تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕۆشنبیران
ئەم
زاراوە
لە
وشەی
intellect
بە
مانای هێزی عەقڵی
لە
زمانی فەڕەنسەوە وەرگیراوە
بەڵام
یەکەم
جار
لە
ساڵی 1860
لە
سۆڤیەت
لە
وتارێکی پیسارۆف،
بۆ
نابردەکردنی لاوانێکی ئەکادیمی
بەکار
هات
کە
«خاوەنی ئەندێشەیەکی ڕەخنەگرانە»
بن
.
بە
واتایەکی دیکەی تۆرگنیۆف، «نیهیلیست»
بن
،
واتە
ئەو
کەسانەی
کە
بە
ناوی
عەقڵ
و پێشکەوتنەوە
هەموو
ترادسیۆنێک بخەنە
ژێر
پرسیارەوە.
لە
فەرەنسەشدا
ئەم
وشەیان
بە
سووکایەتی و تەوسەوە
دەرحەق
بە
دریفووسیەکان
بەکار
دەهێنا.
لە
ئەندێشەی کەسانێکی
وەکوو
دۆتۆکویل و مارکسدا چەمکی«رۆشنبیر»
لەگەڵ
چەمکی «
چەپ
»
بە
یەک
واتا
بەکار
براون. مارکس
لە
مانیفیستی کۆمۆنیستدا
ڕۆشنبیران
بەو
بەشە
لە
بۆرژوازی* دەزانێ
کە
لەگەڵ
چینی
کرێکار
یەک
دەگرنەوە
تاکوو
ئەندێشەکانی
خۆیان
بەپێی
ڕەوتی
مێژوو
پراکتیزە بکەن. ڕۆشنبیریی
لە
ترایسیۆنی ڕووسیدا
پێوەندی
ڕاستەوخۆی
لەگەڵ
«
چەپ
»
دا
بەردەوام هێشتەوە و دواتر لێنین،
لە
ڕێبەرایەتی حیزب و
چینی
کرێکاردا جێگەیەکی باڵای
بە
ئەوان
بەخشی.
بەڵام
ئەگەر
ڕۆشنبیران
بە
مانای نوخبە*ی کەلتووری
لێک
بدەینەوە،
ئەندێشە
و کردارەکانیان
بە
تەواوەتی
لەگەڵ
چەپدا
ئاوێتە
نییە
و زۆربەی
ئەم
گرووپە
لە
باڵی ڕاستدا
جێگیر
دەبن.
بەم
حاڵەش زۆڕێک
لە
ڕۆشنبیران
حەزیان
لە
سیاسەت
نەکردووە
بەڵام
چونکە
لە
ئاخێزگەیەکی مامناوەندییەوە پێگەیشتوون،
بە
زۆری
ناتۆرەی «رۆشنبیرانی
وردە
بورژوا»یان
پێوە
لکاندون.
هەرچۆنێک بێت، ڕێبازی ڕۆشنبیریی (
intellectualism
) بەرهەمی شارستانییەتێکە
کە
لەسەر
بایەخەکانی
عەقڵ
و مرۆڤپەروەری (هیومانیزم) و
پێشکەوتن
لەنگەر
ئەگرێت.
کەواتە
ڕۆشنبیران
پاسەوانانی نەریتی ئەندێشەی ئاڤراندن و ڕەخنەگرتنن
لە
ئاست
نۆرمەکانی کۆمەڵگەدا.
لە
واقیعدا
ڕۆشنبیر
پتر
کەسێکە
کە
خۆی
بەم
ناوبانگە دەناسێنێ و
لە
باسی
ڕۆشنبیرانە
لەگەڵ
ڕۆشنبیرانی
دیکە
بەشداری
دەکا
و
بەم
بۆنەوە
لە
کۆمەڵگەدا پێگەیەک
بۆ
خۆی
دەستەبەر
دەکات.
ئەمڕۆکە
ڕۆشنبیران
بوونەتە چینێکی
بەرچاو
لە
کۆمەڵگەدا.
چۆنیەتی
کاریگەریی
ئەم
چینە
بە
سەر
«کارکردی
مێژوویی
»
ئەوان
(هەرچۆنێک
پێناسە
بکرێن) ئێستەش
هەر
گرێیەکی نەکراوەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی واشنتۆن
پاش
ڕوودانی
چەندین
شەڕی ناخۆیی لەنێوان
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
و
یەکیەتی
نیشتمانی
کوردستان
(عێراق)
کە
لە
1/5/1994
دەستی
پێکردبوو، (
ئەم
شەڕە
بە
شەڕی براکوژی
ناوی
دەرکرد)
چەندین
ڕێککەوتننامە (
وەکوو
ڕێککەوتننامەکانی پاریس، ئانقەرە و درۆگیدا)
لە
لایەن
هەر
دوولا
ئیمزا
کرا
بەڵام
هەردوو
لایەن
نەگەیشتنە ڕێککەوتنی
یەکجارەکی
و
کۆتایی
هێنان
بە
شەڕ
.
سەرەنجام
لە
17/9/1998
بە
چاودێری
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، زەمینەیەکی
لەبار
بۆ
ڕێککەوتنی هەردوولا ڕەخسا و
لە
لایەن
پارتییەوە مەسعود بارزانی و
لە
لایەن
یەکیەتییەوە
جەلال
تاڵەبانی
و
لە
لایەن
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، دەیڤید وڵش، بریکاری
وەزیری
دەرەوە
ڕێککەوتننامەکەیان
ئیمزا
کرد
.
بەپێی
ئەم
ڕێککەوتننامە هەردوولا، ئیدانەی شەڕی ناوخۆییان
کرد
و بەڵێنیان
دا
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان،
ئیدی
پەنا
نەبەنە
بەر
توندوتیژی
یا
دەستێوەردانی
دەرەکی
دژ
بە
یەکتر
.
هەروا
بەڵێنیان
دا
کەشوهەوایەکی
ئارام
بۆ
ڕێزگرتن
لە
ئاگربەست و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووەڵاتیان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بخەنەگەڕ.
جگە
لەوەش بەڵێنیان
دا
بە
ئاساییکردنەوەی ڕەوشی
هەولێر
و
سلێمانی
و
دهۆک
و دامەزراندنەوەی
ئیدارە
و پەرلەمانی
یەکگرتوو
لەسەر
بنەمای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 و
پاشان
زەمینە
بۆ
هەڵبژاردنێکی
نوێ
خۆش
بکرێت.
ئەم
ڕێککەوتننامە
بۆ
جێبەجێکردنی
هەنگاو
بە
هەنگاوی
بڕیارەکان
، خشتەیەکی زەمنیشی لەخۆدەگرت.
سەرەنجام
دانیشتنی 4/10/2002ی پەرلەمانی یەکگرتووی
کوردستان
،
بە
هەنگاوێکی
گەورە
دادەنرێ
بۆ
جێبەجێکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە و گێڕانەوەی
ئاشتی
بۆ
هەرێمی
کوردستان
.