
لە
وەڵاتانی
دیکە
بەو
گرووپە
ڕاستە
توندڕەوانە دەگوترێ
کە
لە
بەرانبەر
باڵی چەپدا
دژایەتی
و گێڕەشێوێنی دەکەن،
بۆ
نموونە
فاڵانژەکانی لوبنان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی وێستفاڵیا
پەیمانێک
کە
لە
پاش
شەڕی 30 ساڵەی
ئایین
لە
ئەورووپا ( 1648-1618) لەنێوان
هەموو
وەڵاتانی ئەوروپی
جگە
لە
بەریتانیا و پۆڵەندا واژۆ
کرا
. گرینگی
ئەم
پەیمانە
لە
ئاست
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان،
لەبەر
ئەم
هۆکارانەی خوارەوەیە:
1ــ
ئەم
پەیمانە
بوو
بە
دەستپێک و ڕێنموونێک
بۆ
کۆنفڕانس و پەیمانەکانی دواتر
لە
پێوەندی
نێونەتەوەییدا.
2ـــ بەپێی
ئەم
پەیمانە
، کۆنفدراسیۆنی سویسڕا و هۆڵەندا
بە
سەربەخۆ
ناسرا.
3ـــ نزیکەی 350 یەکینەی
سیاسی
ئەڵمانیا، بەپێی
ئەم
پەیماننامە
سەربەخۆییان وەرگرت.
4ــ
سەربەخۆیی
فرەنسێ و پورتوگال
بە
ڕەسمییەت ناسرا و دەستێوەردانی
پاپا
لە
کاروباری ناوخۆیی و
دەرەکی
ئەم
وەڵاتانە
قەدەغە
کرا
.
5ــ بنەمای
سەربەخۆیی
وەڵاتەکان (
سیاسی
و
ئایینی
)
هەروەها
یەکسانییان
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەیی و
پێوەندی
دەرەکی
،
بۆ
یەکەمین
جار
بەڕەسمییەت ناسرا و لەسەری ڕێککەوتن.
6ـــ وەڵاتەکان
لە
هەڵبژاردنی
ئایین
سەرپشک
دەبن و
لەسەر
ئەوەش ڕێککەوتن
کە
گرووپە ئایینیەکانی کاتۆلیک و لۆتری و کالۆنیست
ئازادی
تەواویان هەبێت.
8ــ سیستەمی هاوسەنگی هێزەکان
لە
ئیمپراتۆری
ڕۆما و ئەورووپا بەمەبەستی بەرگریکردن لەسەرهەڵدانی دەوڵەتێکی «
سەردەست
» لەنێوان
یەکە
سیاسیەکانی ئەورووپا
بەدی
هات
.
9ــ ئەندامانی پەیمانەکە، بەڵێنیان
دا
کە
لە
بەرانبەر
هەر
چەشنە
دەستدرێژی
و داگیرکارییەک، بێڕەچاوکردنی
ئایین
،
یارمەتی
یەکتر
بدەن.