تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 1
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زایۆنیزم
ڕێبازێک
کە
پەرەی
دا
بە
دامەزرانی ڕژێمێکی زایۆنیستی
لە
خاکی
فەلەستین.
پاش
وێرانکردنی
ئۆرشەلیم
لە
ساڵی 70ی زایینی
لە
لایەن
ڕوومییەکان،
جوولەکانی
ئەم
وەڵاتە
بە
تەواوی
جیهاندا
بڵاو
بوونەوە
.
بەم
حاڵەش یەکییەتی
ئایینی
و کەلتووری
لە
نێوانیان نەپسا و
لە
ناو
نەتەوەکانی دیکەدا نەتوانەوە.
بە
درێژایی
مێژوو
لە
لایەن
خاچپەرستەکانەوە
وەک
کەمینەیەک سەیریان
دەکرا
و
زۆر
جاریش
تووشی
ئازار
و
ئەشکنجە
دەبوون.
بۆیە
هەر
ئارەزووی
گەڕانەوە
بۆ
«ئەرزی مەوعوود»
یان
لە
دڵدا مابۆوە.
لە
سەدەکانی 16 و 17
هەندێ
لە
جوولەکەکان، هەوڵیان
دا
بگەڕێنەوە
بۆ
فەلەستین. بزووتنەوەی زایۆنیزم
لە
میانەی سەدەی
نۆزدە
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و ناوەندیەوە
دەستی
پێکرد و ناوەکەی
خۆشی
لە
دۆڵێکی فەلەستین
بە
ناوی
«زایۆن» وەرگرتووە.
لە
ساڵی 1897 ڕۆژنامەنووسێکی نەمسایی
بە
ناوی
تیۆدۆر هێرتزێل،
یەکەمین
کۆنگرەی زایۆنیستەکانی
لە
بازێلی سویسڕا
بەڕێوە
برد
و داوای
کرد
هەموو
جوولەکەکان بگەڕێنەوە
بۆ
فەلەستین.
ئەگەرچی
عوسمانییەکان
بەم
کارە
ڕازی
نەبوون
،
بەڵام
دوای ڕووخانی
ئیمپراتۆری
عوسمانی، بەریتانیاییەکان
بەم
کارە
هەستان
و
سەرەتا
لە
ساڵی 1903 حکوومەتی بەریتانیا، پێشنیازی
کرد
کە
بەشێک
لە
خاکی
ئۆگاندا
بۆ
نیشتەجێکردنی جوولەکان
تەرخان
بکرێت
کەچی
زایۆنیستەکان
ڕازی
نەبوون
.
بەیاننامەی بالفۆر
کە
لە
ساڵی 1917،
لە
لایەن
ئارتۆر جەیمز بالفۆر
وەزیری
دەرەوەی بەریتانیا
بڵاو
کرایەوە، بەریتانیای
بە
دامەزرانی ڕژێمێکی زایۆنی
لە
خاکی
فەلەستین پێمل
کرد
.
لە
ساڵانی دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
، بزوتنەوەی زایۆن، پەنابەرە جوولەکەکانی
لە
شار
و دێهاتەکانی فەلەستین
جێگیر
کرد
و
هەندێ
دامودەزگەی سەربەخۆی
لەوێ
دامەزراند. حەشیمەتی جوولەکەکان
کە
لە
ساڵی 1925 زیاتر
لە
108
هەزار
کەس
بوون
،
لە
ساڵی 1933 گەیشتە 220
هەزار
کەس
.
لە
میانەی
دوو
شەڕی جیهانی و
بە
تایبەت
شەڕی
دووهەم
،
بە
هۆی
سیاسەتی
دژ
بە
جوولەکەی
نازیسم
، جوولەکەکان
دەستەدەستە
بەرەو
فەلەستین
گلۆر
بوونەوە
و
خۆیان
گەیاندەوە
ئەم
سەرزەمینە.
زۆربەی عەرەبە فەلەستینییەکان
هەر
لە
سەرەتاوە، زایۆنیستەکانیان
وەک
مەترسییەک لەقەڵەم
دا
و
کەوتنە
جموجووڵ
بۆ
سەرکوتکردنیان.
ئەم
مەسەلە
بووە
هۆی
دامەزرانی سپای خوفییەی جوولەکەکان
لە
ساڵی 1920
کە
بە
ناوی
هاگانا
بە
مانای
بەرگری
ناوی
دەرکرد. دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
دابەشبوونی فەلەستین و دامەزرانی دەوڵەتێک
بۆ
جوولەکەکان
ڕازی
بوو
.
بەرەبەرە
زەمینە
بۆ
شەڕی گەورەی
جوولەکە
و عەرەبان
خۆش
بوو
.
لەم
شەڕەدا جوولەکەکان
بە
زۆری
سەرکەوتنیان
بەدەس
ئەهێنا و خاکێکی زۆرتریان
داگیر
ئەکرد.
لە
شەڕەکانی دواتریش (1956،1967،1973) دەوڵەتانی عەرەبیش
هاتنە
مەیدانی شەڕەکە و
ماڵ
وێرانی
و ئاوارەییەکی
زۆری
لێکەوتەوە. «ڕێکخراوەی
ئازادی
فەلەستین» و
چەندین
گرووپی
گریلایی
دژ
بە
جوولەکەکان دامەزرا
کە
تا
ئێستاش
ئەم
ناوچە
ڕواڵەتی
ئاشتی
و
ئارامی
بەخۆوە
نەدیوەتەوە.